هەواڵێکى بە پەلە بۆ ڕاى گشتى و چاودێرانى بیانى و کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق

Friday, 24/07/2009, 12:00

2064 بینراوە


بە پێ ى هەندێک زانیارى لەسەرچاوەى باوەڕ پێکراوەوە لە بنکەى هەڵبژاردنەکانى قەڵاچوالان تایبەت بە هێزى سەربازیو کۆلیجە سەربازیەکان لیستى کوردستانى هەستاوە بە دانانى ئامێرێک وەکوو کامێرە کە لە زارى کەسێکەوە هەواڵەکە پشت ڕاست کرایەوە گوایە ئەمە کامێراى چاودێریە ئەوەى دەنگ بەلیستێکى تر بدات لەوێوە چاودێرى دەکرێت ئەم ئامێرە لە ناو ئەو شوێنەدا کە بەکارتۆن دروست کراوە و تایبەتە بۆ دەنگدان دانراوە تەنها بۆ ترساندن بووە بۆیە زۆربەى ئەفسەرەکان لە ترسا دەنگیان داوە بە لیستى 54 هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەش دا سبەینێ واتە ڕۆژى شەممە 25/7/2009 وەکوو هاوڵاتى ئاسایى بە جلیى مەدەنیەوە دەنگدەدەینەوە هەرچەندە ناویشمان لە لیست دا نەهاتبێتەوە بەڵام بە هۆى فۆڕمى خۆراکەوە هەر لەو بنکەیە کە خەڵکى سڤیڵ دەنگى لێ دەدات زیاد دەکرێت و دەتوانن دەنگ بدەنەوە تکایە چاودێرە بەڕێزەکانى لیستەکانى تر و چاودێرى نێونەتەوەى و کۆمیسیۆنى باڵا ئاگادار بن ئەمە نایاساییەو تەزویرە هەروەها لەزارى کەسێکەوە ئەوەشمان پێ وترا کە لە پیرەمەگرون ویستوویانە 2 ێندوق بڕفێنن بەڵام کۆمەلەَى پێشمەرگە دێرینەکان کە تایبەتن بە چاودێرى دەنگەکانى لیستى گۆڕان نەیان هێشتووە ئەو کارە سەربگرێت کوردستان پۆستى بەڕێز تکایە لەم کاتەدا کارەکانتان چڕبکەنەوە لێکۆڵینەوە بە دوادا چوون لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن چونکە تەنها ئەم سایتە شک دەبەین کە بتوانین لێوەى هەمو شتێک ڕاستیەکان ئاشکرا بکەین

سلێمانى 24/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە