ڕووداوه‌که‌ی ناو پەرلەمان شتێک نەبوو کە چاوەڕوان نەکراوبێت

Monday, 01/07/2013, 12:00

1694 بینراوە






جیهان بەوکەسانە وێران نابێت کە خراپە دەکەن بەڵکو بەو کەسانە وێران دەبێت کە ئەو خراپکاریانە دەبینن و هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر نییە (ئەنیشتاین) ،

گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناو پەرلەمان شتێک نەبوو کە چاوەڕوان نەکراوبێت و ئەم ژاوەژاوەی ناو پەرلەمانیش ئەو تۆپەڵە دەزووە تێک ئاڵاوە نەبوو کە پێویستمان بە جانجاڵۆکە هەبێت کە بۆمانی شیتاڵ شیتاڵ بکاتەوە ،
ئەوەی ڕوویدا لە ٣٠ مانگ ئەو مانگەشەوە نەبوو کە چاوەڕوان نەکراو بێت و هەڵاتبێت یان ئەو تەرزە یە بوبێت کە لە مانگی تەموزدا باریبێت ، پارتی ئەوەی دەیەوێت لە پێناو خۆیدا و سەرۆکەکەیدا ئەیکات ئەمەش بە مافی ڕەوای خۆی ئەزانێت ، پێویست بەوەش ناکات کە ئێمەمانان ببین بە کاهین بۆ ئەوەی بزانین کاری لەم شێوەیە هەر دووبارەدەبێتەوە کە بەهەر ناوێکی تربێت ، من لە دوا نوسینم نوسیم کە من باوەڕم بە مەسعود بارزانی هەیە چونکە ڕازگۆیە ئەو لە گۆڕەپانی دیکتاتۆریەت و بەرژەوەندی تەسک و گوێنەدان بە مافی مرۆڤ و دەنگدان ئەسپی خۆی تاو ئەدات بە شانازیش ئەهیێننە زمان ترسی من لە پارتی و بارزانی و یەکێتیش نییە یەکێتیەک کە زینی خۆیان داوەتە دەست پارتی ترسی من لە گۆڕانە و نەوشیروان مستەفایە ، پەندێک هەیە دەڵێت دوژمنی سەرسەخت لە دۆستی نامەرد باشترە ، هەربۆیە کردەوەکانی بارزانی و پارتی و یەکێتیم لە بێ هەڵوێستی سەرانی گۆڕان پێ باشترە ، من ئەزانم بارزانی و پارتی و یەکێتی لەپێناو دەسەڵاتی خۆیان گەل بەرەو چی هەڵدێرێک دەبەن ئەی گۆڕان بەرەو کوێمان دەبات ؟ ، کۆمەڵێ قسەی بریقوباقی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەناو پەرلەمان ئاوێنەی خودی سیاسەتی گۆڕان نییە ، بەڵکو هەڵوێستێکی لاوەکییە و لە دەرنجامی عونفەوە رویدا ، سەرکردایەتی گۆڕان بوێر بونایە و راستگۆ بونایە تاکو ئێستا بە فەرمی رونکردنەوەیەکیان دەکرد بەڵام مەخابن لە قاوخی خۆیان ماونەتەوە ، ئەمڕۆ گۆڕان وەک نەعامەی لێهاتووە لەکاتی ڕوودانی هەر ڕووداوێک سەرکردایەتیان سەری خۆیان دەشارنەوە و لەشولاریان لەڕێگای پەرلەمانتارەکانیان هەرلەدەرەوەیە ، بەڕاستی (پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان) چاونەترسانە گەرماوگەرم لەکاتی خۆیدا بە فەرمی هەڵوێستی ناڕەزایی پارتەکەیان لەکات و ساتی خۆیدا بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە و ناڕەزای فەرمی خۆیان لەمەڕ بڕیارەکەی درێژکردنەوەی دەسەڵاتی بارزانی ڕاگەیاند کە نا قانونییە و شایەنی قەبوڵ نییە ئەی ئافەرین پچدک ، زۆر ماخبن ئەمڕۆ دەسەڵاتی گۆڕان سەرکردایەتیان جگە لە نەعامەیەک هیچی تر نین .
من ئەمەوێت سەرکردایەتی گۆڕان و لایەنگرانیان سوودێک لە ووتەکانی ڕێبەری گەلی کورد وەربگرن کە دەڵێت (مرۆڤی گەمژە چاوەڕێی ئەو ئازادیە دەکات کە بەبێ قوربانیدان بێتە بەرهەم) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە