لە هەڵەبجەى قوربانى دەستى جەلالیزمەوە بۆ پیرەمەگرونى بریندار

Friday, 25/12/2009, 12:00

759 بینراوە


خۆپیشاندانى گەنجان و خەڵكى بە هەڵوێست و خاوەن ئیرادەى پیرەمەگرون بەمەبەستى دەربڕینى ناڕەزاى بەرامبەر كەمتەر خەمى و دزو گەندەڵى و كارە نائەخلاقیەكانى هەندێك لەبەرپرسە كۆیلەو ئەلقە لەگوێكانى جەلال لە سنورەكەدا لە جێگەى خۆیدایە و دەستخۆشیان لێدەكەین ئەوەى ئێوە كردتان كەمترین سزایە بەرامبەر بەرپرسە نابەرپرسیارەكانى نێو حكومەتە مافیاو گەندەڵەكەى بەرهەمى بێ بەرهەم ,بەرهەم ساڵحى پەروەردەبووى ئەوروپاو ئەمەریكا نازانێت موعاناتى ئێوە چییە هەروەها وەزیرە فاسد و هیچ و پوچەكانى حوكمەتەكەی دكتۆر بەرهەمى خاوەن هەزاران مەلەفى گەندەڵى چۆن ئەتوانن لە ئاست خزمەت كردنى خەڵكى داماو فەقیرو هەژارى پیرەمەگروندا بن بەرهەمى بێبەرهەم بۆ فەقیر هیچى پێ نییە بەڵام بۆ دەوڵەمەند بووتە حوشترى حوت گوان كە بەهەموو شێوەیەك پارەى ووڵاتى و داهاتى ووڵات تەخشان پەخشان دەكات.
لەلاى منەوە ئێوەى گەنجانى ڕاپەڕیوى پیرەمەگرون ئەوەندەى گەورەن كە تەواوى وەزیرەكانى حكومەتە مافیایەكەى بەرهەم ناگاتە پاژنەى پێڵاوەكانتان گوێ مەدەنێ هەر بەرپرسێك دەوەڕێت ئێوە لەكاروانى خەبات و تێكۆشان ڕامەوەستن تا بەرهەم و وەزیرە فاسد و حكومەتە مافیایەكەى دەنێرینەوە بۆ ئەو وڵاتەى كە بەرهەمى بێ بەرهەم لێوەهات تاوەكو بەرهەم ئەو ڕۆژەى بكەوێتەوە بیر كە لە ئەمەریكا خۆگەى خواردووە كە كورد نەبوایە و دەعباى ووڵاتێكى تربووایە.كەچى ئێستا بووتە سەرۆكى حكومەتێك كە بە خوێنى كەسوكارى خەلچكە داماوەكەى پیرەمەگروون شارەكانیترى وەكو هەڵەبجە و گەرمیان هاتووەتە بەرهەم بەڵام بەرهەمى بێ بەرهەم سەرۆكایەتى دەكات .
سوتاندنى سەیارەى پۆلیس و ئاسایشى كە وەك چەتەكانى سەردەمى بەعس مامەڵە دەكەن لەگەڵ خۆپیشاندەراندا سەركەوتنێكى گەورەیە كە ئەگەر بەخۆیاندا نەچنەوە ڕەنگە سبەى لەبرى سەیارەكانیان چارەنوسیان لە ئەمنەكانى ساڵى 91 سلێمانى باشتر نەبێت چونكە ئەوانەى ئەمڕۆ خۆیان بە پارێزەرى ووڵات و بەرگریكار دەزانن هیچ نین جگەلە پارێزەرى دزو گەندەڵەكانى كوردستان....
ئەوەى ئێوە كردتان مەدەنیانەترین شێوازە كە ئەمڕۆ لە زۆربەى كۆمەڵگا مەدەنیەكانى جیهاندا پەیڕەو دەكرێت هەرگیز سڵ مەكەنەوە لە خەباتى مەدەنى ئێوە كارى گێرەشێونیتان نەكردووە بەڵكو مومارەسەیەكى مەدەنیانەبوو ئەوە چەتەكانى دەسەڵات بوو كارى تێكدەرانەو گێرەشێوێنیان كردو تەقەیان لە ئێوە كردووە ,ئەوانەى ئێوە بە گێرەشێوێن ناو دەبەن هیچ نین جگە لە كۆیلەیەكى جەلال و بەرهەمى بێ بەرهەم هیچ نین جگە لە دزێكى هیچ نین جگە لە گەندەڵێك بۆیە هەرگیز خەڵكى پاك و داوێن پاك دەست پاك نیشتمان پەروەر ئێوە و كردەوەكانتان بە گێرەشێوێنى ناوزەند ناكات مەگەر خەڵكانێكى وەكو ستران عەبدوڵا كە مەلەفى دز و گەندەڵیەكەى ئەوەندە گەورەیە كە یەكێتیش ناتوانێت بیشارێتەوە تەنها ئەو كۆیلانەى ناو ڕگەیاندنەكانى یەكێتى بەعسیەكانى كوردستان قسە لەسەر ئێوە دەكەن .
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە