سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یەكێك لە چیرۆكەكانی مەلا مستەفا بارزانی

Tuesday, 28/02/2012, 12:00

2440 بینراوە






"لە كتێبی موساد لە عێراق و ووڵاتانی دراوسێ" كە نوسەرەكەی ناوی (شلۆمۆ نكدیمۆن)ە و كەسێك بە ناوی (ڕەهەند عبدوالغفور) وەریگێراوەتە سەر زمانی كوردی،لە لاپەڕە 248 چیرۆكێكی سەیری مەلا مستەفا بارزانی تێدایە كە بەم شێوەیە نوسراوە. جێی وەبیر هێنانەوەیە "مەلا مستەفا بارزانی" چیرۆكی شەڕكردنی لەگەڵ ورچدا زۆر دەگێڕاوە، دەیگوت: بەلێدانێك 8 ورچی كوشتووە!!


بۆ خاتری خوا مومکوژە و  مەیکە بە نۆ!

لێرەوە دەپرسین ئایە ئەگەر ئەو 8 ورچەی كە مەلا مستەفا باسیكردوە و هەمووشیان ریز بكەیت و فیشەكیان پێوە بنێت ئەتوانێت هەموویان بكوژێت بە یەك لێدان؟؟!! دیارە وەڵامی ئەو پرسیارە زۆر ئاشكرایە و بۆ كەسێكی زۆر ئاسای نێو كۆمەڵگاشی باسی بكە باوەڕت پێناكات،چی جای كەسێكی سیخوڕی موسادی ئیسرائیلی كە لە دەیان حەبل یاریكردووە. ئەپرسین ئاخۆ مەلا مستەفا ئامانجی چی بووبێت لە ووتنی ئەو چیرۆكە سەیر و سەمەرە و ناڕاستە بۆ كابرایكی سیخوڕی موساد؟!

مەسعود بارزانی كوڕیش زۆر جار چیرۆكی زۆر سەیر و سەمەرە دەگێڕیتەوە، بۆ نمونە ئەو ماوە لەسەر پەیجەكەی وێنەیەكی خۆی دانابوو لە ژێریەوە نوسرابوو لە كاتی شەڕی خواكوڕكدا، كە سەیر وێنەكەت ئەكرد قاتێكی زۆر جوان و پاك و ئوتووكراوی لە بەردایە و كوێریش ئەزانێت ئەو وێنە لە كەرەج گیراوە.

زۆر جار پارتیە عەقڵ ئەیلولەكان كاتێك لەگەڵیاندا دائەنیشیت چیرۆكی زۆر سەیر و سەمەرەی درۆینەت بۆ ئەگێڕنەوە و لە خەونیشدا نەتبینیووە. كاتێك ئەو چیرۆكە سەیر و سەمەرەی (مەلا مستەفا)م خوێندەوە وەكو شێتێم لێهاتبوو لە خۆمەوە بە تەنها پێدەكەنیم، بیرم لەوە كردەوە كە قوتابیەكانی قوتابخانەی پارتی و بارزانی لەمامۆستاكەیانەوە فێری گێڕانەوەی ئەو جۆرە چیرۆكە درۆینە و سەیر و سەمەر بوونە، هەر بۆیشە مەسعود بارزانی و كوڕەكانی و كۆیلەكانیان جگە لە گێڕانەوە و نووسینی چیرۆكی درۆینە، قوتابخانەكەیان هیچی تری بەرهەم نەهێناوە. ئەوەش بووەتە هۆكارێك كە درۆكردن لەلای پارتیەكان وەكوخوێنی ناو دەمارەكانی مرۆڤی لێهاتووە، ئەگەر درۆ نەكەن حزبەكەیان گیان لەدەست دەدات و وردە وردە لاواز دەبێت و لار دەبێتەوە،بنەماڵەی مەلا مستەفا و قوتابیەكانیان چەرمی روومەتیان زۆر قایمە، بۆیە قەت هەست بەشەرمەزاری ناكەن.
مەبەستم لە نووسینەوەی ئەوچیرۆكە هوشیاركردنەوەی نەوەی نوێی نیشتمانە فرۆشراوەكەمانە و داوایان لێدەكەم دوای تارمای درۆ دەلەسەكانی هەندێك لە سەرۆك و سەركردەكانی حزبی كوردی نەكەون كە یادەوەریەكانیان پڕێتی لە درۆی شاخدار و فریودانی نەوەكانی ئێستا و داهاتوو.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە