توركیا بۆ ڕێگەی بە پێشمەرگەدا ؟

Friday, 31/10/2014, 12:00

1268 بینراوە







ناردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ شاری كۆبانێ ، بەمەبەستی یارمەتیدانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لە شەڕی دژی چەتەكانی داعش، كاردانەوەی فرە ڕەهەند وقسەو باسی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەوەی زیاتر جێگەی پرسیارو هەڵوەستە لە سەركردنە و خەڵك بەدوای وڵامەكەیدا دەگەڕێت، ئایا توركیا چۆن ڕێگەی بە پێشمەرگە دا لە خاكی باكوری كوردستانی ژێردەستی خۆیەوە بەرەو كۆبانێ بڕوات؟ هەڵبەتە ئەوە پرسیارێكی سادە و ساكارە بەڵام وڵامەكەی تەم و مژاوی وئاڵۆزە ، ئاڵۆزە لە بەر ئەوەی هەریەك لەو لایەن و كەسایەتیە سیاسیانەی بەرژەوەندی سیاسی و تایبەتیان لە دەرئەنجام و ڕوداوەكانی دوای ئەومژارە هەیە بەجۆرێ شرۆڤەی دەكەن و دەخوازن وڵامێك بخەنە ڕوو كە بەقازانج بۆ خۆیان بشكێتەوە،

بڕوام وایە دەوڵەت و حكومەتی توركیا كە زۆربەی جومگە گرنگەكانی دەسەڵات لە دەستی ئەردۆغان و پارتەكەیدایە، گیرۆدەی دۆخێكی نالە باربۆتەوە بەهۆی سیاسەتەكانی خودی ئەكەپە و ئەردۆغانەوە، ئەردۆغان و پارتەكەی بەخەیاڵی زیندوكردنەوەی خەلافەت كاریان دەكرد لە پراكتیزەكردنی سیاسەت لەو وڵاتەدا، سیاسەتی ئیسلامیزم تەنها لە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیادا قەتیس نەبوو ، بەڵكو ئەكەپە خۆی كرد بە دەمڕاستی تەواوی ئیسلامی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، ئەوەش لە سەروبەندی بەهاری بەناو عەربیدا بەتەواوی ڕەنگی دایەوە، ئەوەی كەلە خەیاڵی ئەردۆغان و پارتەكەیدا خۆی حەشاردابوو بەتەواوی پێچەوانەكەی دەركەوت كە بۆ ئەوان زیان بەخش بوو،

ئاڵۆزیەكانی لیبیا و یەمەن و تێكشكانی مورسی لە میسرو مانەوەی بەشار ئەسەد و دواجار شكستی ئیسلامیەكان لە هەڵبژاردنەكەی تونس ئەردۆغانی گیرۆدەی هیستریاو شەڵەژانێك كرد كە دەس بەرێت بۆ كاكی مار، ئەودیان بەڵگەیەی لە میدیای توركیاشەوە بڵاوكرایەوە ئەوڕستیەیان دەرخست كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هاوكارو یارمەتیدەری گرۆپی تیرۆریستی داعشن، هاوكاریەكانی توركیا بۆ داعش ئەوەندەی بۆ دژایەتی و لە بەین بردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد بو لە ڕۆژئاوای كوردستان نیوەی ئەوەش بۆ دژایەتی ڕژێمەكەی ئەسەد نەبوو، بەرخۆدانی بێوێنەی شەڕڤانەكانی رۆژئاوای كوردستان لە دژی داعش و هاوكاریە ئاشكراكانی دەسەڵاتدارانی توركیا بۆ تیرۆ ئەوەی بۆ ڕای گشتی جیهان دەرخست كە پێویستە سیاسەتی خۆیان لە بەرامبە توركیاو پەكەكە بگۆڕن هەڵبەت ئەوەش بە قازانجی كورد،

توركیاو هاوپەیمانەكانی لە كوردستاندا ڕویەكی دزێویان لە پێش چاوی خەڵك وێنا دەكرا، بۆیە بۆ ئەوەی لانی كەم هەندێك باری گرانی سەرشانیان كەم بكەنەوەو لەوە زیاتر دزێو دەرنەكەون پێویستیان بە كارێك هەبوو، بۆ ئەوەش هەروەك ئەردۆغان ئاماژەی پێكرد پێشنیاری كردووە پێشمەرگە بنێرن بۆ كۆبانێ، ئەوەشمان لە یاد نەچێت كاتێك ئەو پێشنیارە كرا كە دڵنیابون لە وەی كۆبانێ ناكەوێت و بووە بە سیمبولی بەرخۆدان لە جیهاندا، لە هەمان كاتدا توركیا فشارێكی نیودەوڵەتی زۆری لە سەربوو، بۆ ئەوەی لەوەزیاتر ڕووی وەك ڕەنگی ئاڵاكەی داعش دەرنەكەوێت، ناچاربو ریِگە بە سەدوپەنجا پێشمەرگەبدات بچن بۆ كۆبانێ، بەو هەنگاوە توركیا چەن ئامانجێكی هەیە یەكەم : فشاری نیودەوڵەتی لە سەر خۆی كەم بكاتەوە، دووەم: بەبیانوی چونی پێشمەرگە سوپای بەناوئازادی سەربەتوركیا ڕێگەی پێبدرێت بچێتە كۆبانێ، سێیەم:ناڕەزایەتیەكانی كوردانی باكوری كوردستان كەم بكاتەوە، چوارم: ڕای شەقامی كوردی بە ئاراستەی خۆی و هاوپەیمانەكانی بگۆڕێت، ئەمانەو چەندین پیلانی شارەوە كە ڕۆژانی داهاتوو دەریدەخەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە