كاك نەوشیروان ڕزگارمان بكە ئەگەر بەسلێمانچێتیش بێت

Sunday, 27/09/2009, 12:00

1887 بینراوە


خەڵكى سلێمانى هەمیشە جیاواز لەهەمووناوچەكانى ترى كوردستان بەشێوازێكى زۆر خۆنەویستانە وبێ نیاز لەهەر دەسكەوتێك .خۆى هەرزان فرۆش كردوە بۆ كڕینى ساتێك لە خۆش بەختى وكامەرانى وسەرفەرازى وئازادى بۆ نەوەكانى دواڕۆژىگەلى كوردو هەمیشە بەلێشاوڕۆڵەكانى خۆى كردۆتە سووتەمەنى بۆهەمووشۆڕشە كانى كوردستان لە هەر جێگەیەك بووبێت.هەمیشە سلێمانى باوەشى گەرم ونەرمى پڕسۆزو میهرەبانى بووە بۆ هەركوردێك كەلەسەر كوردایەتى ڕاو نرابێت یان پەناى هێنابێت بۆ ئەم شارە پڕ ئەمەك وقوربانى یە.سلێمانى هەمیشە ئەوخاكە موقەدەسە بوە كە یەكەم تەقەى دژى دوژمنانى كوردى لێوە كراوە ویەكەم بانگ و یەكەم چەخماخەى هەموو ڕاپەڕینەكان لێرەوە بوە و یەكەم بوە لە ژمارەى شەهیدان . كەڵە پیاوانى ئاینى و زانستى و ئەدەبى وهونەرى وهەمووبوارەكانى پێشكەوتن .هەمیشە ئەوخانە خوێ یە خێرخوازى یە بوە كە هەموولێقەوماوێكى تیا جێگە بۆ تەوەو تیایا بوونەتە كەسایەتى زۆر بەختیارو دەست ڕۆیشتوو كە بارى گوزەرانى هەریەكەیان ئەوەندە باش بووە كە هیچ كەسێكى خەڵكى ئەم شارەى تیادا ئەوەندە بەختیارو خۆش گوزەران نەبووە.

بەڵام ئەوەى جێگەى داخ و مەینەتى یە هیچ كەسێك لەو كەسایەتى یانە نەك وەفایان نەبووە بۆ ئەم شارە بەئەمەكە بەڵكو زۆر دڕندانە بەربوونەتە جەستەى ئەم خاكەى وبەشێوازى زۆر نامرۆڤانە ئازارى خەڵكى ئەم شارەیان داوەو سووكایەتى یان بە پیرۆزى یەكانى یەوە كردوە هەروەكو نەبایان دیبێ نەبۆران.

ئایا سلێمانى نمەك سوێرە ؟ یان ووشیار نین و ئەمنى قەومى خۆیان نەپاراستوەو زۆر ساویلكەن ودۆستى خۆیان ناناسن؟ یان ئاوو هەواكەى بە خەڵكى ئەم شارە ناكەوێ وبۆ ئەوانى تر خێرو بەرەكەتە؟.

هەر چەندە تەنها خەڵكى سلێمانین كەبیریان لەناوچە گەرێتى نەكردۆتەوەو سلێمان چێتى یان نەكردووە كەچى ئەو تۆمەتەشمان زۆر بەزەقى دەخرێتە پاڵ.

بەڵام خەڵكى سلێمان لەبەر خاترى كوردایەتى لەزۆر كەسى قبووڵ كردوە كە بەهەوەستى خۆیان دەسدرێژى بكەنە سەر خاك وزەوى ئەم شارەو تەنانەت شەرەف ونامووس وكەرامەتیشمان بوەتە قوربانى و سووكایەتى تەواومان پێ كراوە لەلایەن مەسوولە چاو چنۆكەكانى ناوچە جیا جیا كانى كوردستانەوە وماڵ وسامان وتایبەتمەندى یەكانمانیان داگیر كردووە وبێ ڕەحمانە شەقى گەورەیان لێ داوین

كەچى ئێمە وەك بێ كەس و بێ ئیرادە و بێ هۆش و وەك بێگانەو خائین مامەڵەمان لەگەڵدا كراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانى كوردەوە و هەركە دەنگى ناڕەزایشمان لێ بەرز بووە تەو ە تاوانبار كراوین وئەكرێین بە سلێمانچێتى .

بەڵام دڵنیات دەكەینەوە كە جام پڕبوو لێ ى دەڕژێ وسەبرى ئەییوبمان گرت و ئیتر بەهیچ جۆرێ ویژدانمان ڕێگەمان پێ نادات سەرمان شۆڕ بكەین . چونكە زاڵم هەر زاڵمە هەرچى كەسێك بێت ..بگرە ئازارى زوڵمى دۆست زۆر زیا ترە و ئەوان هیچ حسابیان بۆ ئیرادەى ئێمە ى سلێمانى نەكردوە .

بەڵام دڵنیات دەكەینەوە ئیتر لەمەودوا قبووڵى ناكەین خەڵكى ڕسواو دەركراوى هەرجێ یەكى تر بێتە سەر وورگمان و زەویمان دابەش بكات بەسەر شوێن كەوتوەكانى خۆیداو ئەنسارو دەسەڵاتى بۆ خۆى پێ پەیدا بكات وبەبەرنامەو بەنۆرە تەعەداى شەرەفمان لێ بكەن وناومان بزڕێنن وببنە دكتاتۆرو دواجاریش نانمان ببڕن و منەتى ژیان وگوزەرانمان بەسەردابكەن وئەم شارە بكەنە شوێنى حەوانەوەى هەموو قەم وهەمووناوچەكان و تەنها ئێمەى سلێمانى ى لێ بێ بەش بكەن.ئێمەش لەمەو دوا خۆمان بەڕێوە دەبەین وڕێگە نادەین كەسى غەیرى سلێمانى ئاغامان بێت و دكتاتۆریەت وهەڵخەڵەتاندن لەگۆڕ ئەنێین .

ئەوەى گورزى خەڵكى ئازاى سلێمانى ى نەخواردووە لەمەو دوا چاوەڕوان بێت ..ئەمجارە خەباتمان بۆ سلێمانى یە ئنجا بۆ كوردستا ن.ئەوانەش كە ئەڵقە لەگوێن ودەستى ئەم وئەو ئەگرن بۆ دەسكەوتى تایبەتى خۆیان ئەبنە سورى بەرلەشكرو سلێمانى ئەفرۆشن بیانەوێ و نەیانەوێ خائینن بەرامبەر كەس وكارو دایك وخوشك وشەرەفى خۆیان .

ئێمە داواى جیابوونەوەى سلێمانى دەكەین وەك هەرێمێكى سەربەخۆى فیدراڵ وخۆمان خۆمان بەڕێوە دەبەین. بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین كە بەڕێزتان ببنە سەركردایەتى ى ئەم هەنگاوە پیرۆزەمان ونیازە گڵاوەكانى خائینان لەگۆڕ بنێیت وپلان و شێوازى ئاقڵانەو درووستمان نیشان بدەیت وئۆباڵى ئەو خەڵكە لەئەستۆى تۆدایە چونكە بەدڵسۆزو ووشیارو لێهاتوو وپاك وئازاو بەویژدان و ڕابردوو پاكت ئەزانین ...هیوادارین متمانەى خۆت بەهێزتر بكەى .

بۆ پێشوە ...بەرەو گۆڕان وڕزگار بوون .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە