مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌، گەوره‌ و عه‌باسى بایزە بچكۆل. بچكۆک و بودەڵە

Friday, 25/12/2009, 12:00

1566 بینراوە


دەمێكە لەغەموو پەژارەى خەڵكى بەشەرەفى بتوێن وپشدەرو سەنگەسەر بەگشتى و خەمەكانى براى زۆر بەڕێزم كاك مستەفاى حسن گەورە بەتایبەتى گەیشتووم .ئەم كاك مستەفەیەلەكاتى بەستنى كۆنگرەى چاك لە كۆپن هاگن نزیكەى مانگێك پێش ئێستا دەیناسم و بینیومە،ئەگەرچى چەند ساڵێكە لە جمم وجوڵو چالاكیەكانى ئەو لەڕێكخراوى چاك ئاگادارم،بەردەوام نووسینەكانى ئەوم خوێندووەتەوە ،خەمێكى هاوبەش،ئازارى هاوبەش قوربانى هاوبەش، بیرو بۆچونى هاوبەش، ڕێكخراوێكى هاوبەش من و ئەوى بەیەك ناساند.بۆیە پێم وابێ لەئایندەدا (ڕۆحێكى هاوبەش دەبین لەدووجەستەدا)..چەند ڕۆژێك پێش ئێستا بابەتێكى ئەم پیاوە بەڕێزەم لە ماڵپەڕەكاندا لەسەر گەورە خۆفرۆش و بچوك و بودەڵە عباس بایز خوێندەوە ،بەگوێرەى بەڵگەكان ئەم خۆفرۆشە دەستى پیسى سوورە بە خوێنى پاكى دەیان شەهید،ئەم خیانەتانەى میرى كوشتارگەلى سەنگەسەرو میرى ئەنفال چیانى گەرمیان من وكاك مستەفاو هەزاران وارسى شەهیدو ئەنفال كراو ئازار دەدات،بەڵام ئەم خۆفرۆشانەو ئەودەسەڵاتەى كەلەپشتیانەوەیە دەبێت بزانن لەئایندەدا ئێمە وەك و حەپل و گوریس ومار بەملیاندا دەئاڵێین و دەیان خنكێنین و پێیانەوە دەدەین،قوریان بەسەرو تازە لەكۆڵیان نابینەوە دەبێت هەموو خۆفرۆشان دڵنیابن ئەمڕۆناسبەى هەردەستى یاساو عەدالەت و تۆڵە پێیان دەگات ،ئەوان ناتوانن دەربازبن لەئاهو ناڵەى هەزاران دایك وباوكى جگەرسوتاو ،ئەوان دەرچونیان نییە لەدەستى هەزاران كورو كچى شەهیدان ،ئێمە بەدوایانەوەین تائەوڕۆژەى سەرمان دەدات لە(بەردى الحد).. بەدوایانەوەین تاڕادەستى دادگایان دەكەین ،بەخوێنى كەس وكارەكانى ئێمە ئەم حكومەت وپەرلەمانە هاتووەتەبەرهەم و بە خیانەت و خۆفرۆشى ئەوانیش میللەتێك لە ناو براوە،بۆیەدەبێت باش بزانن ئەوان نامۆن بە خاكى كوردستان و دەبێت باجى خیانەتەكانیان بدەن .پەلەمان نییەو دەربازبوونیان نییە.هەرچى دادگاهەیەلەووڵاتدا پڕى دەكەین لەسكاڵاى داكى شەهیدان دژى خۆفرۆشان،بۆكوێ دەچن ئەگەر لەهەولێر خۆتان حەشاردەدەن ئەوا ماوەیەكى تر ئێمە لەوێین و بەرۆكى دادگاو پەرلەمانتان لێ دەگرین ،ئەگەرلەگەرمیانن هاكازانى لە دەشتەكاكى بەكاكی یەكانى گەرمیاندا لێیان تاین ببین و پەتتان بكەین،خەباتى ئێمە لە ئایندەدا دیارەو قوربەسەرى ئێوەش لەئایندەدا ڕوونە،ئێوە كارێكتان نەكردووە ئێمە وازبهێنین و ئێوە بحەسێنەوە،ئەودەسەڵات و یاسایانەش وێران و تەفرو توونا دەكەین داكۆكى لە ئێوە بكان ،ئێمە ئیرادەو هێزى لەبن نەهاتوومان هەیە ئێوەش پارەو ڕووى ڕەش و ترستان هەیە ،لەسایەى ئەوناعەدالەتیەى كەئێستا لە كوردستان هەیە ئێوەى خۆفرۆش نازو نیعمەتتان هەیەو كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكانیش غەم و پەژارە ،بەڵام ئێمە ئایندەمان ڕۆشن و دیارە ، ئێوەش ئایندەتان ڕەش ونادیارە،ئەگەر ئەمڕۆ ئێوە كەمینەیەكى ناوپارتى و یەكێتى داكۆكیتان لێ دەكەن و لەگەڵتانن ،ئەوە زۆرینە شەرەف مەندو شۆرشگێرو دڵسۆزەكەى نێو پارتى و یەكێتى و هەموو حزبەكان و هەموو خەڵكى كوردستان لەگەڵ ئێمەن ،ئێوەى جاش و خۆفرۆشى هەرچوار پاچەى كوردستان لەجەبهەو سەنگەرێكدان دژى گەلەكەى خۆتان،ئێمەى خەباتكاران و شۆشگێرانیش لە سەنگەرى میللەتداین دژى ئێوە،.بەڕێزم كاك مستەفا من باش دەزانم تۆ چەندە عەباسەكان ئازارت دەدەن لەوە زیاتر ئەو سستەم و دەسەڵاتەى لە كورستان هەیە غەمناكیان كردویت ،تۆ لەغەمى ئەوەدایت لەبرى كەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان دەبوا یاساو پێشمەرگە پێكەوە دواى ئەوتاوانبارانە كەوتنایەو بدرایەن بەدادگا،تۆلەغەمى ئەوەدایت ئێستا ئەودەسەڵاتەى بەخوێنى شەهیدان بونیاد نراوە ،جیاوازى ناكات لە نێوان شەهیدو شەهید كەر ،ئەنفال چى و ئەنفال كراو ،بگرە ئێستا ژیانى مستەشارو خۆفرۆش و ئەنفال چیان زۆرلەكەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان خۆشترە،لاى دەسەڵات ڕێزیان زیاترە ،ئەمەیە غەمەگەورەكەى كاك مستەفاو هەموو كەس وكارى شەهیدان،. خۆفرۆشان لەهەركوێ بن بێ شەرفن،ئەوان ئەوەندە بێ شەرەف و بێ حورمەت و سوك ڕسوابوون خوشك و دایكانى ئێمەیان ڕادەستى بەعس كرد،بوونە هۆكارى زندەبەچاڵ كردنى منداڵى كۆرپەو پیرى سەدساڵە،.بۆیە واجبى ئێمەیە بێ شەرەفان و خۆفرۆشان لەناوبەرین . لەكۆتایدا بەخۆفرۆشان بەگشتى و عباسى بایز بەتایبەتى دەڵێم ئێمە وەك و ئێوە بێ شەرەف نین،وەرن داواى لێ بووردن بكەن و خۆتان ڕادەستى دادگا بكەن ، بە حیمایەو پشتگیرى دەسەڵات مەنازن ،ئەمە كاتییەو جیلێك پێگەیشتووەو بەرێگەوەیە دڵنیابە ژیانتان لێ تاڵ دەكات ،وەرن بائەم كێشە گەورەیەببڕینەوە ،باشترە خۆتان بچنە سەر شاشەكانى تەلەفیزیۆن و بەكەس وكارى شەهیدان و ئەنفال كراوەكان بڵێن :-(ئەوە ملى ئێمەوچەقۆى ئێوە)هیچ عەیبەى تیانییە خۆتان بچنە بنكەیەكى پۆلیس و خۆتان تەسلیم بكەن ،چونكە دڵنیابن ئەم بابەتە هەروا ئاسان نییەو شۆڕشێكى ترى لەسەر بەرپا دەبێت، ئەوە تەنها كاتە مەجالى ئێوەى داوە ..عەزیزم كاك مستەفا تۆش دڵنیابە هەمووان لەگەڵتین ،دڵنیابە دایكە ڕەش پۆشەكانى گەرمیان لەگەڵتن تا ملى عەباست بۆ دەكەن بە پەتەكەدا،تۆتەنها نیت و ڕۆحى ئەنفال كراوەكانى گەرمیان و شەهیدانى هەڵبجەو ئەنفال كراوەكانى بارزان و فەیلیەكانت لەگەڵە ،پێشمان كەوەو بەدوواتەوەین تۆهەڵگرى پەیامێكیت كەس ناتوانێت خۆى ڕابگرێت و لەگەڵ ئاوازى تۆدا هەمووان سروود دەڵێین..بۆیە لەدیدى ئێمەدا مستەفاى حسن گەورە ،،گەورەیە،،گەورەیە،،گەورەیە،عباسى بایزو هاوشێوەكانى ،،بچوكن،،بودەڵەن،بچوكن.

*-بەرپرسى فایلى تاوانباران لە كوردۆ ساید



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە