كێ سەرۆكى راستەقینە و شەرعى هەرێمە؟

Tuesday, 04/08/2009, 12:00

1894 بینراوە


پێش ئەوەى هەڵبژاردنى 25 ى مانگ دەست پێبكا لەسەرجەم میدیاكاندا باس لە ساختەكارى دەكرا كەهەرگیز ساختە ناكرێ و هیچ فشارێك لەسەر كۆمسیۆن نیە پاشانیش خەڵك ئازادە دەنگ بۆ كێ دەدا یان نا باس لەوەش كرا كەچەندین چاودێرى بیانى سەرپەرشتى هەڵبژاردنەكان دەكەن و بەشێوەیەكى دیموكراسیانە هەڵبژاردن دەچێ بەڕێوە . خەڵك ئومێدێكى زۆرى بەوقسانە هەبوو بەتایبەتى كەچاودێرى بیانى ئەمجارە بەشدارى دەكەن لەبەرێوە چوونى هەڵبژاردنەكە بەڵام زۆر بەداخەوە هیچ كام لەو شتانە نەهاتەدى نەچاودێرى بیانى هاتن نە خەڵك ئازاد بوو بۆمەسەلەى ساختەو ساختەكاریش ئەوەندە كرا لەسنوورى پارتى كەتۆڵەى لەهەموو شارەكانى تر كردەوە سەرەڕاى ئەوەى كەچەند چاودێرێكى كورد لەدەرەوەى هەرێم هاتنەوەو بەشداریان بەڕێوەچوونى پرۆسەكەدا كرد بەبەر چاوى ئەوان و كۆمسیۆنەوە ئەوەى نەدەبوو ڕووبدا ڕوویداو پارتى توانى گرەوى خۆى بباتەوەو بەهەزارەها دەنگ بۆ مەسعودو لیستى كوردستانى توانرا تەزویر بكرێ هێزى زێرەڤانیش دەورێكى سەرەكى بینیوە لەهێنانى خەڵك بۆ دەنگدان بەشێوەیەك ئەوەى هەویەى پێبوایە دەیان بردە ژوورەوەو دەنگى دەدا گرنگ نەبوو كەپەنجەى مۆركراوە یان نا پاشان هەموو هێزەكانى ناوخۆ دووبارە دەنگیانداوە یەكیان لە23 ى مانگ ئەوەى تر لە25 ى مانگ بەپسوولەى ژمارە 111 بەبەرچاوى كۆمسیۆنى بەناو باڵاى هەڵبژاردنەوە . دەربارەى هەڵبژاردنى پەرلەمان بەمسۆگەرى لیستەكان بەگشتى دەنگیان لەئێستا زیاتر دەهێنا چونكە خەڵكى متمانەى پێدابوون بەتایبەتى لیستى گۆڕان كەئێستاش ناتوانن وەك پێویست سەر دەربێنن و شان بەشانى راگەیاندنەكان لەرووى راگەیاندنەوە كارەكانى خۆیان بكەن نموونەش هاتنى نوورى مالیكیە بۆ هەرێم پاشانیش سەرۆكایەتى هەرێم ئەوەى كەبانگەشەى بۆ دەكراو ماڵ بەماڵ دەگەڕان و داوایان لەخەڵك دەكرد كەدەنگ بدەن بەمەسعود تەنانەت تاڵەبانیش شار بەشار دەگەڕا و سواڵى بۆمەسعود دەكرد كەخەڵك دەنگى بۆ بدەن كاك مەسعود خاوەن خەباتێكى بێ وێنەیە و لەوەتاى هەیە پێشمەرگەبووەو پێویستە متمانەى بدرێتێ وببێتەوە سەرۆكى هەرێم بەهەزارەها دەنگى تەزوویرو ساختە ئینجا توانى پێش دكتۆر كەمال بكەوێ دكتۆر كەمالێك كە بۆ تەنهاجارێكیش كەس بانگەشەى بۆنەكردو هیچ لیستێكیش نەبوو خاوەنى كەچى توانى متمانەى تەواو بەدەست بهێنێ و ببێتە جێگەى بڕواو خۆشەویستى خەڵك بەداخەوە فێڵیان لێكردوو نەیتوانى بگاتە لوتكە هەرچەندە ئێمە ئەو بەسەرۆكى شەرعى هەرێم دەزانین وەك پۆڵایەكى بتەو لەناخماندا جێگەى خۆى كردۆتەوە پێویستە كاك دكتۆر هەرچى رێو شوێن هەیە بیگرێتەبەر بۆ دەرخستنى راستیەكان بەرووى هەموو جیهاندا بەوهیوایەى بتوانین بەهەموو لایەك ئەومتمانەیەى خەڵك بگەرێنینەوە بۆ دكتۆر كەمال.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە