داواكاریەكەى عیماد ئەحمەد ڕەت دەكەینەوە

Sunday, 07/06/2009, 12:00

3142 بینراوە


جێگرى سەرۆكوەزیرانى حكومەتى هەرێمى كوردستان عیماد ئەحمەد دواى ئەوەى لەكۆتاى مانگى ئایارى ئەمساڵدا سەردانى شارۆچكە كفرى كردو لەگەڵ دەستەیەك لە خەڵكى شارۆچكەكەدا دا كۆبویەوە , هاوكات لەدواى كۆبوونەوەكە و لە لێدوانێكد بۆ ڕاگەیاندنەكان , عیماد ئەحمەد بە پێى هەوڵێكى ڕۆژنامەى (زەنگ) لەژمارە (127) ى ڕۆژى (1/6/2009) دەڵێت " یەك ڕێكخراوى تایبەت بە ئەنفال هەبێ كە داكۆكى لەسەرجەم كەسوكارى ئەنفال و سەرتاسەرى داكۆكى لەهەموو چینە جۆراو جۆرەكانى ئەنفال كراو بكات. هەر كەسێك هەڵنەسێ كۆمەڵەیەك دروست بكات چونكە زەرەر لە كەسوكارى ئەنفال ئەگەینێ وهەندێ كەس بە خراپى سوودى لێى دەبینێ "
ئێمە وەك كۆمیتەى كفرى رێكخراوى چاودێرى كوردۆساید چاك، ئەم قسەیەى عیماد ئەحمەد ڕەت دەكەینەوەو پێى دەڵێن ئەوەى ئێوە پێشكەشتان كردووە بە كەسوكارى ئەنفال، وەكو ئەوە وایە خێریان پێ بكەن چونكە باسكردنى ئەنجام دانى هەركارێك بۆ كەسو كارى ئەنفالكراوەكان و ڕوماڵكردنى لەدەزگاكانى ڕاگەیاندندا ئەو قسەیەمان دەسەڵمێنێـت , كەس وكارى ئەنفاڵكراوەكان هەرچییان بۆ بكرێ هێشتا لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە هێشتا ناتوانیت برینى سەختیان سارێژبكات , قسەكردن لەسەر دروستكردردنى یەك ڕێكخراو بۆكاركردن لەبوارى ئەنفال و پشتگیرى كردنى داخوازى كەسو كارى ئەنفالكراوەكان , تەنها لێدوانێكەوە بۆ بەرتەسكردنەوەى كاو چالاكى ڕێكخراوەكان , لەكاتێكدا(ناوەندى چاك) لێبڕاوانە لەسەرئاستى جیهاندا هەوڵى بەجینۆسیاد ناساندنى ئەنفال و پرسى كیمیابارانكردنى شارى هەڵەبجە ئەدات و بەسەدان دۆستى ئەوروپى و ئەمریكاى بۆپرسیى كورد دروستكردو خۆبەخشانە تەواى ئەندامەكانى كار بۆئەو پرسەدەكەن , لەكاتێكدا دەیان ڕێكخراوى ترى كارتۆنى لەلایەن دەسیەڵاتەوە دروستكراوە مینحەیان پێئەدرێت و هاوكارى یش دەكرێ، و نەیان توانییەوە هەنگاوێك پرسى جینۆسایدكرندنى نەتەوەى كورد ببەنەپێشەوە .
وەك و كۆمیەتەى كفرى ناوەندى چاك , لێدوانەكەى جیگیرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم ڕەتدەكەینەوە وداواكارین بەناوى كۆدەنگى بۆداخوازیەكانى كەسوكارى ئەنفالكراوەكان كارو چالاكى هیچ ڕیكخراوێكى ئەكتیڤ سنوربەند نەكرێت و بوارى زاتر بڕەخسێت بۆئەو ڕیكخراوەكانەى چالاكانە لەبوارەكانى مافى مرۆڤدا كاردەكەن و پشتیان بە كۆمەكى ئەندامەكانى بەستوە و لەلایەن دەسەڵاتى كوردیەوە ڕیگرى دەكرێن .

ڕێكخراوى چاودێرى كوردۆساید چاك
كۆمیتەى كفرى
7 -6-2009

www.chaknews.com
www.chak.be
www.kurdocide.org
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە