بۆمەرگی پێنوسێ ؟!!

Tuesday, 03/05/2011, 12:00

1341 بینراوە







پێنوسێكی ئازادی خواز
بۆیەكسانی ...
بۆئاسودەیی مرۆڤ و
ژین وجوانی !!
لەشەوەزەنگی بێدادی و
لەجەنگەڵی بێ یاسایی و
لەتاریكی تاریكستان ؟!!!ّ
دەگەڕا بۆ تیرێژی خۆر ؟
ئەو خەمی نیشتمانێك و
خواستی گەلێكی چەوساوەی
لەتوێشوویدا هەڵگرتبوو !!
بەدڵێكی پڕئەشقەوە
بەرەولوتكە هەڵدەكشا
وێڵ بووبەدوای دادپەروەری و
وڵاتێكی بێ زوڵم وزۆر؟!
ئەو بۆخەندەی سەرلێوانی
مناڵەبێ نازەكان و
بۆجیهانی بێ رووناكی
پیرە دایكە ڕەش پۆشەكان
بۆناشادی وخەم وخۆزگەی
لاوەلەیادكراوەكان !!
بەڵێنی دا
بەڕاسگۆیی وپیرۆزییەكان ؟!
هەرگیز هەرگیز
گیرۆدەی هەوری ڕەش نەبێ و
بەژنی خۆی بكات بەمۆمێ
بۆرووناكی
تائەوساتەی
بەجێی دێڵن خاكی پیرۆز
شەمشەمەكوێرەشومەكان ؟!!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە