خیانەتەكانى مەسعود و نوسینەكانى نەبەز گۆڕان

Thursday, 05/11/2009, 12:00

1809 بینراوە


لە ژێر دەسەڵاتى هەرێمى ئابڕو بەرى زەردا , لە هەولێرى پایتەختە داگیر كراوەكەى كوردستاندا چەقۆ وەشێن و سەرسەریەكانى پارتى وپاراستن هێرش دەكەنە سەر ڕۆژنامەنوسێكى كورد ,ئەم سەرسەرییانەى پاراستن لەناو ماڵەكەى خۆیاندا بێحورمەتى بەو ڕۆژنامەنوسە دەكەن كە تەنها بە نوكى قەڵەمێك و چەند پەڕە كاغەزێك و چەند دێرٍێك لە نوسینەكانى زیاتر خاوەنى هیچ نیە , ئەوان هاتن و سەرو چاوى نەبەزیان بریندار كرد , لەو پایتەختەدا كە هەزاران پۆلیس و ئاسایش و چڵكاو خۆرى پاراستنى لێیە و بەو نوێژى نیوەڕۆیە لەو ڕۆژنامە نوسەیان دا كەچى دەسەڵاتى زەرد بێ دەنگەیان لێ كرد , كەسیش باسى نەكرد , دەسەڵاتى بنەماڵًە و خێڵەكى ئائەمەیە كە هیچ شتێك قبوڵ ناكات , ناكرێ و نابێت پارتى بڵێ من ئاگام لەمە نیە , شتى وا هەر نابێت , بەمەدا دەردەكەوێت ئەو هێرشانەى كە كرانەسەر بارەگاكانى لیستى گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوش هەر پارتى بون و بە دەستى ئەوانیش ئەم كارە كراوە , مەسعودێك و ئەو حیزبەشى كە مەسعود سەرۆكێتى تا بینە قاقایان نوقمى خیانەتە , نوقمى گەندەڵى و دزیە , كەچى بەوە هەراسان نابن بەڵام بە تەنها چەند دێڕێكى نەبەز و نوسەرانى تر شێت ئەبن , خۆ نەبەز دەبابەى تورك و بەعسى نەهێنایە ناو هەولێرەوە واتان لێ كرد , خۆ نەبەز خاوەنى سەدان كۆمپانیا نیە لە دەرەوەى كوردستا ن , خۆ موچەكەى نەبەز سەدان دەفتەر دۆلار نیە , تا واتان لێ كرد , خۆ نەبەز نامەى بۆ سەدام و جەنەڕاڵەكانى تورك نەناردوە بۆ داگیر كردنەوەى كوردستان , تازەترین خیانەتیشتان ئەوەیە كە لەماڵەكانى خۆتانەوە نەخشەى چەك كردنى پەكەكە و ئاشبەتاڵ پێ كردنى ئەكێشن ,هەموو ئەمانە بۆ مەسعودوبنەماڵەكەى وحیزبەكەى جێگاى باس و قسە كردن نیە بەڵام نوسەرێك یان ڕۆژنامەنوسێك ووتارێك دەنوسێ ئیتر ئەوە ئاسایشى ووڵات دەخاتە مەترسیەوە و ئەبێت ئەو نوسەرە ئاوا سەروچاوى بكرێت بە قۆخ , لە هەموو دنیادا ڕۆژنامەنوس قسە لە سەر ترسناك ترین دەزگاى ئەو ووڵاتە و حكومەتە دەكەن فایلە مخابەراتیە پڕ لە نهێنیەكان هەڵئەدەنەوە , كەسێك نایەت قسەیەك , چاو بز كردنەوەیەك بكات بەرامبەر بەو ڕۆژنامەنوسە كەچى لێرە یان تیرۆر دەكرێ یان وەكو نەبەز گۆرانى لێ دێت یان زیندانى ئەكرێ , ئەمەش یەكێكى تر لەو تاوانانەى كە ئەو بنەماڵە خائین و حەرام زادەیەى بارزانى یە كە بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەیكەن و كردویانە , دەزگاى پاراستنى بنەماڵە یەكێكە لەو بەدناو ترین دەزگا جاسوسیانەى ئەم ناوچەیە كە لەوەتى هەیە تەنهاكارى داپڵۆسینى تێكۆشەرانى هەر چوار پارچەكەى كوردستان بوە , هەر لە شەهید كردنى تێكۆشەرانى هەر چوار پارچەكەى كوردستانەوە تا تەسلیم كردنەوەیان و بەَ سەرو شوێن كردنیان ,تەنهاكارى ئەم دەزگاجاسوسیە بەدناوە ئەمە بوە , دەزگایەك ئەمە كارو بارى بوبێت , ئێستانایەوێت كەس بێت و ڕووى ڕەشى بە خەڵك نیشان بدات , سەرانى بنەماڵە پێیان هەزم ناكرێ كەسێك پەیدا بێت هێڵى سورى بنەماڵە ببەزێنێ بۆیە ئەبێت هەموو ئەوانە سزا بدرێن كە توخنى ئەو هێڵە سورە ئەكەون , بۆئەوان هیچ گرنگ نیە تەنها پیرۆزى لاى ئەوان ئەوەیە توخنى ئەو هێڵە نەكەویت , ئەوانى تر كێشەیەك نیە , نەبەز گۆران و ئەحمەدمیرەش لەو ڕوانگەیەوە ئەكەونە بەر هێرشەكان و بە تیرۆرو لێدان ئاگادار ئەكرێنەوە , لەم ووڵاتە لە سەرچى دەنوسى بنوسە , جنێو بدە , ڕەخنە بگرە , توڕە ببە بۆ بنەماڵە مافیاكان كێشەیەك نیە بەڵام كە نزیكى هێڵە سورەكەى سەرۆك و سكرتێرو بنەماڵەكانیان كەوتیتەوە ئیتر دەكەویتەبە ر هێرشى جاش قەڵەمەكان و دوایش لە لایەن سەرسەرى و چەقۆ كێشەكانەوە شایى خوێنت بۆ ساز دەكرێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە