ئۆجه‌لان بۆ پارێزه‌ره‌کانی: پێویستە كوردان خۆیان بۆ لۆزانی كۆمەڵایەتی باش ئامادە بكەن

Friday, 10/07/2009, 12:00

2397 بینراوە


وەكو دەزانن لەگۆێكانمدا زیرنگەیەك هەبوو بەردەوام دەكات، دەرمانی بۆ بەكاردەهێنم تا ساڵێك بەردەوام دەكات. ئەوكەسانەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ سازدەكەن، لە ئاستی دەرككردن بە قوڵایی مێژووی ئەو لێدوانەی من دان، تێدەگەن؟ كێ دەركی پێكردبوو؟ كەس هەیە لەم بابەتەدا حاكم بێت؟ دەتوانرێت لەگەڵ دەوروبەرە چەپەكاندا چاوپێكەوتن بكرێت. دوو نووسینی (نابی یاغجی)م خوێندەوە، پێی بڵێن خوێندنییەوە. هەندێك لە من تێدەگات. سەرۆكی پێشووی پارتی كۆمۆنیست بوو. سەری سۆڕماوە چۆن هاتینە ئەمڕۆژە. دەپرسێت و دەڵێت كە : "ئێمە چۆن گەیشتینە ئەو رەوشە؟!". چاوپێكەوتنی لەگەڵ بكەن، لەمبارەیەوە بۆچوونەكانی منی پێڕابگەیەنن. پێی بڵێن ئەوە ئۆجەلان "دەزانێت". بەرگرینامە و شرۆڤەكانم ئەوانە هەموو روون دەكاتەوە. بەرگرینامەی منی پێبدەن.
لایەنە دیموكراتەكانی مستەفاكەمال لەوە زیاترە كە دەزانرێت. ئارتەش ئەمە لەمن زیاتر دەزانێت. دوو نموونە باس بكەم؛ مستەفاكەمال دەڵێت: دەسەڵات هی گەلە. واتە دەسەڵاتداری لەهەموو جۆرە خانەدانییەك وەردەگرێتەوە و دەیداتە گەل. لێرەدا خانەدانەكانی نێو گەلیش دەگرێتەوە. هەمووجۆرە خانەدانییەكی نێو گەل وەكو عەشیرەت، ئاغایەتیشی لەنێودا ئەمانە وەردەگرێتەوە، دەیداتە گەل. مستەفاكەمال بەژاكۆبەنەكانی فەرەنسا كاریگەر بوو. ژاكۆبەنەكان وەكو سەرچاوەی حاكمییەت نەتەوە بەبنەما دەگرن.
لایەنێكی دیكەی دیموكراتی مستەفاكەمال باسی ئەوەی دەكرد كە پێویستە ئازادییەكی فراوان بدرێتە كوردان. هیچ دژایەتییەكی لەبەرامبەر كوردان نەبوو. لەگەڵ ئیتحادچییەكاندا لەنێو تێكۆشاندا بوو. مستەفاكەمال بە ئیتحادچییەكانی دەگووت: هەموویان هەڵدەواسم. ئیتحادچییەكان لەدژی مستەفاكەمال تیرۆریان ئەنجامدا. رووداوی عوسمانی تۆپاڵ هەبوو، هەوڵدانی لەدژی مستەفاكەمال هەبوو. ئیتحادچییەكان خوازیار بوون كۆمار بەدیكتاتۆری فاشیست بەرێوە ببەن. بەڵام زیهنییەتی ئیتحادچییەكان سەركەوت و مستەفاكەمالیان بەرەو خنكان برد. لەو سەردەمەدا هیتلەر رۆشت بەڵام ئایدیۆلۆژیاكەی مابوویەوە. ئەم ئایدیۆلۆژییە فاشیستە شەست ساڵ بەردەوامی كرد.
مستەفاكەمال لەگەڵ كوردان رێككەوت. لەگەڵ ئیسلامییەكان و كۆمۆنیستەكانیشدا تەوافقی كرد. لەپاش ئەوەی كادیرەكانی ئیتحادچییەكان دەسەڵاتیان بەدەست خست لەساڵی (1925)ەوە دەستیان بەپاكتاوكردنی كوردان كرد. مستەفاكەمال لەساڵی (1924) بڵێت ئۆتۆنۆمی بدەنە كوردان، چۆن بوو لەساڵی (1925) بەدواوە كوردان پاكتاو بكات!! پێویستە ئەمانەش باش بزانرێت. مستەفاكەمال بوو مستەفاسوبحی كوشت، یان ئیتحادچییەكان، پێویست بەروونكردنەوە هەیە. نەفی كردنی سەعید نوورسی و محەمەد عاكیف دەزانرێت . ئەمە وادەزانرێت كە مستەفاكەمال كردی!! بەڵام وانییە. ئەمە مستەفاكەمال بوو یان ئیتحادچییەكان كردیان؟ من باوەڕدەكەم كە ئیتحادچییەكان كردیان.
من دەڵێم پێویستە لایەنە دیموكراتییەكانی مستەفاكەمال بەبنەما بگیرێت، ئارتەش ناچارە ئەمە بزانێت.
لە توركیادا لەبەرهۆكاری موسڵ ـ كەركوك لەساڵی (1925) ەوە ئینگلیزەكان دەسەڵاتدارن. لەساڵی (1944)یشەوە ئەم رۆڵی پێشەنگییە ئەمریكا دەیگێڕێت، ئەمریكا حاكم بوو، لەساڵی (1944)دا بیست كەس رەوانەی ئەمریكا كرا. عیسمەت پاشاش ئیفلاسی كرد. بەپێشەنگایەتی ئەمریكا تا ئەمڕۆ هات.
هەندێك لایەن نەخشەی رێگا مەراق دەكەن. ژێر و ژووری بنەماكانی نەخشەی رێگا ئاشكرایە. بەشێكی پێشەكییە، روونكردنەوە بۆ نەخشەی رێگا دەكرێت. دواتر بەشی پرەنسیپ ـ مبدأ ـ ەكان دێت. دواتر مۆدیلاسیۆن دەكرێت. هەرە دواییش پرۆگرامە پراكتیكییەكانی ئەمانە دەستنیشان دەكرێت. دواتر بەدوای یەكدا پرۆگرام دروست دەكرێت. من هەوڵدەدەم ئەمە هەتا نیوەیەكەمی مانگی ئاب پێ بگەیەنم. بەڵام بەروار ئەوەندە گرنگ نییە. تامانگی ئاب پێدەگات. ناچارین راست بین. ئیتر ناچارن راستییەكان پەسەند بكەن. زمانەكەی هەردیقەت بكەین، بەڵام كێشەكانیش دەستنیشان دەكەین. عەونی ئۆێزگوێرەل دەڵێت ئەو لێدوانەی من بیدەم، ئەگەر مەهەپە ناڕەزایش نیشان نەدات، پێویستە سیاسەتێك پێشبخرێت. كە ئەوان لەبەرامبەری سەرهەڵنەدەن، چونكە مەهەپ ئەم كارنە تێكدەدات. سەبارەت بە دەوڵەت باخچەلی یەكسەر بەكورتی ئەمە دەڵێم. دەوڵەت ئەركێكی بە دەوڵەت بەخشیووە و ئەمەشی باش پێ لەبەر ـ حفز ـ كردووە. ئەركی باخچەلی ئەمەیە؛ توركمانەكانی تۆرۆسی ناوین، ئادەنا و عۆسمانییە لەژێر كۆنترۆڵدا رابگرێت، لەلایەنی سیاسییەوە مامەڵەیان لەسەر بكات. دەوڵەت باخچەلی ئەمە دەكات. بایكاڵیش توركمانەكانی تۆرۆسی رۆژئاوا و قەراخەكانی ئانتالیا، ئیزمیر، ئیجە لەژێر كۆنترۆڵی خۆی رادەگرێت. من ناڵێم مەهەپە هەموو فاشیستن. لەنێو مەهەپەدا مەنسوور یاڤاش و ئەوان هەن، ئەمانە هەندێك دیموكراتترن. ئەم رەوشەی مەهەپە دەگۆرێت، دیموكراتیزە دەبێت؟ بخوازرێت دیموكراتیزە دەبێت. دەكرێت كەسی وەكو مەنسوور و ئەوان بەهێز بن. نزیك بوونی كوردان و توركمانەكان هەیە. لەنێو ئێمەشدا شەهیدی توركمان هەن، هەتا لەدەوروبەری ئۆرفا، خەلفەتیدا، لەجیرانی گوندی ئێمەدا گوندی توركمان هەن. ئێوەش بڕۆن ئەوێ ببینن. توركمان و كوردان لەنێو یەكدا دەژێن. زوڵفەقار بوداك هەبوو، سەبارەت بە توركمانەكان لێكۆڵینەوەی كردبوو. ئێستا لەزیندانی ئادانایە، من گوتبووم ئەم لێكۆڵینەوانەی قووڵتر بكاتەوە.
توركمانەكان هەرە كەم بەئەندازەی كوردان خاوەن نەریتی دیموكراتین، هەمیشە سەرهەڵدانیان كردووە، توركمانەكان لەسەردەمی سەلجوقییەكانەوە هەمیشە سەرهەڵدانیان كردووە. چوارهەزار توركمان لەئەنجامی زوڵمی سەلجووق بەگەوە چوونەتە ئێران. ئۆغۆزییەكانیش لەدەست زوڵمی سەلجوقییەكانەوە رایانكرد بوو، چوو بوونە ئانادۆڵ. با دەوڵەت باخچەلی ئەمانە باش بزانێت. نەك تەنها لەمێژووی بەگ و خانەدانەكانی وردبوونەوە بكات، لەمێژووی خەڵكی گەلان، هەژاری توركمانیش وردبێتەوە.
گووتنی وەكو كۆنژەكتۆر لەهەرلایەكەوە لەدژی (پەكەكە)یە، ئەوانە گوتنی فەرمین. بۆچوونی فەرمین. ناوەڕۆكێكی پرۆپاگەندەیی هەیە؛ بێ بەهایە، وەكو پەیوەست بەبابەتی بەهێزبوونی دەوڵەت دەمەوێت ئەمە بگەیەنم. ئەو ژمارەیەی كە بەمدواییەی راگەیەنرا ئابووری توركیادا لەماوەی ئەم چل و پێنج ساڵەدا گەورەترین بچووك بوونەوە ژیاوە، راگەیەنراوە كە رێژەی بچووكبوونەوەكە (8,13%).
هەڵبەت دەوڵەت فشاری دەكەوێتە سەر. ئەمانە دەزانم قسەی لەجۆری (پەكەكە) دەرفەتی چالاكی گەورەی نەماوە، قسەی پرۆپاگەندەیین. بۆچوونی فەرمین. هیچ بەهایەكی نییە. كوردان هێزی زۆر گەورەیان هەیە. كوردان زۆر پەیڤاژۆیان تێپەڕاند، پەروەردەی باشیان وەرگرتووە. لەمەودوا لەگەڵ كوردان رێككەوتن دەكرێت، كوردان دەگرنە دیقەت، پشتگیری كوردان دەكەن. ئیتر كەس لەگەڵ عەرەبەكان، فارسەكاندا رێككەوتن ناكات، لەرۆژهەڵاتی ناویندا گەلی دیار و پێشكەوتوو، كوردانن. كوردان لە رووی سیاسییەوە زۆر پێشكەوتوون. چالاكی چەكداری بكەن، لەوانەیە زیانیش بگەیەنن.
ناتوانرێك كێشەی كورد بۆ ئاستی وانە ـ دەرس ـ ی ئارەزومەندانە كەمبكرێتەە. كێشە ئەمە نییە. كێشە ئەوەیە كەموكورتییەكی گەورەی دیموكراسی هەیە. كۆمەڵگا كێشەی دیموكراتیزەبوونی هەیە. ئێمە بۆ ئەوە كار دەكەین. كێشەكە لە توركیادا چارەسەر نەبێت لەوانەیە لایەنی دەرەكی موداخەلەی بكەن. ئەم بەڵگەیەی دوایی پەیوەندی بەوەوە هەیە. ئەمریكا لەنێو ئەم كارەدایە. ئاكەپە ئەم كیشەیە چارەسەرنەكات، ئەمریكا ئامادەكاری ئاڵتەرناتیفەكەی دەكات. دوای ئەوەش پشتگیری دەداتە كوردان، ئیسرائیلیش پشتگیری دەكات. ئاكەپە دەخوازێت لەگەڵ سووریا، عەرەبستانی سعودی و ئێراندا رێككەوتن بكات. ئەمە بكات ئەمریكا پشتگیری خۆی لە ئاكەپە دەكێشێتەوە. نرخی پێنج فلسی نامێنێت. كۆتایی دێت.
دەوڵەت لەچارەسەری كێشەی كورددا هیچ پرۆگرامێكی نییە، ئینجا لەم یەك دوو مانگەی دواییدا پێدەچێت ئامادەكاری بكات. پێویستە هەركەسێك لەنێو ئامادەكارییدا بێت. هەڵبەت ئەو كۆنفرانسەش بكرێت، رۆڵێكی وەهای هەیە، هەموو لایەنەكان دێنێتە لای یەكتری. هەندێك هەن دەڵێن ئەم سەرقاڵبوونەی ئارتەش بۆ بەرێوەبردنی شەڕێكی دیكەی درێژخایەنە. نازانم، دەكرێت وابێت. بەڵام ئەگەر چارەسەری پێشنەخرێت پەكەكە توانستی هەڵكشانێكی گەورەی شەڕی هەیە. بەرپرسەكانیان پەروەردەكراون، تەكنیكی پێویستیشیان هەیە.
كۆسیگا بۆ ئیتالیا چی بێت، دەمیرەلیش بۆ توركیا ئەوەیە. ئەو ئەركەیان بەدەمیرەل سپاردووە. لەتوركیادا نوێنەری سیاسی دەرین دەوڵەتە (دەوڵەتی قوڵ). دەمیرەل كۆسیگای توركیایە. لەحەفتاكانەوە ئەم ئەركە بەرێوە دەبات. هێشتاش هەوڵدەدات كاریگەری هەبێت. لەنەوەدەكاندا بۆ دۆغان گویرەش و چیللەر دەیگووت؛ ئەوان شەق فەرمان دەدەن، ئێمەش تەق پێكدێنین. ئەمە قسەی ئەوە. چیللەر لەدژی ئێمە زۆر كاری كرد. لە ئینگلتەراوە تیشكی سەوزی بۆ هەڵكرا بوو.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە قەرەدای یش ئامادەی بوو، گروپێك جنڕاڵ بە چیللەر یان گووتبوو:"چی لەم قەحپەیە بكەین؟" بۆ سەرۆك وەزیرانی توركیا بەمشێوەیە خیتاب دەكەن.!! ئەم جنڕاڵانە كێن؟ بەچیللەر دەڵێن سیخوری سی ئای ئەیە. لەبەرئەوە كاتێك گوتبووم قەرەدای و كڤرك ئۆغلۆ هەندێك باشترن ناهەق نەبووم. قەرەدای دەترسا ئەم گروپەی ئەرگەنەكۆن هەموو سوپا بخەنە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە.
ئەڵمانیا ئەركداری تایبەتی ناتۆ بوو، كاتێك من لەشام بووم لەگەڵ نەوەی قازی محمەد، عەلی قازی دا پێكەوە چەند جارێك هاتنە لام. عەلی قازی چەند میوانێكی هێنایە لام، لە ئاستی وەزیریشی تێدا، هاتنە لام. من هەوڵم دەدا تێبگەم. هەوڵمدا بزانم نییەتی ئەڵمانیا چییە؟ هەمیشە داخوازیان ئەوە بوو وازبێنم، دەیانگووت واز بێنە. ئەوكات ئێمە بیرمان دەكردەوە ئەمانە بۆچی ئەوەندە سوورن. دواتر تێگەیشتم ئەمە ئەركێكی ناتۆ (گلادیۆ) جێبەجێدەكەن. سلێمان و ئەوان زۆر بە ئاسانی دەچوونە ئەڵمانیا و دەهاتن، هیچ نەدەكەوتنە ژێر چاودێریشەوە. بەباشی دەیانپاراستن. شوكری خۆجە، سەلیم ـ سلێمان چروككایا هەبوون، ئەوانە لە ئەڵمانیا كاردەكەن. سلێمان و ئەوان ژنیان زۆر خراپ بەكارهێنان. ژیانی رەحەت و سۆزدارییەكان زۆر خراپ بەكار هێنان. ئەمانە درێژكراوە گلادیۆی نێو پەكەكە بوون. پەكەكەییەكی ئاسایی لەئەڵمانیا دەكەوتە ژێر چاودێرییەوە، ناچار دەكران، بەڵام لەبەرامبەر ئەمانە هیچ چاودێرییەك نەبوو. هەڵبەتە ئەمانە هەموویان تەسفییە بوون. ئەم درێژكراوانە هەموویان تەسفیە بوون. ئەوانەش تا هەرە دوایی مابوون عوسمان، بۆتان و ئەوان بوون ئەوانیش پێكەوە تەسفییە بوون، رایانكێشا و چوون. یەك دووكەسی دیكە هەن دەركەوتوون، ئەمانە گرنگ نیین، كاریگەری لەسەر ئێمە نییە. ئێستا درێژكراوەی وەها نییە، ئەوانەی ماون خاوێنن.
ئۆزال كەسێكی ئازا بوو. ئازایەتی شەخسی هەبوو. كێشەكە تێدەگەیشت، دەیزانی. بەڵام ئەرگەنەكۆن ئۆزالی بەركەنار كرد. ئەوكات ئەمریكا پشتگیری دەدایە ئەرگەنەكۆن، بەڵام ئەمریكا لەساڵی (2007)ەوە یارمەتی خۆی لەو بەشە كێشایەوە. ئەردۆغان و گویل ناتوانن لەبەرامبەر بەهانەی ئەرگەنەكۆن بەرخودان بكەن.
لەتوركیادا بۆ كەناڵی سیاسەتی دیموكراتی زەمین هەیە. من پێشتریش دەستنیشانم كردبوو. شۆڕشی فەرەنسا چۆن لە دیموكراتیزە كردنی ئەوروپادا رۆڵی هەبوو، شۆڕشی روس چۆن لە مێژوودا كاریگەری هەبوو، ئەمڕۆش توركیا زەمینێكی كۆمەڵایەتی بەوشێوەیەی هەیە. توركیا گەورە دەبێتەوە. باسی گرنگی توركیاش دەكرێت هۆكارەكەی ئەمەیە. لەكاتی ئێستا لایەنی عیلمانی بەرخودان ـ مقاوەمە ـ دەكەن، نایانەوێت دەستی لێهەڵگرن. لایەنی ئیسلامیش بەربەستبوونێك ژیان دەكەن. هەردوو لایەنەكەش تووشی بەربەست بوون هاتوون. ئێمە دەمانەوێت لەم بەربەستبوونە دیموكراسی دەرخەین. ئەردۆغان پشتگیرییەكی گەورەی خەڵكی هەیە. لایەنێكی ئابووری توركیاشی لەپشتە، ئەردۆغان نوێنەرایەتی ئەم لایەنە دەكات.(TOBB) پشتگیری ئەو دەكەن. بەشێكی گرنگی(TUSIAD) پشتگیری عیلمانییەكان، بەشێكیشیان پشتگیری ئەردۆغان دەكەن، لەبەرئەوە ئێمە دەمانەوێت دیموكراتی قازانج بكات.
دەگوترێت كە ئەردۆغان لەجێگای هەژموونگەرایی عیلمانی هەژموونگەرایی ئیسلامی پێشدەخات. ئێمە هەژموونگەراییەكی بەوشێوەیە پەسەند ناكەین. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دیموكراتییە. توركیا ئینجا بەوشێوەیە رەحەت دەبێت. هەر لایەنێك پێویستی بەدیموكراتی هەیە. لەتوركیا محافزە دیموكراتەكانی ئاكەپە بەشێكیان لەپەرلەماندان، لەدەرەەوەی پەرلەمانیش سەعادەت و هەندێك لایەنی دیكە نوێنەرایەتی دەكەن. لایەنی دیموكراتی لیبراڵیش خۆیان رێكخستوووە. ئەمانەش دەوروبەری رۆژنامەی تارەف و هەندێك لایەنی دیكە نوێنەرایەتی دەكەن. (TUSIAD) هەیە، (TOBB) هەیە. دیموكراتی رادیكاڵ هەن. چەپی دیموكرات هەن. ئایشە و ئەوان لەكاری پارتی چەتردا جێگە دەگرن، تێدەگەن؟ پێویستە ئەو كارانە بەوشێوەیە سووك و ریزكرا و نەبینرێت، ئەم بابەتانە خاوەن قوڵاییەكی مێژووییە، پێویستە وەها سووك بەدەست نەگیرێت. هەموو رۆژێك كار بكەن، بەجددییەوە نزیك ببن.
پێویستە كۆبوونەوەی دیموكراتە رادیكاڵەكان و چەپە دیموكراتەكان بكرێت. پێكەوە حەرەكەت بكەن و ببنە یەك. ئەم سێ لایەنە من وەكو بلۆكی لایەنگرانی دەستووری بنەڕەتی دیموكراتی هەڵدەسەنگێنم. ئەم سێ لایەنە پێكەوە حەرەكەت بكەن. دەتوانن توركیا دیموكراتیزە بكەن، پێویستە كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی كاری دەستووری بنەڕەتی سڤیل بكات. دەستوورێكی بنەڕەتی چۆنی دەوێت بیكاتە بڕیار. ئەمانە چی دەكەن، كاردەكەن؟ پێویستە بەشداری بكرێت و ئەمانە بگوترێنەوە.
دەڵێن دڵسۆزیمان لەگەڵ تۆ هەیە، دڵسۆزبوون لەگەڵ من تێگەیشتنە لەمن. بەمن دەڵێن بەڕێز لەدژتان دۆزدەكرێتەوە، بۆ ئەمە سزا دەدرێن، بەڵام تێناگەن. هیچ ناكەن. بەڕێز واتای رێز گرتنە لەمن، تێگەیشتنە لەمن. كەواتە پێویستییەكانیشی جێبەجێبكەن. ناوەڕۆكەكەی پڕبكەنەوە. بۆچی هیچ ناكەن؟؟ّ!!
وانابێت، خێرا وەكو پێشتر گوتم بەپێی گەورەیی شارەوانییەكان لەشارەكان (300)، قەزاكان(200)، شارەوانییەكان(100)كەس ئەنجوومەن یان كۆنسەی دروستبكرێت. ئەمە لەیاساشدا هەیە، من وردبوونەوەم كرد. ئێستا نوێنەری كۆنگرە خەتیب دیجلە دەیكات؟ تەواوە. ئەكادیمیا دامەزران؟ من چەندین جار گوتم، كێ ئەمە بەربەست دەكات؟ ئاكەپە هێزی ئابووری هەیە، هێزی سیاسی هەیە، بەڵام دیسان (300)ئەكادیمیای هەیە. ئەو ئەكادیمییەی ئاكەپە كردونیەتیەوە ئەگەر ناوی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراتی بێت ئەوا لەمنیان دزیوە. ئەوان سوود لەمن وەردەگرن، بەڵام ئێوە سوود لەفكرەكانی من وەرناگرن، لەمن تێناگەن. ئایسەل چی دەكات؟ من حسابی هەموو ئەمانە دەپرسمەوە. ئەو ئەندام پەرلەمانانە چی دەكەن؟ پێیان بڵێین، ئەو سەرۆك شاراوانیانە چی دەكەن؟ سەرۆك شارەوانییە ژنەكان چی دەكەن؟ باسمكردبوو لەئامەد ئەكادیمیا بكرێتەوە. سەرۆك شاروانییەكەی چی دەكات؟ دەوڵەت ئۆپەراسیۆن دەكات، بەڵام ئۆپەراسیۆنەكانی من گەورەتر دەبن. بۆ ئەوان دوو مانگی دیكە موڵەت، نەیكەن ئۆپەراسیۆن لەسەر ئۆپەراسیۆنیان لەسەر دەكەم، حساب لەهەمووشیان دەخوازم. نایكەن دەست بكێشنەوە، با یەك دووكەس دەرخەن ئەوان بێن بیكەن. كاتێك شوێنی هات ناوی من بەكار دەهێنن، بەسەر پشتی مندا دەڕۆن، تا شوێنێك دەڕۆن. لەسەر پشتی خەڵك سیاسەت دەكەن، من رێگە بەمە نادەم. لەهەرێمەكەدا كوردان تیپێكی فوتبۆڵیان هەیە؟ دەتوانن تیپێكی فوتبۆڵ بەڕێوە ببەن؟ فۆلكلۆر ـ هەڵپەڕكێ ـ ی هەرێمەكە بەرەو شوینێكی گرنگ رادەكێشن؟ كارو سەركەوتنێكی ژمناستیكمان هەیە؟ من لەداهاتوودا دەمەوێت، تیپێكی فوتبۆڵی نەتەوەییم دەوێت، هەیە؟
تیپێكی فوتبۆڵ بەڕێوە نابەن، تیپێكی هەڵپەڕكێی ژنان هەیە، گروپی تیاترۆ ـ شانۆ ـ هەیە؟ ئەمانە چالاكی دیموكراتین. وەرزش، هەڵپەڕكێ، شانوێ كوردان هەموو دروست دەكرێت؟ ئەمە سەردەخەن؟ سیاسەت جددیەتی دەوێت. من مرۆڤێكی جددییم. من ئەم بۆچوونانەم بۆ دەوڵەت رادەگەیەنم، دەوڵەت بەجددییم وەردەگرێت. ئێوە بۆ نایگرن؟ بەجددی نایگرن نایكەن دەستی لێبكێشنەوە. لێرەدا كەمێك مابوو من هێرش بكەمەسەر دۆغان ئەرباش. پێم گوت با زمان درێژی نەكات. گوتم نازانن سیاسەت بكەن نەیكەن. ئەمە بۆ ئێوەش دڵێیم. من، بەزۆر بەكەس ناڵێم پارێزەریم بۆ بكات. ئێوەش ناچارن جددی بن. ئەو قسانەی من بەوان رابگەیەنن. لەمەدا ئێوەش بەرپرسیار دەبینم. من منداڵ نیم. دەوڵەت رێگە بەچاوپێكەوتن دەدات، بەڵام كەس ناتوانێت من ئاراستە بكات. دەوڵەتیش دەزانێت من منداڵ نییم. لەساڵی (1999)دا من پرۆژەیەكی ئاشتیم پێشكەشكرد، لەسەرناوی چوارلایەن چوار نوێنەری ئیستخبارات هاتن. لێرەدا قسە و گفتوگۆیان لەگەڵ كردم. دواتر وایانزانی رێكخستنی تەسفییە دەبێت، دوای ئیتر دەوڵەت بەجددی وەرینەگرت. وایان دەزانی ئۆجەلان بەترسەوە دەجوڵێتەوە، وایان دەزانی ترساوم. بەڵام ئێستا دیارە كە هەندێك زیاتر مەسەلەكە بەجددی وەردەگرن. ئێوەش پێویستە بەجددی وەریگرن.
بەسەرۆك شارەوانییە ژنەكان و ئەوگەنجە هەستیارانە بلێین با زۆر كار بكەن. ژن لەكۆمەڵگادا لە رەوشی تەواوكەردایە. لەنێو كۆمەڵگادا وا هەستی پێدەكرێت. پێنج هەزار ساڵە ژن بۆ پیاو تەواوكەرێكی تەجاوزە، ئەمە وەهایە. ماڵی تایبەت و ماڵی گشتی جیاوازی نییە. پێویستە ژنان زیاتر كار بكەن، من لەپشتگیریان بەردەوام دەكەم. بۆ ژنان دەرفەتی ژیانێكی نوێ پێشكەش دەكەم، كار بكەن.
رووداوی كوژرانی شەش سەرباز بەمین لە چەلێ ـ چوكورجا ـ بڵاوكردنەوەی تۆماری دەنگی نێوان دوو جنڕاڵ لە هەرێمەكەدا دەردەكەوێت كەخۆیان كردوویانە، ئێستا رەوشەكە باشتر رووندەبێتەوە.
ئەم رووداوە، ئەو قسانەی كە من پێشتر گوتبووم پشت راست دەكاتەوە. كەواتە رووداوەكەی لیجەش خۆیان كردوویانە. كەواتە لەساڵی (1993) هۆكاری زۆرێك لەو چالاكی و شتانەی كراون، باشتر روون دەبێتەوە، ئەمانە ئاشكرا دەبێت، شێوەی ئەو شەڕەی كە كراوە دەگۆڕێت. ئەمانە لەساڵی (1993)ەوە سابۆتاژكردنی ئەو ئاگربەست و هەوڵە ئاشتیانەی ئێمە بەڕێوەمان بردووە بەردەوام دەكەن. لە رووداوەكەی لیجەدا ئەوان گەریلایان بۆ ئەوێ بردووە ئاشكرا دەبێت.
لەدوای ئەوەی نەخشەی رێگام راگەیاند ناچارن كرانەوە و هەنگاوی دیموكراتی پێشخەن. هەندێك دەڵێن ئەمە راوێژی (موزاكەرە) دیموكراتییە، راستە. مسۆگەر پێویستە موزاكەرە دەست پێ بكات. پێویستە لە راوێژكردن لەگەڵ كوردداندا نەترسن، خۆ ئێمە لەدژی بەهاكانی كۆمار نیین. ئێمە لایەنگیری یەكپارچەیی كۆمار و چارەسەری دیموكراتین. ئاكەپە چارەسەری دیموكراتی پێشنەخات ئەمریكا موداخەلەی كێشەكە دەكات و ئەو كاتە ئاكەپە كۆتایی دێت. سەرۆك كۆمار عەبدوڵڵا گویل دەڵێت: یان چارەسەر دەبێت، یان چارەسەر دەبێت. چیللەریش دەیگوت. یان تەواوویان دەكەین یان تەواویان دەكەین. چیللەر ئەمەی بۆ پاكتاوكردن دەگوت. بەڵام سەرۆككۆمار گویل وەها نییە.
من هیوام هەیە راوێژكاری پێشبكەوێت. ناڵێم مسۆگەر پێشدەكەوێت، بەڵام ئەگەر پێشكەوتنی هەیە، پێویستە سەرۆك وەزیران و (گویل)یش رێگە لەپێش چارەسەری ئەمە بكەنەوە. ئەگەر راوێژ دەستپێبكات رێكخستن گوێ لەمن دەگرن، كەس لەدژی نابێت. كەسێك لەدژی ئەمەش هەبێـت، بەئاسانی دەتوانرێت پاسیف بكرێت. ئەگەر پێشنەكەوێـت شەڕێك دێتە ئاراوە. ئەو كات من خۆم دەكێشمەوە من بەمردوو بزانن، خۆتان بڕیاری خۆتان بدەن. بە گەریلاش دەڵێم خۆتان شەڕی سەرشانی خۆتان بەرێوە ببەن. بۆ هەموو كەسێك و گەریلاش دەڵێم كە لەپاش دوو مانگ ئەگەری بەرزبوونەوەی توندوتیژی هەیە. ئامادەن؟
من بۆ ئەو چارەسەرییەی پێشبكەوێت دەڵێم لۆزانی كۆمەڵایەتی. لۆزانی ساڵی (1920) لۆزانی نەتەوەیی بوو. بەو لۆزانە كۆمار دامەزرا. پێویست بوو ئەم كۆمارەی كە هەتا ئەمڕۆ دیموكراتیزە نەبوو، ئێستا پێویستی بە دیموكراتیزە بوون هەیە. لەبەرئەوە دەڵێم لۆزانی كۆمەڵایەتی. لەگەڵ ئەم لۆزانە كۆمەڵایەتییەدا هەموو لایەنەكانی كۆمەڵگا دیموكراتیزە دەبێت. ئەمڕۆ زەمینی ئەمەش هەیە. بەڵام پێویستی بەكاری زۆر هەیە. پێویستە قوڵایی ئەمە باش بزانرێت.
پێویستە كوردان خۆیان بۆ لۆزانی كۆمەڵایەتی باش ئامادە بكەن. لەگەڵ ئەم لۆزانە كۆمەڵایەتییەدا، كوردان پێشەنگی بۆ دیموكراتی دەكەن. پێویستە كوردان، تێكڕا و پێكەوە وەكو چۆن خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەكەن، خۆیان بۆ لۆزانێكی كۆمەڵایەتیش ئامادە بكەن، لەبەرئەوە دەڵێم كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی هەموو رۆژێك كۆببێتەوە و كار بكات.
پێویستە هەرچی زووترە كۆنفرانسی كوردان ساز بكرێت، ئەگەر نەیكەن من ئەوان بەرپرسیار ببینم. پێشتر رامگەیاندبوو پێنج پرەنسیپ و چوار پێشنیاری پراكتیكی، پێویستە لەكۆنفرانسەكەدا گفتوگۆ بكرێت. ئەمریكا، لەساڵی (2007)ەوە پشتیوانی خۆی لە هەندێك لایەن كشاندەوە. لەنێو ئەم لایەنانەدا بارزانی و تاڵەبانیش هەن. كە ئەمریكا لەهەندێك بابەتدا پشتیوانی خۆی كێشایەوە ئەمانیش كەوتنە شلەژانەوە، نازانن چی بكەن. دەترسن هێزیان كەم بێتەوە. بێگۆمان پێویستە هەر كوردان یەكێتی نەتەوەیی خۆیان دروست بكەن. پێویستە كوردان كۆنگرەی گەلی نەتەوە دروست بكەن. بۆ ئەوە گوتبووم كۆنگرەی گەل و كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان یەكبگرن. لەگەڵ ئەوانەی باشووری كوردستانیشدا پێكەوە هەموو كوردان ئەم كۆنگرە نەتەوەییە دروستبكەن. هەروەها لەگەڵ ئەوانەی باشووری كوردستاندا پێكەوە دەتوانن یەكینەیەكی بەرگری دروستبكەن و پێویستە دروستبكرێت. هەروەها پێكهاتەیەكی وەكو كەجەكە بۆ هەموو كوردان دروست بكرێت و پێویستە دروستبكرێت. ئەم سێ بابەتەدا واتە؛ كۆنگرەی نەتەوەیی، بەرگری و بابەتی كەجەكە پێویستە كوردان رێكخستنی هاوبەشی خۆیان پێبكهێنن. ئامانج و پیلانی ستراتیژی هاوبەش پێكبهێنن. داهاتووی كوردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا ئینجا بەوشێوەیە دروست دەكرێت. بەوشێوەیە گەرەنتی دەكرێت، ئەم بۆچوونانەی من بگەیەننە بارزانی و تاڵەبانیش. پاراستنی ئەوانیش بەوشێوەیە.
داخوازی كەمینەكان لەكوردستاندا هەیە. سەبارەت بە كەمینەكان ئەمە دەڵێم، دەكرێت ئەرمەنی و یەهودییەكان رێكخستنیان هەبێت، و پێویستیشە هەبێت. لەئامەدا دەكرێت، گەڕەكێكی ئەرمەنی و سوریانی هەبێـت، و پێویستیشە هەبێت. لە ئۆرفاشدا دەكرێت گەرەكێك بۆ یەهودییەكان هەبێت، و پێویستیشە هەبێت. بەڵام وەها بەدزییەوە بەگەمەی سەرمایەدارییەوە نابێت. دەتوانن بەئاشكرا شوێنێكیان هەبێت، دەكرێت گەڕەكێكیان هەبێت.
شتێك دەكەوێتە سەرشانی كەسانی وەكو ئێوە بەباوەڕ بەڕێز ئەوەیە كە لەدەرەوە بەشێوەیەكی رێكوپێك زانیاری بەمن رابگەیەنن، ئەم بۆچوونانەم بگەیەننە راگەیاندنەكان.
من لەمەودوا زۆرتر دەنووسم، رۆژنامە و نامەكان هێشتا بەشێوەیەكی سانسۆركراو دەیدەن.
بۆ ژنان، گەنجان، زیندانیان، لەو شوێنای هاتوون، گەلەكەمان تێكڕا سڵاوم دەنێرم.
رۆژ باش
(10)ی تەمووز (2009)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە