ئامۆژنە هێرۆ بۆ بە قسەت نەكردم ؟

Wednesday, 25/11/2009, 12:00

1479 بینراوە


تازە ئامۆژن هێرۆ هاتبوە مەڵبەند و ئینقلابێكى بە سەر بەرزانى ئەحە سمێلدا كردبوو كە لە ڕێگەى ئەم سایتە خۆشەویستەوە هەندێ ئامۆژگارى ئەم پیرێژنە داماوە م كردبەڵام دیارە ئەمیش وەكو مێردە بە لەش قورس و بە ئەقڵ سوكەكەى بەقسەى كەس ناكات , بۆیە بۆى دوبارە ئەكەمەوە , ئێمە كادرى ئەو مەڵبەندەین , وە بەردەوامیش لەناو خەڵكداین ,ئەمەى كە بۆشتان ئەنوسم قسەى ئەو خەڵكەى شارى سلێمانیە , ئەگەر ئێوە بەڕاستى ئەتانەوێ گۆڕانكارى تەواو بكەن پێویستە باش هەستن بەو كارە, هەرچەندە ئێوە نازانن گۆڕان بكەن ئێوە بەس تێكى ئەدەن , كێشەى ئەو مەڵبەندە تەنها بەرزان نەبوو , ڕاستە ئەو هۆكارى سەرەكى بوو بەڵام چوار دەورەكەشى لەو بەدناو تربوون , خەڵكى ئەم شارە بە ئاگان و شت لایان وون نابێت , ئەگەر ناچارى نەبێت خەڵك ئامادە نیە گوێ لە كەسێك بگرێ كە لە سەر دزى دەركرابێت ,گوێ لە كەسێك بگرێ ئامر سریە بوبێت یان ئەفسەرى بازگەى تاسلوجە بوبێت, ئەوە بەرزان خۆى لەو بابەتە بوو ئەوانەى پێ خۆش بوو ئەى تۆ بەتەماى لەگەڵ ئەوانەدا ئیش بكەیت, دوو كارگێڕت هەیە ئەنوەرو مامۆستا ئەكرەم هەردوكیان حكومەتەكەى خۆت لە سەر دزى دەرى كردون , تاوانیان كردوە بەرامبەر میللەت ئێستا ئەوانە كۆبونەوە بە خەڵك ئەكەن وخۆیان با ئەدەن ئەڵێن باندەكەى مام جەلالین ,زۆربەى خەڵكى بە شەرەفى ئەم شارەكە لەڕوویا ن نایەت بێنە ناو مەڵبەندەوە لەبەر ئەوەیە ,دەیان قارەمان وتێكۆشەر ئەناسم ئەڵێن پێمان عەیبە دزێك یان ئامر سریەیەك كۆبونەوەمان پێ بكات , مەلا سدیقێك هەیە لێپرسراوى كۆمیتەى سەروەریە هەموو خەڵكى گەڕەكەكە باش ئەزانن ئەم پیاوە ئامر سریە بوە و لەناو كۆمیتەكەى خۆیدا داواى سێكسى لە ئەندامێكى خۆى كردوە , مامۆستا عادلەكەى خەبات جێگرى ئامر سریە بوە , هاوژینەكەى كۆمیتەى مەجیدبەگ كەس نیە نەزانێ باوكى ڕەفیق حیزبى بوە , خزمێكى نزیكى پێى ووتم هاوژین بە مناڵى ئەوەندەى حەز لە جلەكانى باوكى بوو بەو مناڵیە قاتێكى بۆ كرابوو لەسەوزە جوانەكە ,جائەوانەى نا و مەڵبەند كەسى واى تیایە سەرچاوەى هەموو نەهامەتیەكانە و كە خەڵك لێمان دوور كەوتەوە بە هۆى ئەوانەوە بوو , ئەوە مەلا جەبار هەمووخەڵكى گەڕەكى خەبات باشى ئەناسن كە جاش بوە ,وەكو ئێستا چۆن بەدەمانچەكەیەو ە لە حەوشەكەى مەڵبەند پیاسە ئەكات ئەو كاتیش لەو سەركارێزو خەباتە ئاوا بوو چوبو بۆ كۆمەڵەى پێشمەرگەدێرینەكان ووتبوى من پێِشمەرگەى دێرینم كەچى ڕاویان نابوو ,جارێكیش لە دائیرەكەى لە سەردزى دەركراوە,داوێن پیسیشە ,ئێستا بەناوى ژن هێنانى دووەمەوە ئەیەوێت ئەو كچەى كە لە بەشەكەى خۆیدایە لە خشتە بەرێ , ئەوە شێخ جەمال هەر باسى ناكرێ كە بە ڕاپۆرتە درۆینەكانى دەزگاى زانیاریشى لە خشتە بردبوو ووتبوى ئەوەندەوەزعمان باشە گۆڕان لە سلێمانى لە دوو كورسى زیاتر ناهێنن ,سەلاحە ڕەشێك هەیە ئەویش لەم دواییە بوو بە كارگێڕ ,بپرسن بزانن ئەمە چ مەعدەنێكە ,برایەكى هەبوو تەوارى بوو بەدناوترین كەس بوو , چەندین جار سەلاح ووتویەتى لەڕووم نایە بڵێم برامە ئەوە خۆشى هەر باسى مەكە ,ئەم سەلاحە ڕەشە ماوەیەك مەڵبەند كردبویان بەمراقیب بۆ خانوى ئەو كادرانە كەچى دزى لەوانیش ئەكرد ئەوەى بەرتیلى بدایە شتى زیاترى ئەدایە , بیرمە داواى بزنێكى لە وبرادەرانەكرد بۆ ئەوەى شتى زیاتریان بداتێ و ئیشەكەیان بۆ پێشخات خەَڵكى تریش هەیە بۆت هەیە سەیرى نوسراوەكەى پیشوترم بكەیت باش ئەوانە ئەناسیت , بەمانە و بەرزان مەڵبەندیان ئاوا كاول كرد , ئامۆژگاریت ئەكەم یەك كەست لەمانە لابمێنێ ئەوازۆر لە جارى پێِشوو خراپ تر ئەبن , ئێمە لەناو خەڵكداین و ئەزانین جەماوەرى سلێمانى چى بەمانە ئەڵێن ,ماڵى بەرزانى ئەحە سمێڵ بە قوڕ گیرێ ئەمانەى كرد بە گەڵەگا بەسەر ئەم شارەوە , ئامۆژن باش بزانە تا ئەمان لە چوار دەورت بن بەتەماى هیچ مەبە , ئەبوایە جارى پێشوو بە قسەت بكردمایە بەڵام نەتكرد , دڵنیابە خۆت زیان ئەكەیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە