فەیس بووک پەیجی لایەنگرانی پەکەکە لە باشوور داخست

Friday, 28/09/2012, 12:00

1766 بینراوە





پاش ئەوەی لەلایەن رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی یەوە ئاشکرا کرا کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڕیاری سانسۆرکردنی نەخشە و ئاڵا و پشتیوانی گروپە کوردی یەکانی، داوە ھەروەھا ھەر ھێرشێکی یا خود پرۆتستۆیەکی لە ھەرجۆریک بۆسەردەوڵەتی تورکیان لەسەر ئەوتۆڕە قەدەغەکردووە ، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک سەرلەنوێ لە ٢٤ کاتژمێری ڕابوردودا زۆرترین ئەکاونتی ئەو کوردانەی داخست کە پشتیوانی و ھاوسۆزی پارتی کرێکاانی کوردستان (پەکەکە) ن، یەکێک لەو پەیجە ھەرەگەوارانەی کە زیاتر لە ١٥ ھەزار بەشدار بووی ھەبوو بەناوی (لایەنگرانی پەکەکە لە باشوور) و لەلایەن چەند گەنجێکی باشوری کوردستانەوە بەڕێوە دەبرا سەرلەنوێ داخرا،شایانی باسە ئەم پەیجە لەڕابوردودا چەندین جاریتر بەبێ ھیچ ھۆیەک لەلایەن فەس بووکەوە داخراوە بەڵام ئەدمینەکانی ئەم پەیجە سەرلەنوێ کردویانەتەوە،لە ڕونکردنەوەیەکدا کە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانیان ناردووە ناردووە ئەدمینەکانی ئەم پەیجە ھەڵوێستی فەیس بووک دەرھەق بە پرسی ڕەوای گەلی کورد شەرمەزار دەکەن ،ھەروەھا ئەم جۆرە ھەڵس و کەوتەی فەیس بووک وەک ھەڵوێستێکی دژە ئازادی و نادیموکراتیانە ھەڵدەسەنگێنن و ئەدمینەکانی پەیجەکە وەک پشتیوانی کردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی دەوڵەتی تورک لەلایەن تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووکەوە شرۆڤەی دەکەن، لەکاتێکدا پەیجەکانی تری سەربەدەزگاکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بەجۆرەھا وینە و بابەتی نەشیاو دژ بە گەلی کورد و پارتی کریکارانی کوردستان و گەریلاکانی کورد بڵاودەکەنەوە و ھیچ ڕێگری و سانسۆرێک ناکرێن بەڵام لەسەر بڵاو کردنەوەی وینەی گەریلایەک بە ھەزاران ئەکاونتی ھەوادارانی پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە)دادەخرێت.




ئەمەو لە ڕونکردنەوەکەدا ئەدمینەکانی پەیجی (لایەنگرانی پەکەکە لە باشوور) ھەڤاڵان و ھەوادارانی تەڤگەری ئازادی خوازی کورد ئاگاداردەکاتەوە کە ئەوان درێژە بە کارەکانی خۆیان دەدەن و بۆ ئەم مەبەستە پەیجێکی نوێ یان کردۆتەوە بەھەمان ناو و داوادەکەن لە ھەموو لایەک کە سەرلەنوی بەشدار ببنەوە لە ئاکتیڤ کردنەوەی پەیجەکەیاندا.




ئەمەی لایخوارەوە لینکی پەیجە نویکەیە


http://www.facebook.com/pages/%D9%84%D8%A7%DB%8C%DB%95%D9%86%DA%AF%D8%B1%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%BE-%DA%A9-%DA%A9-%D9%84%DB%95-%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D9%88%D9%88%D8%B1/494855420530680



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە