گۆِرانكارى كردن

Monday, 12/10/2009, 12:00

1730 بینراوە


گۆڕانكارى كردن ، هۆكارو شێوازى جۆراو جۆرى هەیە ، هەركەس دەتوانێ بیكات ئەگەر مەبەستى بێت بەڵام ئەو گۆڕانكاریە دەبێ سەرەتا كەسى گۆڕانكارى خواز لە خودى كەسیەتى خۆیەوە دەست پێبكات ن دووجۆر گۆڕانكارى هەیە خراپ و باش ، مەبەستى من لایەنە باشەكەیەتى مرۆڤى بیرو ئامانج گەورەى گشتگیر بە تایبەتى ئەوانەى لە خەمى ماف و داخوازیەكانى گەلەكەیاندان دەبێ لە نزیكترین كەسەكانى خۆیانەوە دەست پێبكەن واتە لە دەورو بەرى خۆیانەوە هەنگاوى یەكەم هەڵبێنن لەناو خودى خێزان یان بنەماڵەكەیەوە ، كاتێك گوتراوە شۆرشكردن واتە گۆڕانكارى كردن لەخراپەوە بۆ باش لە كۆنەوە بۆ نوێ ئەو كەسایەتییە سەنگین و بەڕێز و خۆشەویستانەى ناو جەماوەر كە خاوەنى ڕەوشت بەرزى و بەناموسى و پاكیەكانى كوردەوارین لەهەركەس زیاترو باشتر دەتوانن بچنە ناو بیرو هۆش و دڵى جەماوەرەوە بەتایبەتیش كەناو ناوبانگێكیان هەبووبێ. كاریگەرى لەسەر جەماوەر دروست دەكەن و دەبنە پێشڕەو ڕێبەرو نوێنەرى تێگەینەرو پێگەیەنەرى جەماوەر رێزو خۆشەویستى و باوەڕو متمانە بەخۆیان دەبەخشن ، ڕاستگۆیى زۆر زۆر گرنگە كە بەهایەكى زۆر گەورەى كەسیەتى ڕەسەنى كوردییە، ئازایەتى ڕاستەقیەنەى كوردانەش لە پەروەردەكردن دایە ، نەك ئەو ئازایەتییە پەلاماردەرە خێڵایەتیەى كەلەناو جوڵانەوەى كوردیدا لەشەڕە خۆ خۆریەكاندا بەكار هاتووە كە بووە بە چەمكێكى چەتەگەریەتى و جاشایەتى كە لەڕاستیدا ئەوە گەمژایەتى بووە. ئازایەتى ڕاستەقینە لە چۆنیەتى هێرش و پەلامارو هەڵكوتانە سەر هێزى داگیركەرو تێك شكاندنى و سەركەوتن بەسەریداو پاشكەشەى زانستیانەى كەم زیانكردن یان هەر نەكردندایە، ئەوەش لەسەردەمى خەباتى شاخدا بەكاردەهێنرێ كە پەیوەندى بە قۆناغى ڕزگارى نیشتیمانیەوە هەیە . ئەو جۆرە خەباتە بۆ پێگەیاندن و تێگەیاندنى پارچە داگیركراوەكانى كوردستان زۆر پێویستە ، لەگەڵ خەباتى فەرهەنگى كە وشیارى جەماوەرییە لەباشورى كوردستاندا خەباتى وشیارى جەماوەرى زۆر زۆر گرنگە وەك پەروەردە كردنى كەسیەتى كوردى بە بیرێكى گشتگیرى ڕەهایى نەتەوەیى و نیشتیمانى كە یەكیەتیەكى ڕەسەنى نەتەوەیى ئارەزوومەندانە پێكدێنێ ، دەر هاویشتنى بیرو ئامانجى تیرەو هۆزو خێڵ و ناوچەگەرى و دەستەگەرى حیزبایەتى كوێرانەى دەمارگیرى گەوچكەرانەو هۆش و بیر بەنجكەرانەو ئەفسانەى مەزهەبى كۆنەپەرستانەو كەلتور یان داب و نەریتى داسەپاوى بێگانە خوێن تاڵەكان لەناو بیرو هۆشى هەرتاكێكى كوردا گەورەترین گۆڕانكارى و پاكسازى و چاكسازى كردنە ، كە كورد بە شێوەیەكى گشتى ئەو بیرۆكە گەڕو و گولو گەندەڵانە یەكێتى و ڕیزەكانى لێك هەڵوەشاندووە. كە لەڕاستیدا كەلتورى داسەپاوى بەزۆر هێنراوى داگیر كەرە كێشەى گەلى كورد كێشەى گەل و خاكەكەیەتى نەك ئاین و مەزهەب یان چینایەتى كەسەرى لە هەر تاكێكى كورد شێواندووە، زۆرایەتى گەلى كورد لەڕووى ئاینییەوە مسوڵمانەو لەڕووى چینایەتییەوە خەڵكى كرێكارو ڕەنجدەرە، ڕاستە كورد ستەمى نەتەوایەتى و ئاینى و مرۆڤایەتى لەسەرە ، بەڵام هەرسێك ستەمەكە بەلاچوونى ستەمى نەتەوایەتى كۆتایى پێدێت یان هیچ نەبێ ستەمى ئاینى و مرۆڤایەتى زۆر كەم دەبێتەوە ، چەپ و سۆسیالیست و كۆمەنیست و ئیسلامى سیاسى حاشاكەر لەخۆو لە نەتەوەو نیشتیمان نەخشێكى بەرچاویان هەبووە لە گەوج كردن و هۆش و بیر بەنج كردن و بەلاڕێدا بردنى خەڵكى كوردستاندا لەگەڵ سەرۆك تیرەو هۆزو خێڵەكاندا ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ هاوشێوەو وێكچوو بوون لە سەرلێ شێواندندا كەكورد وافێربكەن لەبەرامبەر تورك و فارس و عەرەبدا خۆى بەبچوك و بە كەم بزانێ ئەوانیش بەزۆرو بەگەورە بزانێ پێشى وابێت دەبێ عیراق و توركیاو سوریاو ئیران هەبن دەوڵەتى تورك و فارس و عەرەبیش هەبێ بەڵام دەوڵەتى كوردى نەبێت و كورد هەبێت بەڵام كوردێكى كۆیلەو بێ دەسەڵات كە لەڕاستیدا لەناخى هەر كوردێكدا سەربەخۆیى كوردستان و دەوڵەتى كوردى هەیە ، ئەوەى كەزۆر پێویستە وەك تۆوێكى پاكى كوردانە لەناو هۆش و بیرو دڵى كورداندا بچێنرێتەوە ئیرادەى پۆڵایینى دلێرانەو بوێرانەى كەسیەتى ڕەسەنى نیشتیمانى كوردی بۆ خەڵك بگێڕنەوە بێ دوودڵى و ڕاڕایى و ترس كەدەبێ پێشڕەوان و نوێنەران و خەمخۆرانى كوردو كوردستانپەرست بیكەنە بیرو ئامانج و دروشم و ڕێبازى ڕەهاى گشتگیرى نەتەوەیی و نیشتیمانى خۆیان

ڕانیە 10/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە