سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


خالیدی خولە سور ئەگەر سكاڵاكەت تۆماركرد لە سەر چاودێری كوردۆساید تكایە سكاڵا لە سەر منیش تۆمار بكە

Friday, 21/08/2009, 12:00

2682 بینراوە


خالیدی خولە سور ناهەقی جەنابت ناگرم كە ئەوەندە توڕەیت لە ئەو برادەرانەی چاودێری كوردۆساید، چونكە جەنابتان لە چاو تەحسین شاویس و حمە خانی حاجی دارا كوڕەكانی بارزانی كوردت كەمتر كوشتوە، ناهەقت ناگرم، چونكە پاسەوانەكانی جەنابت لە پاسەوانەكانی ئەنفالچیەكەی كەلار كەمترە كە فەقیرە تەنها 30 پاسەوانی هەیە، بەڕاستی ناهەقت ناگرم، چونكە تۆش وەك سوڵتان هاشم و عەلی كیمیای و وەفیق سامەڕائی و نزار خەزرەجی و تاوانبارانی تری ئەنفال لە ژێرەوە وەكو ئەوان تەنزیمی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بویتە، كەچی جەلال تاڵەبانی ناوی تۆی لە یاد نەماوە، ڕەنگە ئەویش ناهەقی نەبێت لەبەر ئەوە ماویەكی زۆر سەرقاڵ بووە بە ئازادكردنی تاوانباری فڕۆكەوانی كیمیابارانی هەڵبجەوە، خۆشت دەزانیت مەسعود بازانیش سەرقاڵە بە دەعوەتكردنی پارێزەركەی سەدام حوسێنەوە و بڕینی موچە بۆ ئەنفالچی و بەعسیە تەنزیمەكانی، جەنابی خالید سور هیچ سڵمەكەروە هەرزوو بچۆ سكاڵاكەت تۆماربكە لای دادوەرە ئەقڵ بەعسەكانی هاوڕێت، ترست نەبێت ئەگەر تاڵەبانی بارزانیش مەشغوڵ بن وەكو دەیگێڕنەوە و باس دەكرێت ئەگەر ڕاست بێت جەنابت پیوەندیت بەنەوشێروانەوە كردوە، ئەوە ئەو لە بری تاڵەبانی و بارزانی پارێزرێكی زۆرت بۆ دەگرێت، خالید سور باوەڕم پێبكە بەندە گومانی تەواوم كردوەتە سەر زۆربەی زۆری بەرپرسان كە وەك جەنابتان خەباتی ژێر زەمینی هەبووبێت بۆ بەعسەكەی لای جەنابتان، تكا دەكەم خالید سور كاتێك سكاڵاكەت تۆمار كرد سكاڵا لە سەر منیش تۆمار بكە، لەبەر ئەوەی زۆرم ئارەزووە بچمە پێش ئەو دادوەرو پارێزەرەی كە سكاڵای ئێوەوانان وەردەگری و ئەوانەشی پارێزگاری لە جەنابت دەكەن تفێك بكەمە نێو چاوانیان، جا با ئەو كاتە بێ منەتن ئەگەر دادوەر بڕیاربدات ملیم بكاتە پەتەكەوە زۆر سەر فراس دەبم ئەوكاتە، چونكە ئەو دادوەرو پارێزەرەی ئەگەر تۆسقاڵێك خیرەتی هەبێت ئەوە ئێوەوانان تەسلیم بە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەكەن، جەنابت ئەگەر ڕاست دەبێژیت لە ناو زڕاندن دەترسیت ئەی بۆ سڵت لە كوشتن و بڕین نەكردەوەتەوە؟ خالید ڕاست دەكات ئێمە تاوانبارین، چونكە كەس و كارەكەی ئێمە ئەگەر وەك جەنابیان پەیوەندی ژێر بەژێری بكردایەتە تاڵەبانی و بارزانیەوە، ئەوە نە ئەنفال دەبوون و نە شەهید دەبوون، ئەگەر ئێمە تاوانبار نەبوینایە ئەوە ئێستا سكاڵامان لەسەر كەس و كاری ئەنفال و شەهیدەكان تۆمار دەكردو دەبوینە خاوەنی ڤیلا و مڵك و ماڵ و پاسەوان وەكو ئیوەوانان.
مستەفای حسن گەورەو عەلی مەحمود چاوەڕوانی ئێوەم بێنەوە بۆ سلێمانی، شەو ڕۆژ دوعا دەكەم خالید سور دڵی نەرم بێت سكاڵا لە سەر منیش تۆمار بكات، مستەفا و علی تكایە ئێوەش زوو بێنەوە با پێكەوە لەبری ئەنفاچیەكان و بەعسیەكان و تاوانبارانی شەڕی براكوژی و تاڵەبانی و بارزانی ئێَمە دادگای بكرێن، ئەگەر بەختمان هەبوو حوكمی سێدارەمان بۆ دەرنەچوو ئەوە ئێمەش وەك تاڵەبانی و بارزانی یادەوەریەكانی خەباتی ژێر بەژێرمان دەنوسینەوە، ئەو شتانە دەنوسینەوە كە چۆن بوینەتە چەترێك بۆ هەموو تاوانباران و كورد كوژەكانی وەكو خالید، با خوێنەرانیش چاوەڕوانبن لە بەندیخانەی ئاكرێی فەنتەڵوسی سەرو یاداشتەكانمان دەخەینە پێش دیدەی ئەوان، جا ئەو كات بۆتان دەر دەكەوێت ئێمەی كەس و كاری شەهید و ئەنفال تاوانبارین یان خالید و خالیدە سورەكانی كوڕی تاڵەبانی و بارزانی.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە