مامۆستا جەعفەر لێپرسراوى مەكتەبى روناكبیریى كۆمەڵایەتى

Wednesday, 10/02/2010, 12:00

1686 بینراوە


مامۆستا جەعفەر لێپرسراوى مەكتەبى روناكبیریى كۆمەڵایەتى 
(سەرۆكى لیستى بەرژەوەندى نەتەوەكان) دەستى لە لیستەكەى هەڵگرت بۆ مقابل پارەو سوڵتەوە كورسى 
ئێمەى خانەقین و هەنێ ناوچەى تر دڵمان بە ئێوە خۆش بوو كە خۆتان بە لیستێكى جیا هەڵبژاردووە (لەوانە خێزانەكەى جەبار فەرمانى نەمر) ێبیحە خان . كە تەنها ئافرەتێكە بەرامبەر هەموو مەكتەب سیاسى (ى .ن .ك) ڕابووە ستێ وە هیچ جۆرە هەرەشەیەكى مەلا بەختیارو عومەرفەتاح پەشیمانى نەكاتەوە .
كە مەلا بەختیار هەرەشەى دگیر كردنى خانووەكەى لێ كردبوو وە كۆنەقینى ئەو چوار ساڵەى كە زیندان كرابوو لە لایەن جەبار فەرمانەوە لە سەردەمى (عێراق جێتیى)دا لە خێزانەكەى دەر بهێنى ئەویش بە داگیر كردنى خانووەكەى كە تەنها یادگارى جەبار فەرمانە بۆیان مابێتەوە .
وە لە لایەكى ترەوە عومەر فەتاح دەى وت ئەگەر واز نەهێنى ئەوا زەرەر مەند ئەبى وە هەرەشەى برینى مووچەى خانەنشینى (شەهیدى سەركردە جەبار فەرمان) لێ دەكرا . 
ئەمانەو هیتر . بەڵام هەر وازى نەهێنا وتى من هەر بەردەوام دەبم لەسەر كارەكەم بۆ زیندوو كردنەوەى روحى پیرۆزى جەبار فەرمان . وە هەموو كات ئەو پیاوە بەرزانەى كە پێشتر لە گەڵ جەبار فەرمان لە سەر دەمى پێشمەرگایەتى لەگەلى بوون كە ئێستا كاربەدەستن لە فەرماندەیى (ى . ن . ك) دەیان وت ئێمە لە گەڵ (ێبیحە خان)دان تا مردن . هەرچەندە چاویشمان لە سەرە وە تەهدید كراوین بەڵام ئازایەتى جەبار فەرمانمان لە بیر ناجى 
بەڵام مامۆستا جەعفەر بەبێ هیج پرس و رایەك لە كاندیدەكانى لیستەكەى دەستى لە كار كێشایەوە وە كە تەنها مەكتەب سیاسى (ى . ن . ك) بانگى كردبوو پاش یەك سەعات رازى بوو كە دەست بكێشێتەوە كە ئەمەش بێ شەخسیەتى ئەو پیاوە دەر دەخات كە بۆ پارەو سامان و كورسى زۆر سوكە خۆى راناگرى وە درۆ دەكات ئەگەر بڵ تەهدیدى كوشتن كراوم . مامۆستا جەعفەر هیج نەبوایە پرس و راى هەندێ لە كاندیدەكاتن بكردایە ئینجا وازت بهێنایە . خۆ تۆ تەنها كەس نیت لە لیستە كەسانى ترت لە گەڵە كە زۆر لە خۆت بە توانا ترن وە قەد سەر جۆك ناكەن بۆ پارەو سامان. 
خۆزگە تۆش كەمێك روحى بەرزى كاك(نەوشیروان مێتەفا) ت تیا بوایە كە هەرگیز بیر لە پارەو سامان و سوڵتەى نەكردۆتەوە .
هاوڵاتیەك لە خانەقین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە