تورکیا دەیەوێت عێراق لەت بکات پێش ئەوەی دەوڵەتی کوردیی تیا هەڵبێت
Tuesday, 15/07/2014, 12:00
2080 بینراوە
چواردە ساڵ لەمەوبەر "کۆنتراکت" بڵاوی کردەوە کە جوڵانەوەی کوردیی بۆ ئەوەی بتوانێت لە رووی سیاسییەوە رۆڵ بۆ کورد ببینێت پێویستە دوو خاڵی گرنگی تیا بێت. یەکەم، دەستەڵاتی کوردیی ئەبێت لە ئاستێک‌دا بێت کە بتوانرێت رێکەوتنی لەگەڵدا بکرێت. دووەم، هێزو کیانێک بێت کە له ئاستی به‌رپرسیاریی نه‌وتدا بێت.
ئەو دوو خاڵەش پەیوەندییەکی نەبچڕاویان بە یەکەوە هەیە. دەستەڵاتێک لە ئاستی رێکەوتندا نەبێت بێگومان ناتوانرێت سه‌رچاوه‌ی نەوتی بخرێتە بەردەست. چونکه به‌رنامه و ستراتیجی ئابوریی وڵاتان له به‌رامبه‌ر به وزه‌ی نه‌وتدا ناسکه. وڵاتان ده‌یانه‌وێت له سه‌رچاوه‌ی نه‌وت دڵنیابن، به‌رنامه‌و ستراتیجیان جێگیربێت و نه‌که‌ونه ژێر ره‌حمه‌ت و فاکته‌ری چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌وه. بۆیه هێڵیکی ستراتیجیی کورد له راستییدا ده‌بێت تێکۆشانی کورد بێت بۆ پێشکه‌وتنێکی کولتوریی و سیاسیی له‌و جۆره که بتوانێت ده‌سته‌ڵاتێک دروست بکات له ئاستی رێکه‌وتندا بێت. به‌م پێیه بتوانێت له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌میش فاکته‌رێک و پایه‌یه‌ک بێت له بینای په‌یوه‌ندیی جیهانییدا. که‌سێک ئه‌گه‌ر یاساکانی یارییه‌ک نه‌زانێت و ره‌چاویان نه‌کات ناتوانرێت بخرێته تیپه‌که‌وه. به‌ڵام ئایا کێ و کام رێکخراو بۆ کورد ئیش ده‌کات تا ئه‌م جۆره ستراتیجانه ببینێت و دابڕیژێت؟
هەلی دەوڵەتی کوردیی لە عێراقدا بوو تورکیا هێلکەیەکی پیس دەشکێنێت |
مەڕ نافڕێت هەرێم نیشتیمانیی بووایە سەرۆکەکەی لەگەڵ قەیرەڵان و جومعەدا دەچوو بۆ تورکیا |
دەستەڵات بە نەوت پێگەی کوردی قایم نەکردووە، دەستەیەکی پارەدار کردووە کارتی سور لە گیرفاندایە بۆ دەستەڵاتی هەرێم |
کورد پێویستە لە دەرەوەی پارتە خۆبەستەکان خۆی رێکبخاتەوە کورد ئەبێت لە عێراق بە سەربەخۆیی بێتە دەرەوە، ئەگینا داگیرکەر دەگۆڕێت |
دەستەڵاتی کوردیی دەستەڵاتێک نییە کە لەسەر بناغەیەکی زانیاریی راوەستا بێت و روخساری سیستێمێکی سیاسیی بێت. به‌رنامه، پرۆگرام و رێکه‌وتنه‌کانی نێوان خۆشیان که ده‌کرێن هه‌ر قسه‌ی سه‌ر کاغه‌ز بوون. ئه‌و قسانه‌ی که ده‌کرێن یان ده‌نوسرێن قسه‌ی هه‌ڵبژێردراون و په‌یوه‌ندییان به بوونێکی ماددییه‌وه نییه. ده‌ستەڵاتی کوردیی دەستەڵاتی تاکە کەسەو بە مەزاجی شەخس دەڕوات بەڕێووە. فلتەرێک نییە ئەم دەستەڵاتە کۆنترۆڵ بکات بۆ کێ، چۆن و بۆ چ شتێک بڕیار ئەدات.
مێژوو دەریخستووە کە کورد لە دوای جوڵانەوەی ساڵی (١٩٦١)ەوە هەر کاتێک هەلی مێژوویی بۆ رەخسابێت لە رێگای ئەم دەستەڵاتەیەوە نەیتوانیووە بینایەکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی تیا دروست بکات و ئیدارەیەکی پتەو دابمەزرێنێت. هەمیشە چۆتەوە سەر راستیی خۆی کە خۆبەستن بووە بە دەوڵەتێکەوە بۆ چەک و پارە لە پێناوی دەستەڵاتێکی لۆکاڵیی دواکەوتدا. بۆ نموونه، ساڵی 1970 ده‌سته‌ڵاتی کورد له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا له‌سه‌ر ئۆتۆنۆمیی رێکه‌وت. ماوه‌ی چوار ساڵ کورد له ناوچه‌ی خۆیدا ده‌سته‌ڵاتی هه‌بوو. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌واره‌یه‌کی وا دروست نه‌کرا که ئێران نه‌توانێت له‌سه‌ر مێزی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌زائیر بیگۆڕێته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ خۆی له به‌رامبه‌ر به عێراقدا. جوڵانه‌وه چه‌کدارییه‌که له یه‌ک حه‌فته‌دا توایه‌وه. کورد و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی سه‌رکه‌توو نه‌بوون له رێکهوتنهکهیاندا له‌گه‌ڵ عێراق. له‌سه‌ر به رواڵه‌ت که‌رکوک خۆبه‌ست به ئێرانه‌وه شه‌ڕیان کرده‌وه که‌چی هه‌موو شاره‌کانی تریشیان له ده‌ست دا. گه‌لی کورد له باشوردا هه‌ڵوه‌شاو بێده‌سته‌ڵات که‌وته به‌ر ره‌حمه‌تی رژێمی سته‌مکاری سه‌ددام حسه‌ین. لە شەڕی نێوانی عێراق و ئێرانیشدا "دەستەڵاتی پارتە خۆبەستەکان" قاچێکیان نەبوو لەسەر پێی خۆیان پێی رابووەستن. خۆیان کرد بە لایەن لە جەنگەکەداو ئاکامی بەکارهێنانی هێزی کورد لە لایەن ئێرانەوە بە کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال شکایەوە.
هه‌لێکی خه‌یاڵیی و رێکه‌وتنێکی تر دروستبوونی ناوچه‌ی پارێزراو و دوابه‌دوای ئه‌وه روخانی حکومه‌تی سه‌ددام ساڵی 2003 و دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێم بوو. هه‌رچه‌نده حکومه‌تی عێراق نه‌ما به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی کورد به حوکمی سیاسینهبوونی و گه‌لی کورد به کولتوری ملکه‌چییه‌وه ئاماده‌ییه‌کی سیاسی‌یان بۆ ئه‌م هه‌له‌ش نه‌بوو. به گوێره‌ی سه‌رچاوه له ده‌سته‌ڵات خۆیانه‌وه‌و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکییش، سه‌رانی پارته‌کان داواکارییه‌کانیان پۆست و پاره بووه نه‌ک جێبه‌جێکردنی ستراتیجێکی سیاسیی. بۆیه بینای حکومه‌تی هه‌رێمێش له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌یه شێوه‌ی وه‌رگرت. گه‌لی کورد و ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وازیان له نیووه‌ی خاکی باشور هێنا. ئه‌مه‌ش رێک ئه‌وه پیشان ئه‌دات که حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌ڵاتێکی سیاسیی نییه تا کاره‌کته‌رێکی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌بێت. ده‌سته‌ڵاتێکیش کاره‌کته‌ری نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت هه‌ڵه‌یه چاوه‌ڕێی سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی لێ بکرێت. وه‌کوتر چاوەڕوانکراوە که دەستەڵاتی "پارتە خۆبەستەکان" ده‌سته‌ڵاتێکی پیسخۆریی له ناوچه‌ی حوکمیاندا دابمه‌زرێنن. له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا، وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردیی نێچیروان بارزانی وتی، پیسخۆریی ببێت به کولتور.
له ژێر فۆرمی مادده‌ی (140)دا زیاد له نیووه‌ی خاکی باشور وازی لێ هێنرا. له ده‌ستوردا کورد نه دان به خاکیدا نرا وه‌کو نیشتیمانی نه وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک حسابی بۆ کراو نه گه‌ره‌نتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تیی خرایه رێکه‌وتنی دروستکردنه‌وه‌ی عێراقه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کورد پشکێکی باشی به‌رکه‌وت هه‌م له به‌غداد له پۆست و ئیداره‌دا هه‌م له حوکمی کوردستاندا. کوردستان ماوه‌یه‌کی درێژ به پاره‌یه‌کی زۆر‌و ئاسایشه‌وه که‌وته به‌رده‌ست کورد خۆی. ئه‌مه بارێکی له‌بار بوو بۆ گه‌لێک که تواناکانی خۆی له کوردستان و عێراقدا له رووی ئابوریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و زانستییه‌وه دابڕشتایهو ببووایه به سه‌نته‌ر. سودی له داموده‌زگا، سامان، په‌یوه‌ندیی و هه‌له‌کان ببینیایه بۆ پرۆسه‌یه‌کی پێشکه‌وتن له کوردستان و عێراقدا. له کرده‌وه‌دا کوردستانێکی خۆڕاگری دروست بکردایه‌و ببووایه به شاده‌ماره‌کانی عێراقیش. به‌ڵام له جیاتی ئه‌مه ئه‌وه‌ی که هه‌شبوو کرمێیان کرد. که‌رتی په‌روه‌رده، چاودێریی ته‌ندروستیی، پێشمه‌رگه‌و به‌رگریی و ئیداره به‌گشتیی کران به قوربانی پیسخۆریی. ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیا تێکه‌ڵاو بوون. فه‌لسه‌فه‌ی "تاڵانیی و ده‌ستکه‌وت" تا هاتووه له هه‌موو کایه‌کاندا ته‌نیوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌ڵوه‌شاو و گه‌لێکی بێ بڕوای دروست کردووه که چاوه‌ڕێ ناکرێت به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیی ده‌ره‌وه توانای بەرگریی هەبێت. پەنجەیەک هێزەکەی لە لەشێکەوە ئەهێنێت. هێزی بەرگریکردنی گەلێکیش سەرچاوە لە جۆری خۆڕێکخستنی ئەو گەلەوە دەگرێت. پیسخۆریی له پێش دوژمنان‌دا گورزی خۆی لە کۆمەڵگا وه‌شاندووه. له هه‌مان کاتدا له رێکه‌وتنی تازه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی عێراقدا تا هاتووه کورد جێگه‌ی به خۆی له عێراقدا شلۆق کردووه. دیاره شانسی کورد له باشوردا بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆی له عێراقدا جێگای مه‌ترسیی بووه بۆ وڵاتانی وه‌کو تورکیا و ئێران. دەستەڵاتی پارتە خۆبەستەکان گەرەنتی ئەوەیان داوە بە وڵاتانی دەستێخەر کە نەیەڵن کورد سیاسەت و کیانی سەربەخۆی هەبێت. ئەمە رێکەوت نییە یان لە نەزانییەوە نییە کە کوردستان کەوچکی دار‌و پەتاتەشی لە دەرەوە بۆ دێت. زۆربەی پارتەکان بوون بە قولەتێن بۆ جاسوسی وڵاتان. شارەکانی کوردستانی باشور بنکەی دەزگا نهێنییەکانی وڵاتان تەراتێنیان تیا دەکەن. پڕۆژە ئابورییەکان ئەدرێن بە کۆمپانیا بێگانەکان. بە گشتیی دەرگا لەسەر شارەکانی ناوچەی دابڕاوی حکومەتی هەرێم بۆ وڵاتە دەستخێەرەکان کراوەتەوە بۆ هەموو جۆرە چالاکییەکی ئابوریی، سیاسیی و کولتوریی. مرۆڤی کورد لە رێگای خانەنشینییەوە دەسەپاچە کراوەو بەرەو ئەوە دەڕوات رۆڵی ئیدارەیەکی نیشتیمانیی لێ بسەنرێتەوە. دەستەڵاتی کورد له‌سه‌ر هێڵه‌کانی رێکه‌وتنی دروستکردنه‌وه‌ی عێراق نه‌ڕۆشتووه که خۆیان و ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ری رێکه‌وتن. له کوردستان ژماره‌یه‌ک داواکراو بۆ به‌رده‌می مه‌حکه‌مه‌ی عێراق داڵده ده‌درێن. له‌وانه که‌سانێک که به‌شدارییان کردووه له ئه‌نفالدا دژی کورد. تاریق هاشمی له به‌غداد به تۆمه‌تی ده‌ست هه‌بوون له تیڕۆڕدا داوا ده‌کرێت بۆ مه‌حکه‌مه کەچی له کوردستان ده‌پارێزرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ده‌سته‌ڵاتی کوردیی خۆی به ده‌وڵه‌تدار نازانێت، وه‌کو میلیشیاو دژی ده‌وڵه‌ت کار ده‌کات و هه‌ڵوێست ده‌گرێت. نه‌وتی کوردستان به قاچاخ لێی ده‌فرۆشرێت. تورکیا له رێگای خۆبه‌ستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کورد به حکومه‌تی تورکیاوه ده‌ست ده‌خاته باشوری کوردستانه‌وه. ده‌سته‌ڵاتی کورد به بێ گوێدانه عێراق له ده‌رهێنانی نه‌وتدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا رێکده‌که‌وێت. ده‌سته‌ڵاتی کورد بۆ بەرژەوەندیی خۆی به خۆبه‌ستنه‌وه به وڵاتێکی وه‌کو تورکیاوه دژی به‌رژه‌وه‌ندیی کورد رادەوه‌ستێت. حکومه‌تی هه‌رێم دژی حکومه‌ته ناوه‌ندییه‌که‌ی خۆی پشتبه‌ست به تورکیا ده‌که‌وێته ناکۆکییه‌وه. هۆکاری قه‌یرانی ئابوریی و چۆڕانه‌وه‌ی بانک له پاره ده‌خاته ملی حکومه‌تی ناوه‌ند. بەڵام گرفتی کوردستان بەوە چارەسەر ناکرێت کە دەستەڵاتی کورد قەیرانەکانی کۆ بکاتەوەو وەکو زەرفێک خاشاک بیانخاتە ماڵە دراوسێکەیەوە. سه‌رۆکی هه‌رێم پێش داگیرکردنی موسڵ رۆژی 10/06/2014 له لایه‌ن "داعیش"ه‌وه هه‌ڕشه له ناوه‌ند ده‌کات که ده‌توانێت شتێک بکات چاوەڕوان نەکراوبێت.
کورد لە تاقیکردنەوەی نەوتدا
نه‌وت گوێز نییه قاچاخچێتیی پێوه بکرێت. هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ک وڵات سودیان له‌م جۆره بازرگانییه‌ی نه‌وتی کوردستان بینیووه، به تایبه‌ت تورکیا، به‌ڵام نه‌وت جگه له رێگای گواستنه‌وه‌ی رێگای یاسایی نێوده‌وڵه‌تیشی هه‌یه بۆ ده‌رهێنان و فرۆشتنی. نه‌وت ناتوانرێت تاسه‌ر وه‌کو گوێز بفرۆشرێت. وڵاته زلهێزه‌کان له رووی سیاسییه‌وه راو بۆچونیان هه‌رچۆنێک بێت ناتوانن تاسه‌ر چاو له یاسا‌و رێنماییه‌کانی رێکخستنی بازاڕی نه‌وت بنوقێنن. نه‌وت ده‌بێت به‌و رێگا یاساییانه‌دا بفرۆشرێت که وڵاتان له‌سه‌ری رێکه‌وتون و دیاری‌یان کردوون. ده‌سته‌ڵاتی کورد بۆ ئه‌وه‌ی جێگای متمانه بێت و له ئاستێک‌دا بێت که جێگای بکرێته‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت ئاگای له‌م راستییه بێت و به باشترین شێوه ره‌چاوی بکات. له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند رێکبکه‌وێت، نه‌ک تورکیا له رێگای ده‌سته‌ڵاتی کورده‌وه ده‌ست بخاته کوردستان و عێراقه‌وه. عێراق ئه‌توانێت په‌نا به‌رێت بۆ یاسا‌و رێنماییه جیهانییه‌کان له کێشه‌ی فرۆشتنی نه‌وت له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی کورده‌وه. ئه‌وه‌ی له‌م کێشه‌یه‌دا نێوده‌وڵه‌تییانه حسابی بۆ ده‌کرێت ده‌وڵه‌تی عێراقه نه‌ک ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم له ناو عێراقدا. هه‌ر کاتێک بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تیی درا به به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق، نه‌وتی نێردراو له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رگای کڕین و گواستنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خرێت.
نه‌وتی کوردستان به بێ رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندا به پێی هه‌لومه‌رجی تورکیا بڕیاری ناردنی له لایه‌ن حکومه‌تی کوردییه‌وه درا. ده‌سته‌ڵاتی کورد ناکۆکیی خۆی له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا له‌سه‌ر نه‌وت خسته به‌رگی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه. حکومه‌تی هه‌رێم وه‌کو له‌سه‌ره‌تادا په‌نجه‌مان بۆ راکێشا کاره‌کته‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی نییه تا سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌بێت. بۆیه به نه‌وت فرۆشتن له رێگای تورکیاوه نه‌یتوانیووه هیچ له سیاسه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر به کورد بگۆڕێت. ده‌سته‌ڵاتی کورد به‌رژوه‌ندیی نه‌وت و بازرگانیی نه‌داوه به تورکیا له جیاتی هیچ ده‌سکه‌وتێکی سیاسیی. جگه له پیسخۆرییهکانی بازرگانه‌کانی نه‌وت ته‌نانه‌ت باشوری کوردستان توشی قه‌یرانێکی کوشنده‌ی پاره‌و ئابورییش بووه. تورکیا له رێگای ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌یه‌وێت دژی په‌که‌که‌ش شه‌ڕ بکات و ده‌ست بخاته ناو کوردستانی سوریاوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه پیشان ئه‌دات که په‌یوه‌ندیی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی تورکیا رێکه‌وتنێکی سیاسیی نییه، به‌ڵکو سودبینین و به‌کارهێنانی کوردی باشوره بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی و سیاسیی تورکیی. هه‌تا عێراق شه‌قوشڕ بێت تورکیا به‌رده‌وامیی ئه‌دات به سودوه‌رگرتن له نه‌وت و بازاڕی کوردستان له رێگای ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه. هه‌ر کاتێکێش عێراق که‌وته‌وه سه‌ر ره‌وتی خۆی کارتی کوردی باشوری به ده‌سته‌وه‌یه که له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عێراق به‌کاری بهێنێت بۆ رێکه‌وتنێکی چه‌ور له سه‌ر حسابی کوردی باشور.
هه‌تا ئێستا مافی مرۆڤ له تورکیادا نه‌گه‌شتۆته ئاستێک که ئه‌وروپا بتوانێت بیکات به ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپییدا. ده‌سته‌ڵاتدارانی تورک دوپاتیان کردۆته‌وه که هیچ مه‌ترێکی خاکی تورکیا له مه‌ترێکی تری جیا نابێته‌وه. کورد مافی ئه‌وه‌ی نییه به زمانی خۆی له نیشتیمانی خۆی دا بخوێنێت. تورکیا تا ئێستا ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیووه به‌یانی لێبوردن بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که ده‌ربکات. هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک که تورکیا ده‌یکات له کێشه‌ی کورددا بۆ ئه‌وه‌یه که ده‌ستی زیاتر کراوه بێت بۆ لێدانی کورد. ئه‌مه له کاتێکدا کورد له عێراقدا زمانه‌که‌ی رهسمییهو له ناوچه‌ی هه‌رێمدا خۆی حوکمی خۆی ده‌کات. لێره‌دا دوو خاڵ هه‌ن که راستییه‌کی رونن:
یه‌که‌م، تورکیا به ده‌ستخستنه ناو باشوری کوردستانه‌وه هیچ سودێک به کێشه‌ی کورد ناگه‌یه‌نێت. دووه‌م، ده‌سته‌ڵاتی کورد به پشتکردنه عێراق هیچ ده‌ستکه‌وتێک له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌ده‌ست ناهێنێت که له عێراقدا لێی بێبه‌ش بووبێت. ده‌سته‌ڵاتی کوردیی کارتی نه‌وتی له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ هیچ به‌رژوه‌ندییه‌کی سیاسیی یان نه‌ته‌وه‌یی به‌کار نه‌هێناوه. سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تێکی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی بووایه له‌گه‌ڵ خۆی موراد قهیرهڵان و جه‌میل بایکی ده‌برد بۆ تورکیا نه‌ک دوو گۆرانیبێژ شڤان په‌روه‌رو ئیبراهیم تاتڵیتس.
کۆده‌تای گرتنی موسڵ
رۆژی 10/06/2014 هێزی داعیش شاری موسڵی گرت. سوپای عێراق هه‌ڵوه‌شاو به‌رگریی نه‌کرد. جگه له موسڵ له هه‌ندێک شوێنی تر داعیش که‌وتنه شه‌ڕ و که‌وتنه هه‌ڕه‌شه له به‌غداد. سه‌رهه‌ڵدانی داعیش و کوشتاره‌کانیان بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره. وڵاتانی ئه‌وروپیی ئه‌م ده‌رکه‌وته‌یان وه‌کو زه‌مینه‌یه‌ک بۆ نائارامیی جیهانیی باس کرد. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا هاتن بۆ عێراق و کوردستان. هه‌ردوک وه‌زیر رایانگه‌یاند که هه‌موو لایه‌نه‌کانی عێراق هه‌وڵ بده‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی عێراقیی. له هه‌مان کاتدا ده‌نگی پارچه‌بوونی عێراق په‌ره‌ی سه‌ند. سه‌ربه‌خۆیی کورد و ده‌وڵه‌تی کوردیی که‌وته‌وه ناو مه‌یدانی سیاسییه‌وه. سه‌رکۆماری ئیسرائیل پشتگیریی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی راگه‌یاند. ژمارەیەک لە میدیاکان بڵاویان کرده‌وه که تورکیا لاریی نییه له ده‌وڵه‌تی کوردیی. سوپای عێراق هه‌ندێک شوێنی له ناوچه وازلێهێنراوه‌کان چۆڵ کرد‌و هێزی پێشمه‌رگه چووه جێگاکانی. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له ته‌نیشت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه وتی: "مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بوو ئیتر باسی ناکه‌ین." هه‌روه‌ها سه‌رۆکی هه‌رێم رایگه‌یاند: "ئاماده‌نین واز له یه‌ک بستی خاکی کوردستان بهێنین." ئەمە لە کاتێکدا دەستەڵاتی پارتەکان لە ژێر پەردەی ماددەی (١٤٠)دا وازیان لە زیاد لە نیوەی باشوری کوردستان هێناوە. جگه له‌مه‌ش له میدیاکانه‌وه ده‌بیسترێت که ئه‌و شوێنانه‌ی دوای چۆڵکردنی سوپای عێراق پێشمه‌رگه چۆته ناویان چۆڵی ناکه‌نه‌وه. ئەمە لە کاتێکدا کە دەستەڵاتی هەرێم هەتا ئێستا بە رەسمیی ئەو رێکەوتنە دەستورییەی هەڵ نەوەشاندۆتەوە کە تیایدا حکومەتی هەرێم دانی پیادا نراوە. دەستەڵاتی هەرێم نەیتوانیووە بڕیاری دەستنیشانکردنی سنوری کوردستان بدات و بیکات بە ناوچەی حوکمی خۆی تا ماددەی ١٤٠ نرخی نەمێنێت. سه‌رۆکی هه‌رێم له کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ په‌ڕله‌مانی کوردستان داوای کرد که رێگای یاسایی دابنێن بۆ راپرسیی گشتیی. بە بێ ئەوەی کە هیچ پرۆسەیەک لە ئارادا بێت کە لایەنەکانی ناکۆک کۆک بن لەسەر ئەوەی کە بڕیاری یەگلاکەرەوە بدەنە دەست ئەنجامی راپرسیی. کوا ئەو وڵاتانەی چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزانن کورد چی هەڵدەبژێرێت؟
راپرسیی بۆ فشار
ئه‌وه‌ی راستی بێت ده‌سته‌ڵاتی کوردیی پێشتر راپرسییه‌کی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی ساز کردووه. لە بەغداد ئەم ریفراندۆمە وەکو کارتی فشار بەکار هات. زیاد له یه‌ک ملیۆن و نیوو ئیمزا کۆکرایه‌وه. ده‌سته‌ڵاتی پارته‌کان ئه‌م ئیمزایانهیان له به‌غداد وه‌کو کارتی فشار به‌کارهێنا. کێ له دوای ئه‌م ریفراندۆمه‌وه بوو؟ ئه‌م جوڵانه‌وه‌ی ریفراندۆمه توایه‌وه. ده ده‌نگی لێ نه‌مایه‌وه هاوار بکات چی‌یان له ده‌نگه‌کانی ئه‌مان کرد.
ده‌سته‌ڵاتی کوردیی له‌گه‌ڵ خۆیدا میدیایه‌کی یاریکه‌ر به ئه‌قڵی خه‌ڵکی دروست کردووه. مرۆڤی کوردی زیاتر ناچار‌و ملکه‌چ کردووه. له شهڕهپهڕۆیهکی راده نزم و ده‌نگدانێکی پڕ فێڵدا په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ران مۆرده‌که‌ن و ده‌نگیان پێ ئه‌ده‌نه‌وه بۆ ره‌واییدان به خۆیان. ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی مۆر نه‌بێت چاوی ده‌خرێته سه‌رو دیاره کە نه‌چووه بۆ ده‌نگدان. پەنجەمۆر ئه‌ترسێت موچه‌که‌ی ببڕن، پەنجەمۆر ئه‌ترسێت نه‌قڵی بکه‌ن، پەنجەمۆر ئه‌ترسێت زه‌وی نه‌ده‌نێ، پەنجەمۆر ئه‌ترسێت چاوی لێ مۆڕ بکه‌نه‌وه، پەنجەمۆر به هیوایه بیکه‌ن به به‌ڕێوه‌به‌ر یان ده‌یه‌وێت ئاشه‌که‌ی هه‌ر بگه‌ڕێت؟
خێڵی په‌نجه‌مۆر چۆن بێ حساب ده‌نگی دا بۆ ده‌ستور و دروستکردنه‌وه‌ی عێراق به هه‌مان شێوەش ده‌نگ ئه‌داته‌وه بۆ پێچه‌وانه‌که‌ی. په‌نجه‌مۆر ده‌نگ بۆ ئه‌وه نادات به‌شدار بێت له بڕیاری سیاسیی‌دا. په‌نجه‌مۆر ده‌نگ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بێ مافیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ملکه‌چیی خۆی تازه بکاته‌وه بۆ ده‌سته‌ڵات. ئه‌و ملیۆن و نیوو ده‌نگه له به‌غداد ئه‌وه‌ی پێشانی لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان دا که ئه‌گه‌ر له ناوخۆیاندا رێکنه‌که‌ون جه‌ماوه‌رێک له کورد ههڕەشەیە بۆ ئەوەی عێراق لەت ببێت. له هه‌مان کاتدا کاربه‌ده‌ستانی کورد جێگای خۆیان به‌وه قورس کرد که ئه‌مان جڵه‌وی ئەو گه‌لی کوردەیان گرتووه. ئایا ئه‌و ویسته‌ی که له ناو یه‌ک ملیۆن و نیوو کورددا هەبوو بۆ ده‌وڵه‌تی کوردیی چی به‌سه‌ر هات؟ ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌تاڵ نه‌بووبن ئه‌ی کوا له چ رێکخراوێک و له کام جوڵانه‌وه‌ی سیاسیی‌دا به‌رده‌وامه؟
راپرسیی گشتیی بۆ دەوڵەوتی کوردیی جێگای رێتێچون نییە دەوڵەتی کوردیی پێ دروست بکرێت. بەڵام ئەگەر دەستەڵاتی کوردیی لە کێشەی داعیشدا دەستی هەبووبێت ئەوا دەیەوێت بە گۆچانی راپرسیی خۆی هەڵ بسێنێتەوە.
حکومەتی هەرێم بۆ لایەکی تر سەوڵ لێ ئەدات
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم له وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریکادا بۆ پشتگیریی حکومه‌تی عێراق رایانگه‌یاند که ئێستا هه‌لومه‌رجێکی تازه هه‌یه‌و ئه‌مان له‌سه‌ر خه‌تی خۆیان ده‌ڕۆن. ئەم خەتەش دیارە کە بە تورکیادا دەڕوات بۆ لای ئۆردوگان نەک بە قەندیلدا بۆ لای جەمیل بایک. سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رده‌وام له قسه‌کانیدا رایگه‌یاند که لێکهه‌ڵوه‌شانی عێراق به‌ری لێ ناگیرێت و ئه‌مانیش پلانی خۆیان هه‌یه. له هه‌مان کاتدا ده‌ری بڕی که هۆکاری هه‌ڵوه‌شانی عێراق ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق "نوری مالیکی"یه. ئایا ده‌وڵه‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق دروست ده‌کرێت؟
هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم نایسه‌لمێنن که ده‌سته‌ڵاتی کورد ده‌ستی هه‌بووه له کۆده‌تای موسڵ و شه‌ڕی دژی حکومه‌تی ئێستای عێراقدا. به‌ڵام ئه‌و ئیشاره‌ته ئه‌ده‌ن که ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له ناکۆکیکردنی خۆیدا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق. وه‌کو لایه‌نی به‌شدار له حوکم و لایه‌نێکی رێکەوتوو له‌سه‌ر حوکمی عێراق ناجوڵێتەوە. ئایا ئاکامی ئەم هەڵوێستانە چی دەبێت؟ جێگای رێتێچونە کە حەکەم لە گەمەی دروستکردنەوەی عێراقدا کە حکومەتی هەرێم یەکێکە لە یاریکەرەکانی کارتی سور بدات بە دەستەڵاتی هەرێم. بەڵام نازانرێت کەی بۆی دەردەهێنێت.
شه‌ڕی داعیش دژی حکومه‌تی عێراق ناکۆکیی حکومه‌تی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر نه‌وت و پاره بە بۆیاخی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردیی رەنگان. گه‌لی کورد ده‌بێت وا تێ بگات که ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ئه‌دات نه‌ک له‌سه‌ر نه‌وت و پاره شه‌ڕێتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق.
جەنگی سەربەخۆیی
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "من ئاماده‌م چه‌ک هه‌ڵ بگرم و ببم به پێشمه‌رگه." ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو که‌سێک ئاماده‌یی ده‌رببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ک هه‌ڵ بگرێت. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان و سودمه‌ندان گوێی خۆیان لێ که‌ڕ کرد. سود له پێشمه‌رگایه‌تییدا نییه. سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم سندوقی پاره‌کۆکردنه‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه راده‌گه‌یه‌نێت. چونکه کۆده‌تای داعیش له کاتێکدا بوو که پێشمه‌رگه‌ش وه‌کو موچه‌خۆرانی تر بێ موچه‌و بێ ده‌رامه‌تن. پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پیشان درا که له‌به‌ر بێ پاره‌یی کرێی خانوی بۆ نه‌دراوه‌و له زه‌وییه‌کدا چادری هه‌ڵداوه بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی. دهنگوباسی کۆمه‌ک بۆ هێزی پێشمه‌رگه بڵاده‌بێته‌وه. سه‌رۆکی هه‌رێم و کاربه‌ده‌ستان، وه‌زیری گه‌نج له کوڕی به‌رپرس، که یه‌که‌م ئیشی وه‌زیرییه، ده‌چن بۆ سه‌ردانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌نگه‌ره‌کان. پێشمه‌رگه‌یه‌کی لاو باسی ره‌وشی خراپیی خۆیان ده‌کات. ده‌ڵێت با کوڕی به‌رپرسه‌کان بێن بتوانن یه‌ک رۆژ لێره ئیداره بکه‌ن. له‌و کۆمه‌که‌ی هاتووه یه‌ک پسکیتم به‌رکه‌وتووه. پێشمه‌رگه‌که گله‌یی له چه‌که‌کانیان ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه حاڵ نییه ئێمه‌ی تیاداین. هه‌روه‌ها داوا ده‌کات که له‌سه‌ر ئه‌و قسانه حه‌پس نه‌کرێت و سزا نه‌درێت.
سه‌رهه‌ڵدانی داعیش له کاتێکدا بوو که حکومه‌تی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان هێشتا پێکنه‌هێنراوه. ژماره‌یه‌ک له لایه‌نه‌کان کورد وعێراقیی له‌گه‌ڵ "مالیکی"دا له ناکۆکییدان. مالیکی پێی داگرتۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بۆ جاری سێیه‌م پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه. حکومه‌تی نێوه‌ند کۆنترۆڵی به‌سه‌رعێراقدا نه‌ماوه‌و له کرده‌وه‌دا عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له عێراق سێ ناوچه‌یه. کوردستان، ناوچه‌ی سوننه‌نشین و ناوچه‌ی شیعه‌نشین. ده‌سته‌ڵاتی عێراق ئێستا له ده‌ستی شیعه‌دایه. ئایا سوننه ده‌وڵه‌تێک بۆ خۆی دروست ده‌کات؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته کوێ ده‌گرێته‌وه؟
ئایا چاره‌نوسی کورد چی ده‌بێت؟
رۆژی ١٤/٠٥/١٩٩٧ کاتێک سوپای تورکیا بە یارمەتی "پارتی" بۆ کوشتاری ئەندامانی پەکەکە گەیشتە ناو هەولێر، "کۆنتراکت" نوسی کە "ئەم هێرشەی تورکیا ئەوە پیشان ئەدات کە ئەگەر حکومەتی ناوەندی وڵاتەکەش نەمێنێت، ئەوا حکومەتی پارچە داگیرکراوەکەی تر هەیە بێتە سەرتان. کورد ئەبێت قوڵتر بترسێت." کورد زوو بیری چووەوە کە یەکێک لە کاربەدەستەکانی تورکیا وتی ئەگەر دەوڵەتی کوردیی لەو پەڕی دنیاش دروست ببێت ئێمە دژی دەوەستینەوە.
مێژوو پیشانی داوە کە کوردی پارچەیەک دژی دەوڵەتی داگیرکەر خۆی بەستۆتەوە بە وڵاتێکی تری داگیرکەری پارچەیەکی تری کوردستانەوە. سەرئەنجام بەوە شکاتەوە کە وڵاتی دەستێخەر بۆ بەرژەوەندیی خۆی کوردی بەکار هێناوە. لە هەمان کاتدا مێژوو ئەوەی پیشان داوە کە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لە کێشەی دژایەتیی کورددا کۆک بوون. بەڵام لە هەمان کاتدا کوردی پارچەکان نەیان توانیووە سیاسەتێکی نەتەوەیی لە نێوانی خۆیاندا دروست بکەن. یەکێک لە پرەنسیپەکانی "کۆنتراکت" ئەوەیە کە هێڵی سورە کوردی پارچەیەک دژی دەوڵەتە داگیرکەرەکەی ببێت بە داردەستی وڵاتێکی داگیرکەری پارچەیەکی تری کورستان. سیاسەت پێویستە سەرچاوە لە کوردستانەوە بگرێت، بەڕێوەبەری گەلەکەی و پارێزەری نیشتیمانەکەی بێت.
له ئێستادا هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقه. لێکترازانی هەر سێ پێکهاتەکەی عێراق ئەمڕۆ راستییەکە. بەڵام دروستبوونی دەوڵەتی کوردیی سەربەخۆ هێشتا هەر خەونە.
ئەنجامەکان
سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆنتراکت بە دەر لە فکر، حەزو وابەستەبوون بە لایەنێکەوە لە راستییە ماددییەکانەوە لە بابەتەکان دەکۆڵێتەوەو دەرئەنجام دەگرێت:
یه‌که‌م، پارته کوردییه‌کان پارتی خۆبه‌ستن به وڵاتانه‌وه. سروشتیان وایه که ناتوانن سیاسه‌تی کوردی‌یان هه‌بێت. ئه‌وان ناتوانن هیچ که‌سێک و هیچ شوێنێک رزگار بکه‌ن، خۆیان پێویستیان به‌وه‌یه رزگار بکرێن.
دووه‌م، سەرهەڵدانی داعیش و ئەو کوشتارانەی لە عێراق و سوریادا دەکرێن زەنگی مەترسییەکی گەورەن کە گەلی کورد لە ئاستیاندا گوێی خۆی کەڕ کردووە. جەماوەری کورد پێویستە لە دەرەوەی "پارتە دەستێخراوەکان" لە پێناوی پاراستنی خۆیدا لەسەر بناغەیەکی نیشتیمانیی خۆی رێکبخاتەوە.
سێیەم، ده‌سته‌ڵاتی پارته‌کانی باشور ئه‌گه‌ر سیاسیبوونایهو به‌رنامه‌ی ئازادیی و ده‌وڵه‌تیان هه‌بووایه له بینایه‌کی ئابوریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، کولتوریی و سه‌ربازییدا ده‌خوێنرایه‌وه. لە دەرەوەی بوونێکی ماددیی لەم جۆرە ئەوەی دەمێنێتەوە قسەی بەتاڵە. گه‌لێک ئه‌مه‌ی نه‌بێت نیووه‌ی دنیا بۆی ببێت به ئیسرائیل و ده‌نگی بۆ بدات هیچی پێ ناکرێت. که‌س ناتوانێت کیسه‌ڵێک بکات به مه‌ل. به‌ڵام پەنجەیەک ئه‌توانێت ده‌رگای قه‌فه‌ز بۆ مه‌لێک بکاته‌وه بفڕێت. گرفتی کورد خۆیه‌تی. مەڕ نافڕێت.
چوارەم، دەستەڵاتی کورد لە رێکەوتنی دروستکردنەوەی عێراق و بەڕێوەبردنی کوردستاندا دەری خست کە لایەنێکی هاوکارو بنیاتنەر نییە، بەشێکە لە گرفت نەک لە چارەسەر.
پێنجەم، هەڵسوکەوتی دەستەڵاتی کورد لەگەڵ نەوتدا سەرچاوەی لە سیاسەتێکی نیشتیمانییەوە نەگرتووە، بۆیە پێگەی کوردی بەهێز نەکردووەو ناتوانێت بیکات بە بەشێکی پێویست لە رێکخستنی بازرگانیی نەوتی جیهانییدا.
شەشەم، ئاکامی ئەو دوو کارەکتەرەی سەرەوەی دەستەڵاتی کورد کە هاوهەبوونن، پەراوێزکەوتنی دەستەڵاتی کوردە لە ئیدارەکردنی سیاسیی و رێکخستنی بازرگانیی نەوتی جیهانییدا. ئەمەش بە شکستێکی گەورە دەشکێتەوە بەسەر کورددا.
حەوتەم، عێراق لە شیعە، سوننەو کورد لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم بە زەبر لە لایەن بەریتانیاوە بۆ ئاشوب دروست کرا. بە درێژایی مێژوو ئەم سێ پێکهاتەیە وەکو سێ کەس وابوون لە گۆمێکدا کە هەر یەکەیان ئەوانی تری گرتبێت بۆ ئەوەی خۆی پێ رزگار بکات. بەڵام هەرسێکیان تا هاتوون هەر خنکاون. چارەسەری بنەڕەتیی کێشەی سیاسیی عێراق سەربەستبوونی هەر یەک لەو پێکهاتەیەی عێراقە. هەر یەک لەو سێ پێکهاتەیە ئەبێت بگەنە ئەو راستییەی کە رزگاربوونی خۆیان بەردانی ئەوانی ترە. دروستبوونی دەوڵەتی کوردیی لە باشوردا بە بەڕێوەبردنی کوردستان و هاوکاریی لە گەشەکردنی عێراقدا بەم ئاراستەیە دروست دەبێت. کورد ئەبێت لەگەڵ سوننەو شیعەدا سەربەخۆیی خۆی یەکلایی بکاتەوە. کورد ئەبێت لە عێراق بە سەربەخۆیی بێتە دەرەوە، ئەگینا داگیرکەر دەگۆڕێت.
حەوتەم، هەلی دروستبوونی دەوڵەتی کوردیی لە عێراقدا بوو. بەڵام دەستەڵاتی پارتە دەستێخراوەکان تۆوی پیسخۆریی بوون لە کوردستاندا. ئەگەر تورکیا عێراق لەت بکات هێلکەیەکی پیس دەشکێنێت، پێش ئەوەی دەوڵەتی کوردیی تیا هەڵبێت. کورد داگیرکەرەکەی خۆی هێزی تیا نەماوە، داگیرکەرێکی بەهێزتری ئەوێت.
ناسر حەفیدسەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆنتراکت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست