داوای لێبوردنیان لەخامنەیی نەکرد و لەسێدارە دران

Monday, 10/05/2010, 12:00

1336 بینراوە


داوای لێبوردنیان لەخامنەیی نەکرد و لەسێدارە دران

24 کاتژمێر: فەرهاد وەکیلی کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە زیندانی ئێوێن هاوڕێ لە گەڵ چوار کەسی دیکە لەسێدارەدرا، زۆر جار لە لایەن لێپرسەرەکانەوە گوشاری خرابوە سەر کە نامەیەکی لێبوردن بۆ خامنەیی بنوسێ، بەڵام وەکیلی هەرگیز ئەو نامەیەی نەنوسی.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی وەکیلی دەڵێ: فەرهاد بە هاوسەرەکەی و دۆستانی گوتبو پێی باشە لەسێدارە بدرێ بەڵام هەرگیز ئەو نامەیە نەنوسێ.

لێکدانەوەی ئەزمونی زیندانیانی سیاسی لەم ساڵانەی دواییدا نیشان دەدا کە ئەشکەنجە و گوشار لەپێناوی نوسینی نامە بۆ خامنەیی، بەساڵانە سیاسەتی وەزارەتی ئیتلاعاتە. ئەوان سەرەڕای ئەوەی دەزانن ئەو کەسانەی بە ئیعدام مەحکوم کراون، بێتاوانن، بەڵام بۆ رازی کردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەها کارێک دەکەن.

هەروەها خەلیل بەهرامیان پارێزەرەی فەرزاد کەمانگەریش لەوتوێژ لەگەڵ بی بی سیدا باس لەم مژارە دەکا. ئەو دەڵێ "کەمانگەر بێ تاوان بو. لێپرسەرەکەیشی دانی بەمە دانابو. بەڵام ئەو دەیویست بۆ رزگاری لە ئیعدام نامەیەکی لێبوردن بۆ خامنەیی بنوسێ" ئەو کارەی فەرزاد هەرگیز ئەنجامی نەدا. ئەگەر نامەیەکی وەها نوسیبا دەهاتە ئەو واتایەی کە تاوانێکی کردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە