چى باسە؟

Monday, 06/08/2012, 12:00

1461 بینراوە




تاسەكانى ڕێگاى سەرەكى دەربەندیخان بەبێ هێما وەكو تەقینەوەكانى بەغدا وایە لەناكاو دەتەقێتەوە پێدا فیتەر ومیتەر گیرفانت بەتاڵ دەكەن .
پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە رووى یەك وەستاون, وەزیرى پێشمەرگەش دەڵێت بەگۆڕى شەهیدان شێخ دڵێرى برام هاوكاریم بكات نەك سێوسینان ئاوى نابێت بەڵكو یەك قەترە ئاو بۆ موسڵ ودیالەش نانێرین.
قائیمقامى خانەقین گوریسى هێناوە خەریكى داگیركردنى زەوى تەجاوزە وخانوى حكومیش بەكەیفى خۆى داگیر دەكات بۆخۆى كە هەر خۆى سەرۆكى لیژنەكەى وداوا دەكات تەملیكى بكەن بۆ خۆى چونكە هەر خۆى هەمووشى بۆ خۆیە.
ئەڵێن پارتى لیژنەى چاودێرى حزبى بۆ سەر دائیرەكانى ناوچەى سلێانى دروست كردووە بۆ لێكۆلینەوە لە كێشە و دیاردە گەندەڵیەكان بەڵام بەبێ ابراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران و وەزارەتى دارایى, چونكە ئەو شوێنانە لەجەدولەى رۆژانەى وانەكان نەماوە.
سەرۆكى شارەوانى دەربەندیخان 14 پارچە زەوى داوە بەخەڵكى دەرەوەى شار كە یاسایى نیە مەعلومە گەندەڵى نیە خەڵكشى تێدایە پێشتر رابەرى خۆپیشاندان بووە ئەوە هەرباسى تەجاوزەكان مەكە كە چى باسە ئەڵێن ئەوەندە هین هین دروست بووە حساب بۆ تەڕ و ووشك ناكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە