خۆیان موسته‌شار و کوردیان ده‌کوشت، ئه‌مڕۆش کوڕه‌کانیان منداڵه‌کانمان ده‌کوژن

Thursday, 08/07/2010, 12:00

1508 بینراوە


ئەم وێنەیەى كە دەیبینن كوڕە خوێندكارێكى پێنجەمى ئامادەیى بوو، به‌ ناوی (به‌هێز)، که‌ پێش چەند رۆژێك بە دەستى كوڕى جمالى غاز ى كۆنە موستەشار كوژرا و مۆمى تەمەنیانیان ئاواكرد. جەمالى غاز كاتى خوى یەكێك بوو لە موستەشارە بە ناوبانگەكانى بەعس و بە دەستى خۆى چەندین رۆڵەى قارەمانى ئەم ووڵاتەى شەهید كردو وبەگرتى دان .. دواى راپەرینیش جمالى غاز بەرلێبوردنى گشتى كەوت .. ئەوەى بەدى دەكرێت ئەم مستەشارە لە دواى راپەرینەوە كەس نایبینێ ولە ماڵەكەى خۆى نایەتە دەرێ (لە ترسى تۆڵەى خەڵك) وهەندێك جار شەمشەمە كوێرەیى شەوان هاتوو چۆى كەس وكارى دەكات ..
ئەركانى جمالى غازیش كەئێستا لە سجندایە شوێن پێى باوكى خۆى وون نەكردووە یەكێكە لەكورە سەرە رۆكانى ئەم بنەماڵەیە كەبە ئارەزووى خۆى چى ویستووە كردویەتى وچى داواكردووە هاتۆتە بەردەستى وخاوەن داهاتێكى زۆر بوون كەسەرچاوەكەى هى پێش راپەرین بووە ولە سەرخوێنى هەزاران گەنجى ئەم شارە پەیدیان كردووە .دەمەو ئێوارەى پێش چەند هەفتەیەك لە مەو پێش لە گەرەكە رزگارى شارى سلێمانى (بەهێز جلالى) خوێندكار لەگەڵ چەند هاورێیەكیدا پیاسە دەكەن وئە ركانى كورە موستەشار كە بەهێز دەناسێ ونیمچە ناسیاویەكیشیان هەیە هەواڵى برادەرێكى لێ دەپرسێ (ئەركان بەو ئێوارەیە سەرخۆشە) بەهێزیش دەڵێ نازانم لە كۆى یە . ئەركان دەڵێ چۆن نازانى وزللەیەك لە بەهێز دەدات وبەهێزیش زللەكە لێ دەداتەوە وبرادەران دەكەونە نێوانیانەوە ولێكیان دەكەنەوە وئەركان شوێنەكە جىچ دێڵێ ودەچێتە ماڵەو دەست دەداتە دەمانچە یەك (كە كۆنە دەمانچەى موستەشاریەكەى باوكى بووە) ودەیهێنى ودەچێتەوە لاى بەهێز وهاورێكانى ودەڵێ بەهێز وەرە ئیشم پێتە وبرادەرانى دەڵێن ئیشى چى ؟ ئەركان دەڵێ ئێمە هاورێ وخزمى یەكین هاتووم ئاشتى بكەمەوە وبەهێزیش بەدڵێكى پاكەوە دەچێتە لاى ودەچنە لاكۆڵانێكە . ئەركان دەمانچە دەردەهێنێ وفیشەكێ دەنێت بە دەم وچاوى بەهێزە ودواتر كە بەهێز دەكەوێتە سەر زەوى دیسانەوە 4 فیشەكى ترى پێوە دەنێت وشەهیدى دەكات . لێرە دا كۆتایى بە ژیانى بەهێز دێت وئەركانیش دەگیرێت .. ئەوەى جێگەى سەیرە ئێستا كەس وكارى موستەشارەكە خەریكى واستەوە و واستە كارین تاهەرچۆنێكە ئەركان ئازادبكەن یان حوكمێكى كەم بدرێت و وانیشانى دەدەن كە ئەركان (شێتە) وحاڵەتى ئاسایى نى یە . لەم مەملەكەتەى ئێمە هەموو شتێك دەكرێت ودەبێت مادام حكومەت حزبەو حزبیش باڵا دەستە بە سەر یاسادا . وەك دیمان چۆن ساڵە مزەڵى پیاو كوژەكەى تاڵەبانى دوو خوشكى شەهید كردو دواتر حوكمى لە سێدارە دانى بۆ دەركرا و واماوەى زیاتر لە 10ساڵە ماوە و وەك قەلى خرت بەخێوى دەكەن ولە سجنیشدا وەك كورە مەلیك دەژى ودەخواو و..... دەبرێتە ماڵەوە.. یان وەك بكوژەكەى زاهیرى حاجى ئەحمەد كە براى فتاح رەباتى كوشتى وئەویش بە هەمان شێوەى سالە مزەڵى دەلە وەرێ ولە وانە یە دوورۆژى تریش ئازاد بكرێن وپلەو پۆستیشیان بدرێتى وەك مافیاكانى ئەمریكا . بكوژى بەهێزیش چونكە كورى موستەشارێكى كۆنە وپارەى هەیە وحسابى بۆ دەكەن بە هەمان تاس وحەمامەكەى ئەوانى دەبەن ودەیكەنە شێت ورەنگ بێت رزگارى بكەن وشەهید بەهێز تاوانبار بكەن.. ولاچتى قەزاو قەدەر......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە