بەڵێنەكانى حاكم قادر حەمەجان و هەره‌شە كردن لە ڕۆژنامەنووس گۆڕان دوكانى

Saturday, 20/06/2009, 12:00

1283 بینراوە


بەرپرسانى كورد لەكاتى هوتافكێشان و وتار خۆێدنەوە لە موناسەبات و ڕێوڕەسمەكاندا كەسێكیترن كە مرۆڤ باوەڕ بەچاوى خۆى ناكات ئەم وتار خوێنە بەرپرسى كورد بێت.ئەگەر حاكم قادر باش لەبیرى بێت ڕۆژى 22-4-2009 لە هۆڵى ئوتێل سلێمانى پاڵاس لەڤیستڤاڵى دابەشكردنى خەڵات شەهید سۆرانى مامە حەمە بە چ زمانێك قسەى كرد,لەبەر ئەوەى لەو ڤیستڤاڵەدا %95 نوسەران و ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسانى سەربەخۆ و ئازاد بەشداریان كردبوو حاكم قادر حەمە جان وەك بەرپرسێكى ئەمنى بانگێشت كرابوو لەو ڤیستڤاڵەشدا وتارێكى پێشكەش كرد كە تیایدا بیروڕاى خۆى و دەزگاى ئاسایش و یەكێتى خستە ڕوو بەرامبەر بە ئازادى و ئازادى ڕادەربڕین ,ئەگەر كەسێك نەیناسیبایە واى هەست ئەكرد كە ئەم وتار خوێنە بەرپرسى لبیراڵدیموكراتى ئەورووپایە ,من نامەوێت زیاتر لەو بارەیەوە قسە بكەم بەڵام بۆئەوەى حاكم قادر باش بزانێت ئەوەى وتى لەو مەراسیمەدا لە گوێى ئێمەدا دەزرنگێتەوە و لەبەرمانە و لەگەڵ هەوڵدان بۆ كوشتنى ڕۆژنامەنووس گۆڕان دوكانى لەلایەن چەند بەرپرسێكى یەكێتیەوە بەراوردى دەكەین و چاوەڕوانین ئەو قسەو بەڵێنانەى كەلەو ڤیستڤاڵەدا كردت جێبەجێى بكەیت ئەگینا شەنست زۆر خراپ دەیهێنێت چونكە تۆ لەبەردەم سەدان كەسى ڕەخنەگرو نوسەرى ئازادیخواز بەڵێنت داوە كە چاوپۆشى نەكەیت لەوانەى كە ئازادى پێشێل دەكەن فەرموو ئەوە كەیسى ڕۆژنامەنووس گۆران دووكانى و جەنابت و بەڵێنەكانت ئێمە دەرفەتت پێدەدەین كە ئییجرائات بكەیت هەر بۆیە تا ئێستا نوسەران و رشەخنەگران قسەیان لەسەر نەكردووى ئەگینا خۆت باش دەزانیت كە لێت هاتینە دەم چیت بەسەر دێنین,چاوەروانین و دەرفەتە پێت دەدەین كەسانى دژە ئازاد دەستگیر بكەیت و بەسزایان بگەیەنێت ........

-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە