کاتێک داگیرکەران ستایشی

Monday, 20/01/2014, 12:00

2470 بینراوە


لەو کاتەی میخائیل گورباتشۆف خەریکی دانانی یاسای "پرۆستریکا، گڵاسنۆس" واتە ڕیفۆرم و چاکسازی بوو کە لەهەناویدا یەکێتی سۆڤیەت هەرەسی هێناو شەڕی سارد کۆتایی پێهات، گورباتشۆف نۆبڵی ئاشتی بردەوەو ئەو ساڵە بووە خاوەنی نۆبڵی ئاشتی. گورباتشۆف دەڵێ : لەوێوە گەلی ڕووسیا ئیتر منیان وەک خائینێک سەیر دەکرد، هێندەی ئازارم بە وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتێوە خوراد هەرەسی پێهێنام، بۆیە خۆی نەچوو بۆ وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتی، بەڵکو کەسێکی نارد بۆ وەرگرتنی نۆبڵەکە و لەوێش ووتاری " گورباتشۆف " یشی لە ئۆسلۆ خوێندەوە، لەدوای وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتی گورباتشۆف یاسای " پرۆستریکا وگڵاسنۆس " سوکی کرد و بووە کەسێکی ناشرینی ناو کایە سیاسێکان لەڕووسیادا. "بیرەوەرەرێکانی گورباشۆف" بەرگی دوهەم.


کاتێک قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئەو هەموو ستایشەی تاڵەبانی دەکات، حیزبەکەی تاڵەبانی هیچ قسەیەک ناکەن و لە ناخەوە حەز دەکەن ئەم قسە و ستایشەی ئەم داگیرکەرەمان وەک سەر کەوتن پێبفرۆشنەوە. بەر لە ماوەیەک ووتارێکی ترم نوسی لەسەر، ترسی تاڵەبانی لە قاسم سلێمانی،

تۆقینەکەی تاڵەبانی لە قاسم سلێمانی زۆر شتمان پێدەڵێت، ئێستاش ستایشەکەی قاسم زۆر شتی لەهەناویدا هەڵگرتووە.
کاتێک قاسم دەڵێ ئێران هەموو کاتێک پشتیوانی تاڵەبانی و بنەماڵەکەیەتی یان دەڵێت: عەلی خامنەیی بەتامزرۆوە هەموو جارێک یەکەم کەس هەواڵی تەندروستی تاڵەبانی دەپرسێت، ئەمە ئیتر هیچ شتێکمان بۆ ناهێڵێتەوە، کە جێگەبێت بۆ شانازیی و بەپاڵەوان کردنی تالەبانی. لێرەوە هەوڵ دەدەین ڕۆچینە ناو ئەو پەیوەندیی و کۆیلایەتی یە و بزانین لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟
ئاسان نییە ئێمە قسە لەسەر فاکت بکەین! چونکە هەموومان دەزانین ڕێکەوتنی خۆفرۆشان و واژۆکردن بۆ هەراجی نیشتمانی ئێمە هەمووی لە ژوورە داخراوەکاندا ئەنجام دراوە، بۆیە تا هەرەسی ئەم داگیر کەرانە ناتوانین دەستمان بەو هەموو دیکۆمێنتانە بگات، وەک چۆن کاتێک ڕژێمی شا ڕوخا " لانەی جاسوسی " لەهەناویدا لەدایک بوو بە دوو بەرگ چاپکرا کە تۆزێک باسی ئەو پەیوەندییە ئاڵۆزانەی کورد و شای ئێرانی بۆ گێڕاینەوە.کاتێکیش کەوتە بازاڕەوە دوایی ماوەیەک ڕژێمی ئێران کۆی کردەوە، چونکە پێویستی بەهەمان پەیوەندی بوو کە لەگەڵ سەرانی کورددا بیکات بۆ سەرکوتکردنی نەتەوەی کورد. ماوەیەک لەتاران زۆر گەڕام ئەو کتێبە بکڕم بەڵام چنگم نەکەوت، دەشێت بەهەمان شێوە هەندێک بەڵگە بەدەست بهێنین کاتێک ئەم ڕژێمانە سەرنگوم دەبن، بەڵام درەنگ دەبێت بۆ ئەوەی ئەم خائینانە لەبەر دەم دادگای گەلدا دابنێین.


داخۆ قاسمی سلێمانی بۆچی لەم کاتەدا دەیەوێت تاڵەبانی وەک کاریزمە بۆ ئێمە نمایش بکات و بەگوێی پارتیی و گۆڕانیشدا دەدات، کە دەبێت خانەوادە و حیزبەکەی تاڵەبانی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لە حوکمەتی داهاتوودا؟ پەیوەندی تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندییەکی زۆر ترسناکە لەهەناویدا گەلێک لەڕۆژهەڵاتدا زیندە بەچاڵ کراوە، بۆیە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی شەڕی ئێران عێراق و هێنانی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و لێدانی بیرە نەوتەکانی کەرکوک و نەخشە بۆ داگیرکردنی سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی تر کە لە ژێر میانڕەوی یەکێتیدا بوو، لاتان وانەبێت کە پارتی حیزبێکی پاک و زەریفە و ئەوان پاسداریان نەهێناوەتە ناو کوردستانەوە؟ بەپێچەوانەوە پارتییەکان یەکەمین هێزی سوپای پاسدارانیان هێنایە کوردستان و سەڵاواتی سوپای پاسداران تاکو شێخان و گەلی بازێ و دەشتی بەرازگر و هەموو ناوچەکانی تر لەژێر میانڕەوی پارتیدا بوو و لەشکرێکیان هەبوو بەسەرکردایەتی برای مەلامستەفا لەشکری ٦٦ کە من بۆخۆم دیم بەجامانەی سۆرەوە لەخواکورک وێنەی ئیمام خومێنیان لەبەرۆکیان دابوو. بەڵام سنوری میانڕەوی یەکێتی بۆ ئێران زۆر لەبار ترە، لەدوای ڕاپەڕین و هاتنەوەی ئەمانە لەئێرانەوە، سنوری سلێمانی بووە قەرارگایەکی گەورەی ڕەمەزان و سوپای پاسداران دەسەڵاتی ڕەهایان پێدرا، بەتایبەتی ئیتڵاعاتی ئێران، گەرچی کاتێک دوای ئەنفالەکان یەکێتی دەزگای زانیاری لەسەقز دروست کرد، ئیتڵاعاتی ئێرانی ڕۆڵی بەر چاویان گێڕا لەدروستکردنی ئەو دەزگایەدا. بۆیە گەر بگەڕێینەوە بۆ ئەرشیفی دەنگی نەوشیروان مستەفا یان نامیلکە و کتێبە دیکۆمێنتێکانی لەوێدا باس لەوە دەکات کە ئێران دەتوانێ ڕۆڕی کاریگەری هەبێت. لەکتێبی شەڕی پارتی و یەکێتی دا نەوشیروان باسی بێدەنگکردنی ڕادیۆی حیزبی دیموکراتمان بۆ دەکات. کە چۆن کۆسرەت داوا دەکات بە حیزبی دیموکرات بڵێن با مەراعاتمان بکەن. جگە لەو هەموو تێکۆشيرانەی کە ملیان بە سیاسەتی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات نەدەدا چۆن لەڕێگەی دەزگای زانیاری بەسەر کردایەتی "عومەر فەتاح" و ئیتڵاعات تیرۆر کران، گەر ڕۆچینە ناو مێژوویەکی دورتر لەوە ئاگابوونی تاڵەبانی لەکوژرانی د.قاسملۆ کە ئەم کەیسە تاکو ئێستا بە تەموو مژاوی ماوەتەوە. ئەوە بردنی لەشکری پاسدار بۆ کۆیە و تیرۆر کردنی ئەندامە دڵسۆز و چالاکەکانی کۆمەڵە و دیموکرات، ئەوەش بڵێین کۆمەڵە کاتێک هێزێکی ڕادیکاڵ بوو لە هەڵەبجە کاتێک لەلایەن ئێرانەوە گیرا کە دەبوو یەکێتی ئەوانی لەپلانەکە ئاگادار بکردایە بۆیە گوردانی شوان زیاتر لە٧٠ پێشمەرگەی جەربەزە شەهید بوون بەکیمیاوی، ئەمەش بۆ ئێران دەسکەوتێکی زۆر مەعنەوی بوو.
کاتێک ئەمەریکێکان عێراقیان داگیر کرد، یەکێتی و پارتی هیچ پلانێکیان نەبوو بەڵکو ئەوان کۆیلەیەکی ژێر دەستی ئێران و تورکیا بوون، ئەوەبوو بەهەڵەداوان خۆیان گەیاندە بەغدادی تاوان و لەگەڵ تەیاری شیعەدا ڕژێمی عێراقیان دروست کردەوە، ئەوە گەورەترین خیانەتی نیشتمانی بوو باشترین هەلی زێڕینی بوو بۆ ئەو گەلەی کە دەبوو بانگەوازی ئازادبوونی خۆی بکردایە. ئێرانیەکان توانیان لەڕێگەی کەسی تاڵەبانییەوە هەموو پلانی پان شیعیزم جێ بەجێ بکەن. قاسمی سلێمان ڕاست دەکات کە دەڵێت تاڵەبانی کاریزمەیە و عێراق و کوردستان ناتوانێ مرۆڤی وا بەخۆیەوە ببینێتەوە.
کاتێکیش بەعسی سوری کەوتە بەر توڕەیی خەڵک و شەڕ لەو ووڵاتە هەڵگیرسا تاڵەبانی بۆ خاتری ئێران پشگیری لە" بەشار ئەسەد" کرد و ئێستاش حیزبەکەی هەمان پشگیریی دەکات بەر لە جەڵدەی دەماخەکەی ئەو
نهێنیەشی باس کرد کە کوردانی ڕۆژئاوا داوای چەکیان لێ کردووە ئەو ڕەدی کردۆتەوە. ئەمە داڕمانی ئەخلاقی سیاسی و نیشتمانییە.


کاتێکیش ئۆپۆسیسیۆنی سوری زاوای ئەسەد دەکوژن تاڵەبانی پرسە نامە دەنێرێت بۆیان، یان دەڵێ بەشار کوڕی ئەسەد برامە و دڵنیام ئەو قەیرانە تێدەپەڕێنێت.
ئێمە ناچینە سەر پەیوەندیە ژێربەژێرەکانی تاڵەبانی و بارزانی بەڕژێمی بەعسی عێراقییەوە، چونکە فایلەکانی دوای ڕوخانی بەعس لەعێراقدا و دوای ئەوە ئەمەریکا عێراقی داگیر کرد خۆیان هاتنە سەر خەت و قسەیان بۆ کردین، دوایش لە پلینوێمی حیزبەکەی تاڵەبانیدا فایلدارەکان وەک پاڵەوان چەپڵە ڕێزان کران.
تورکیا ووڵاتێکی تری داگیرکەر و کەسی تاڵەبانی کە چوو لەسەر گۆڕی ئەتاتورک ووتی دروستبوونی دەولەتی کوردی وەک خەونی شێرکۆی شاعیر وایە کە مانگانە ١٠٠٠٠دۆلاری دەدەمێ.
کاتێک مرۆڤ کتێبی "فرۆشتنی کوردستان و گرەو لەسەر ئەسپی تۆپیو" دەخوێنێتەوە ئەو چاوپێکەوتنەی تاڵەبانی دەخوێنێتەوە لە ئەستەمبوڵ، من وەک کوردێک قێزم لە کوردبوونی خۆم کردەوە، بەهیوام ڕۆژێک بێت ئەم دیکۆمێنتانە هەموو تاکێکی کورد چاوی پێبکەوێت، ئەوسا لاشەی ئەم خائینانە نەهێڵن لەنیشتماندا بمێنێت.


ئەم تاڵەبانییە مردنەکەشی لە مردنی مرۆڤ ناچێت، بەهۆی ئەو هەموو پەیوەندییە خیانەتییەی کە وەک تۆڕی جاڵجاڵۆکە چنیوێتی، دیارە کوردستانپۆست بەر لەهەموو مێدیاکان باسی لە نەمانی تاڵەبانی کرد و ووتیشی کە هێرۆ داوای لەئێرانیەکان کردوە تکایە با تاڵەبانی کە ئاواتی خۆی بوو وەک سەرۆکی کۆمار بمرێت، ئەوەتانێ ئیرانییەکان داوایان کردوە ئیتر ئەم کەڵەکە تڕێیە لەمەزیاتر خۆی ناگرێت، دەبێت کەسێک بۆ سکرتێر هەڵبژێرن، ئێرانییەکان دوای ئەوەی بەرهەمیان ڕاهێنا ڕەنگە ئەو بکەنە سکرتێر و قوبادیش بکەنە جێگری، دوایی وەک سەدام و ئەحمەد حەسەن بەکر مێژووی ئەمانیش بەهەمان ڕێچکە دەڕوات، واتە قوباد پۆستەکە لە بەرهەم دەسێنێت.
ماوەتەوە بڵێم : کاتێک داگیرکەرێک ستایشی سەرکردەیەک بکات مانای وایە ئەوە خۆفرۆشێکی عەیارە ٢٤ەو گومان بۆ هیچ ناهێڵێتەوە. کەچی یەکێتی هیچ کۆمێنتێکی لەسەر ئەو قسەیەی قاسم سلێمانی نییە، چونکە هەموویان خەریکی پارێزگاری کردنی ئەو پارە و سامانەن کە دزیویانە. دوێنێ شەو لەگەڵ هاوڕیەکما قسەمان کرد ووتی داواش لەگۆران کرابوو کە بچێت بۆ ئێران بەڵام نەچوو، هاوڕێکەم ووتی بیستوومە، منیش ووتم باوەڕ ناکەم ئەی ئەوە چێیە گۆڕان قبوڵێتی ئێران بڕیار بدات شێوەی حکومەتەکە چۆن بێت. چاوەڕێ دەکەین بزانین سبەیه‌ی تاڵەبانی وەک پاڵەوان مردنەکەی بۆ دەنوسرێتەوە، کەس نایەت بڵێت بوەستن تاڵەبانی دوژمنەکانمان ستایشی دەکەن، ئەو خاائینە خۆفرۆشە ئەو پاڵەوانە نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە