دوای فاشستی تورک مەلاکان دژ بە کووبانێ هاتنە دەنگ

Sunday, 16/11/2014, 12:00

1943 بینراوە




بۆ بیرهێنانەوە، دوای ئەوەی فەڕەنساو ئینگلتەرا بەشەڕهاتن، ١١٦ ساڵ شەڕ درێژەی کێشالە نێوانیاندا، بەڵام ئە شەڕە بە جەنگی ١٠٠ ناودارە، لە نێوان ئەو ١١٦ ساڵە هیچکام لە پیاوەکانی فەڕەنساو ئینگلتەرا، نەیاتوانی ئاوێک بەسەر ئەو ئاگردا بکەن و کۆتایی بە شەڕە نەگریسە ماڵێرانەکەردا بهێنن، چونکە جەنگەکە بێسنوور دڕنندانەو وەحشیگەریانەبوو، جەنگەکە هەروەک هەموو جەنگێکی دیکە، بەسەدان هەزار سەربازیان لەبەرانبەر یەکتری ڕادەگرت و ئیتر پاشاکان و نەجیبزادەکان. مێزی مەی و گۆشت برژاندنیان دەڕازندەوەو، لە پڕ فەرمانی پەلاماریاندەدایە سەربازە خێر لە نەدیوەکان، تا ئەوکاتەی قسەبخانەیەکیان لە جێگەی شەڕدا دروست دەکرد، لە جێگەدا دەیان هەزار مرۆڤ قەسابی دەکرا بە چەقۆ و شمشێر، تا هەردوولا لەگۆ دەکەوتن. کە مرۆڤ ئەو ڕووداوانە بە فلیمیش دەبینێت، ئێڵنجی دیت ترس و دڵخورپە دەیگرێت، ئیتر ئەگەر بیخەیتە چاوی خۆت ئەو جەنگە ١١٦ ساڵ ئەو تراژیدیایە هەزاربارە ببێتەوە، دەبێتە خەونێکی جانەوەرانە، بە کورتی ١١٦ ساڵ هیچکام لە پیاوە سمێڵ باببڕەکانی بەریتانیاو فەڕانسا نەیاتوانی کە کۆتایی بە جەنگە خوێناویە بهێنن تا لە ناوکاو خانمێکی ژیکەڵە بەناوی (ژان دێئارک) کە خانمێکی گوند نشینی بوو، توانی بگاتە لووتکەی دەسەڵاتی جەنگی فەڕەنساو فەڕەنسەویەکان سەربخات بەسەر ئیگلیزەکاندا.

http://sv.wikipedia.org/wiki/Jeanne_d%E2%80%99Arc

خانمی ژان دێئارک بە پاڵپشت وئەرێ پیاوە ئایینەکان گەیشتە سەرلەشکری سوپای فەڕانسە، هەر پیاوەینەکانیش ببون کە ئەو قارەمانەیان هاویشتە زیندانەوە بەتاوانی جادووگەری، هەرلەناو زیندانیشدا، پیاوە دەستڕۆشتووەکانی ئیگلیزی پارە دەدەنە پیاوە ئاینییەکانی فەڕانسەو ڕێگەدەدن کە بەدەستی بەستراوەوە، نەجیبزادەکانی ئینگلیز بە پارە، ئەو قارەمانە، لەزینداندا ئەتک دەکەن، لەکۆتایشدا، هەر جانەوەری پیاوە ئاینینەکان، قارەمانی نەتەوەیی فەڕانسا لە ناوەڕاستی شاری (ڕۆن) لەنێو کڵپەی ئاگردا بسوتێنن.
دیسان بۆ بیرهێنانەوە، هەموومان بیرمان دێت کە شێخ محەمەد قەرەداخی مفتی شاری سلێمانی بە بەرچاوی هەموومانەوە، لە تێڤیەکەی سەدامەوە سوێندی بە قورئان خوارد کە سەدام ئاگای لە کیمیاوی بارانی شاری هەڵەبجە نیە.
هەر ئێستا گەورە مفتی سنی بۆ بەدرەدین حسون، کە مفتی سنیەکانە، کە سنیەکان شعیە بەکافر دەجوێنن، بە پێی فتوای هەرە گەورە مفتی سنی قەرەزاوی، کەچی بەدەرەدین حەسوون، ئەرێ جانەوەری بەشار ئەسەد، دەکات، واتا ئەم حسوونە دژ بە ئایدیای سنیەکان، هاودەنگی شیعەکانە، بە واتایەکی دیکە، پیاوە ئایینەکان لەکوێوە بایهات ئەوان بەوشیوە شەنی خۆیان دەکەن، ساختەچی و بەکرێ گیراو دژ بەنەتەوەکانی خۆیانن، هەمیشە کاریان کردووە، ئەمەش ناوزڕادنن نیەو، مێژوو دەیسەلمێنێت، نەک قسەیەک بێت تەنها بۆئەوەی قسە بکات.
نزیکە ١٥ ساڵ پێش ئەمڕۆ، لە پڕۆفیسۆر (یان یەرپەم) یان یەرپە بەڕاستی بەتوانایە لە ئیسلام ناسیدا، وەک ئاشکراشە، لە سوید یان وولاتانی ئەوروپی، هیچ کەسێک لەبەر خاتری حاجی عوس،ام یان کوێخا قادر، ناتوانێت ببێتە پسپۆڕ، بەڵکوو بەپێی توانای خۆی دەبێت، بۆیە یان یەرپە شارازایەکی بێوێنەی لەبواری ئیسلام ناسیدا هەیە. بۆیەکاتێک خولیای وەڵامی کەبۆ سنیەکان دڕندانانەو مێژوو خوێناوین، بە پێچەوانەوە، کە شیعەکان نەرموو نیان ئارەزووی ژیانێکی سارستانی دەکەن؟ ئەو پرسیارەم ئاراستەی پڕۆفیسۆر یان یەرپە لە زانکۆ لوندی باشووری سوید کرد. پ ف یان یەرپە پێی ووتم کە بۆچونی خۆم لەو بارەوە بنووسم، دوای ئەوەیش وەڵامم دەداتەوە. گوتم: من یەکەم وای دەبینم کە سنیەکان ڕیک ڕاست گەڵگری بیری دەشەتەکەی عەرەبیانە، کە بریتیە لە حەلال کردنی تاڵانی خێڵەکانی دیکە، هەروەها نەبوونی بیرمەندی لەنێو سنیەکانداو مانەوەیان، لەسەر دابو نەریت و نۆرمی پێشووتریش،واتا نەگۆڕینی هیچکام لە نەریتەکانی پێش ئیسلام کە هەمیشە ژیانیان بە تاڵێنکردنی یەکتریەوە خەریک کردبوو. بەڵام شیعەکان بیرمەدێکی وەک عەلی کوڕی ئەبوو تالبیان هەیە، بێگوومانش عەلی فەیلەسووفە، هەروەها هەوادارانی عەلیش پەیڕەویان لە نەریتی عە؛ی کردووە، واتا با شیعەکان خۆیان تێگەیشتوو نەبووبێتیشن بەڵام گوێڕایەڵی عەلیان کردووە، کەواتە عەلی کەسێکی بیرمەندبووە، بۆیە حەزی لە کوشت و کوشتار نەبووە، سنیەکان هەردوو کوڕی عەلی سەردەبڕن، ڕوقیەیی کچی محمەد بەربەرچاوی هەموو موسڵمانەکانەوە ئەتک دەکەن، چونکە ئەتک کردن وەک ئابڕوبردن و پیشاندانی جوانمێری و شانازیکرن بووە، بەڵام شیعەکان لە شەڕی ووشتردا کە ١٨هەزار مرۆڤی تێدا پارچە پارچە کرا، دەست و پێوەندەکەی عەلی، ئایشەی هاوسەری محمەد دەگرن، بەڵام بە ڕێزەوە بەڕیی دەکەن بۆ ماڵەکەی خۆی، بەبێ ئەوەی کەسێک لەگوڵێک کاڵتری بڵێت. هەروەها شیعەکان بە درێژیی مێژوو خۆیان بە چەوساوە دیتووە، بۆیە، سنییەکان دڕنندەو وەحش ئاسا ڕەوتاریان، شیعەکانیش نەرموو نیانتر. پاش ٤ ڕۆژە یان یەرپە تەلەفۆنی بۆ کردم، زۆر بەڕێزەوە پێێ ووتم بەداخەوە لەو هۆکارانەی خۆت زیاتر هیچم نەدۆزیەوە. لەگەڵ ئەمانە هەرهەمووی کاتێک دەچینە سەرباسی پیادەکردنی دەقی قورئانی ئەوکاتە دەبینن کە کەسایەتیەکی وەک خومەینی لە کتێبی(تحریر الوسیله) مساله ژمارە دا دەنووسێت، دەتوانین کە چێژی سێکسی تەنانەت لە منداڵێ شیرەخۆرەش بچێژێت، بەڵام بەکورتی مەبەستی تێخسن نیە، چونکە لە پێشەکی هەمان، خومەینی ڕونی دەکاتەوە، کەمەبەست لە تێخستن نیە!
هەروەها مفتی هەرە گەورەی سینیەکانی عەرەبستانی سعودی ئەڵی: تانەت نکاح جەواج(ڕێگە بەگاینی) خوشکی خۆت حەڵاڵە، ئەوەش دەقی ڤیدێۆییەکە، بەدیدی خۆت ببینە.
http://www.aparat.com

ئەوەی خوێندتەوە، هەرهەمووی بەڵگەدارە، دەربارەی ساختەچێتی پیاوە ئایینەیەکان، لەمێژووی دووروو نزیکماندا، ئیتر هیوادارم ڕیگە نەدەن، دەمی گڵاوی مالایەکی وەک مەلا کامەران بگاتە ئاستی پیرۆزی کوبانێ و کوبانیەکان بە هەموو یاساو ڕێسایەکەیانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە