کۆبونەوەی ساڵانەی ھەپەگە کۆتایی ھات

Monday, 27/02/2012, 12:00

1484 بینراوە




کۆنسەی سەربازی HPG لەماوەی رابردوودا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و سەبارەت بە ئەنجامی ئەو کۆبونەوەیە، لێدوانێکی بۆ رای گشتی بڵاو کردەوە و بانگ لە گەلی کورد دەکات بەشداری لە بەرخۆداندا بکات و رادەگەیەنێ:"ئێمە ناھێڵین سیاسەتی لەناوبردنم کەلەلایەن AKP بەڕێوە دەبرێ، سەرکەوێ."



لە لێدوانەکەی HPGدا سەرنج بۆ سەر پێشکەتنی سیاسی لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین رادەکێشرێ و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێ: " گەلی کورد بە تێکۆشانی بێ وێنەی خۆی ئەوە نیشان دەدا کە ئامادەیە پێگە و ستاتۆی سیاسی خۆی بە دەست بێنێ. ھەر بۆیە حکومەتی AKP لە ساڵی ٢٠١١ دا پەرەی بە ھێرشە چەپەڵ و دەروونیەکانی بۆ سەر گەلی کورد، گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ دا. لە ھھمانکات دا AKP چاپەمەنی تورکی وەکوو کەرەستەیەکی شەڕی چەپەڵ لە دژی گەلی کورد بە کار دێنێ."



HPG رایگەیاند کە حکومەتی AKP لەھەوڵی بەیەکجاری قڕکردنی کورداندایە و دەستنیشانی کرد دەستیان بە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی دروستکردنی بەنداو کردووە تا کوردان ناچار ببن واز لە شوێنەکانی خۆیان بھێنن و وتی: " تەنیا لە شارەکانی شرناخ، جۆلەمێرگ، وان و سێرتی کوردستان ٨٠ پرۆژەی درووست کردنی بەنداو ھەیە. بەو پرۆژەیانە دەیانەوەێ کە ئەو ھەرێمانە چۆڵ بکەن."



کۆنسەی سەربازی HPG رادەگەیەنێ لە کۆبوونەوەکەیان دا سیاسەتی داگیرکردنی کوردستان ھەڵسەنگاندنی لە سەر کراوە و لەو بارەیەوە رادەگەیەنێ:" گەریلاکانی ئێمە لە بەرامبەر ھێرشەکان کە بە ئامانجی لە ناوبردن، لە دژی رێبەرایەتی، گەل و تەڤگەرەکەمان بەرێوە دەچێ ، لە سەرانسەری باکووری کوردستان و لە باشووری کوردستان بەرخۆدانێکی بێ وێنەی ئەنجام داوە. ئێمە وەکوو HPG، بە بەرخۆدانی خۆمان شەڕی بەرفراوانی دروونیمان پووچەڵکردوەتەوە و رووی چەپەڵی ئاکەپمان بۆ ھەموو کەسێک ئاشکرا کردووە. تێکۆشانی ئێمە لە ساڵی ٢٠١١ دا، ئەوەی بە دۆست و دوژمنانی ئێمە نیشان داوە کە گەریلاکانی کوردستان ھیج کاتێک تێکناشکێن."



HPG لە لێدوانەکەی بەرخۆدانی رۆستەم ، چیچەک ، عەلی شێر، ڕووبار، رۆزەرین، ماھیر و حەمزە بە بیر دێنێتەوە و لەو بارەیەوە رادەگەیەنێت : " لە بەرامبەر پیلانی ھەمەلایەنی لەناوبردنی گەلی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورک و حکوومەتی AKPوە، لە گەریلایەکی ھەرجەوانەوە بگرە ھەتا ھەموو ئەندامانی کۆنسەی سەربازی HPG بە رۆحی فیدایانە پەرە بە چالاکییەکانیان دەدەن."



کۆنسەی HPG بە تایبەتی رادەگەیەنێ کە ئەوان خاوەنداری لە ھەموو چالاکیەکانی گەل کە بە درووشمێ" یان ئازادی، یان ئازادی" و بە ئامانجی " ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و پێگەی سیاسی بۆ کوردان" پێک دێت ، دەکەن و لەو بارەیەوە دەڵێ: "بەو پێیە ئێمە بانگ لە ھەموو جەوانانی کوردستان دەکەین کە بەشداری ریزی گەریلاکانی کوردستان ببن و لە بەرامبەر سیاسەتی لەناوبردن لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان خاوەن ھەڵوێست بن."




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە