زەماوەندى ئەم جارە لە پیرەمەگرونەوە دەست پێ دەكات

Friday, 25/12/2009, 12:00

2177 بینراوە


هەموو دەسەڵاتێكى دیكتاتۆرو حكومەتێكى مافیا ئەبێت هەر بڕوخێ , لەم ناوچەیەى ئێمەدا حكومەتى شا خەڵك ڕوخاندنى سەدامى گەورەترین ڕژێمى دیكتاتۆرخەڵك ڕوخانى , وا ئەم جارەش ئەم دەسەڵاتە كوردیە مافیایەى پارتى و یەكێتى هەر دەبێت خەڵكى ستەم دیدە و بەش مەینەتى ئەم گەلە بیڕوخێنێ , ئەم حكومەتە زۆرینەى خەڵك دروستیان كرد , بە دەریایەك خوێن هاتە دى , بە ئەنفال وكیمیا باران هاتە دى , بە وێران كردنى 4500 گوندى كوردستان هاتە دى , بەڵام ئێستا حكومەت و حیزب بۆتە حكومەت و حیزبى كەمینەیەكى مشە خۆرو دزو گەندەڵ و هیچ لەبارا نەبووى ئەو تۆ كە تەنها خەمى گیرفانەكانى خۆیانە و بیر لە میللەت ناكەنەوە , ئەوەى دوێنێ لە پیرە مەگروون ڕووى داقین و ڕقى 18 ساڵەى ئەو خەڵكە یە كە ئەم حكومەتەیان بەرهەم هێنا , میللەتێك كارەباى نەبێت , سوتەمەنى نەبێت , نەخۆشخانە و خوێندنگاو ژیانى نەبێت گەنجەكانى بێ ئیش و كار بن , سەربارى ئەمەش كاربەدەستەكانى جنێوت پێ بدەن و ئیهانەت بكەن , كەسمان پێمان خۆش نیە ئەو ماڵەى خۆمان كاول بكەین بەڵام كە قین گەیشتە ترۆپك ئیتر مرۆڤە بەش مەینەتەكان لە توانایاندا نامێنێ و ئەبێت ئەو بوركانە بتەقێتەوە , پاش سى و سێ ساڵەى زوڵمى بەعس جەماوەرى ئەم میللەتە لە ڕانیەى دەروازەى ڕاپەڕینەوە بڵێسەى ڕاپەڕینى هەڵكردوباڵاى بەعسى سوتاند , وا ئەم جارەش پیرەمەگرون ئەبێتە دەروازەى ڕاپەڕینێكى نوێ و گڕ لە باڵاى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد بەر ئەدات , هەژدە ساڵە هەر ووتمان با بوەستین , با پەلەنەكەین , بەڵكو چاك ببن , هەژدە ساڵە میللەت چاوپۆشى ئەكات و دەسەڵاتیش یەك ڕۆژ لە دزى خۆیان نەكەوتن , كە سەیرى كۆشك و ڤێلا و باخ و باخاتەكەیان ئەكەین , كە سەیرى ژیانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان ئەكەین ئەوان لە ئاسمان و سەیرى ماڵ و منداڵى ئەوخەڵكەش ئەكەیت وەكو پیرە مەگرون ئەوا ئەوانیش لە قوڕاودا , لە بێ كارەباى وسوتەمەنى و بێ ئاویدا و بە ناخى زەویدا ڕۆچوون, ماڵى تیایە خاوەنى سێ شەهید ە ئەو خەڵكە خویًَنى بەخشى و ئەم جڕو جانەوەرانە ئێستا بەرو بومەكەى ئەخۆن , تا زوڵم و زۆرى وناعەدالەتى نەگاتە پۆپە خەڵك ڕاناپەڕێ , دیارە كە قینیش كۆبوەوە ئیتر هیچ شتێك بەرگەى پێ ناگرێ و ئەتەقێتەوە ,ئەوە هەڵەبجە , ئەوە كەلارو گەرمیان و سبەینێ شوێنێكى تریش , ئەو پەلە پروزێیەى ئێستا حكومەت دەیكات ئەى بۆ لەوە پێش نەیدەكرد , ئێستا تێ دەگەیت ئەم حكومەتەشەقى میللەتى لە سەر نەبێت هیچ ناكات , ئەم ڕاپەڕینە باشترین مەسیج بوو لە خەڵكەوە بۆ دەسەڵات كە هیچ كاتێك بە خۆتانەوە شانازى نەكەن و ئێمە هەر میللەتەكەى جارانین و كە بمانەوێت دارو بەرد ئەڕوخێنین بە سەرتاندا و ترسیشمان لەو هێزە زۆرە نیە كە نوێنەرى مام جەلال مەحمود سەنگاوى دەینێرێتە سەرمان , ئەبوایە تا ئەمانە ماون مەمنونى ئەم میللەتە بونایە نەك ڕۆژێك بە سەگ و ڕۆژێك بە كوێر حسابمان بكەن , پیرەمەگرون ئەو زەنگە بوو بۆ دەسەڵات كە هەر كاتێك ئێوە پشتان كردە میللەت میللەتیش ئاواتان لێ دەكات و وەكو دوێنێش هێزەكانتان بەرگەى نەعرەتەى شێرانى گەل ناگرێ , ئەبێت هەمومان چاو لەپیرەمەگرون بكەین و بەردەوام بین , ئافەرین پیرەمەگرون ڕاپەڕینى بەهارى 1991 تان بۆ زیندوو كردینەوە , ئەمە زەنگێكى باش بوو ئیتر لە هەر شوێنێك خەڵك زانى خزمەت گوزارى نیە دەڕژێینە سەر شەقامەكان و ئاگر لە جەستەتان بەر ئەدەین , ئەوەمان بۆ سەلما ئێوە شەقتان نەبێت ئەمان خۆن , ئەوە ى بە دووڕۆژ كردتان بۆ هەژدە ساڵە نەتان كردوە , ڕاپەڕین بەردەوام دەبێت ئەمڕۆ پیرەمەگرون و سبەینێ شوێنێكى بێ خزمەتگوزارى تر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە