تا كەى خەوتون سەرۆكایەتى ئەركانى (ه . پ . ك)

Friday, 07/08/2009, 12:00

2006 بینراوە


سەرتا من وەكو ئەفسەرێكى سەرۆكایەتى ئەركانى (ه.پ.ك) لە یەكێ لە بەشەكانى سەرۆكایەتى دەوام دەكەم زۆر دەمێكە لە چتوەڕوانی دام تاوەكو هەندێ گۆڕانكارى بكەن لە پۆست و ئەو جێگایانە كە هەندى ئەفسەرى پایە بەرز ئەڵى سیكۆتین نوساوە بە كورسیەكانیانەوە بە تەماى ئەوەنین بگۆردێن بە هەر حال من لێرەدا مەبەستم ئەوەیە ئیتر بەسە بۆ ئەو ئەفسەرانەى كە پایە ئەفسەرى ئیداریان هەیە تاوەكو كەى لێپسرینەوەیان لە گەڵ ناكرێت بەڕێز كاك (نەوشیروان) ئێستا لە مەو دوا پێویست دەكات خۆتان چاودێرى كارەكانى ناو سەرۆكایەتى بكەیت باشترە من ئێتا لە سایتە خۆشەویستەى ناو خەلكانى كوردستانەوە ئەم نامەیەم بۆ بەڕێزتان نوسیوە شوێنى تر نەبوە یاخود ئەتوانم بڵێم ناوێرم ڕاستەوخۆ بێمە خزمەتان تاوەكو لە نزیكەوە شتەكان بە بەڵگەوە بخەمە ڕوو بەڕاستى هەندى لە ئەفسەرانى كەتیبەكان لە گەڵ فەرماندەى كەتیبەكان ڕێكەوتون بە نهێنیەوە بۆ خۆیان ئەو بڕە پارەیەى كە دێت بە ناوەى پارەى تەڕەوە تەخشان پەخشانى دەكەن لەوانەیە بەڕێزتان بڵێت باشە تەخشان پەخشانى دەكەن یەك شت هەر سەربازیك ڕۆژانە پارەى تەڕەى نزیكى (650) دینارى لەم پارە علوجیە واتا ئەگەر كەتیبەیەك میلاكى نزیكى 300 سەبازو ئەفسەرر بیت پارەى یەك مانگى كەتیبە ئەكاتە نزیكە (7000.000) ئەم پارەیە یەكم شت سەرف دەكرێت بۆ ئەفسەرانەى كە دێنە میوانى بۆ كەتیبەكان كە لە سەرۆكایەتیەوە دێن پاشان سەرف دەكرێت بۆ كارتى مۆبایل و تاخمى قەنەفە و چەندین شتى تر لە ڕاستیدا ئەم پارەیە هاتووە بۆ سەربازى سەرف بكریت بكریت بە خواردن لەوانەیە بڵێن خواردنمان باش و باش نیە چونكە ئەفسەرى ئیدارى پڕۆگرامێكى زۆر باشى بۆ تێفیەى خواردن ئامادە كردووە بۆ ئەوەى كاتێك بێت بۆ سەرۆكایەتى ئەوە پیشانى ئێوە بدات گوایە لەم خواردنە ئەخورێب بەلام لە ڕاستیدا ئەوە پرۆگرامى بەس سەر وەرقەیە و هیچى تر ناكرێت من لێرەدا زیاتر باسى خواردن بكەین بە راسَتى هەم ئێمەى ئەفسەر و هەم سەربازەكان زۆر بێزارین لە ئەفسەرى ئیدارى من لێرەدا بە بەڵگەوە بۆ بەڕێزتانى ئەسلمێنم كە بە وێولاتى تەزویر كە هەموو مانگێك لە شتى پڕۆ بوچدا پڕدەكرێتەوە لە لاى منە لەوانیە بلێت چون لاى ئیوە ڕۆژێك جهازى استنساخى بەشەكەمان تێك چووبوو ئەو ئەفسەرە ئیداریە بە منى وت كە ئەچى بۆ بازار ئەمانەم بۆ استنساخ بكە منیش كاتیك كردمەوە سەیرى وێولاتەكانم كرد زۆر لەوە دوورە كە بۆمانیان سەرف كردووە منیش نوسخەیەكم استنساخ كردوە بە ئەوەى بەڵگەم هەبێت بەڵام ناتوانم ناوى یەكەكە یاخود بلیم بەشەكە كەشف بكەم نامەوى ببمە بایزى رسقى كەسیك بەس ئەوەند دلێم كاتى ئەوەش هاتووە ئەفسەرى ئیداریەكانیش بگۆرن . ئەتوانى بەم ئیملە ئەدرسەوە پەیوەندیم پێوە بكەن بۆ ئەوەى وێولاتەكانتان بۆ سكان بكەم و پاشان بۆتانى ڕەوانە بكەم . لە كۆتایدا بە هیواى لیپرسینەوەى یاسایى و بە بەڵگەوە دلنیام بەڕێزتان كەسیكى قانونین چونكە پێشتر بریار زرم لە ئیوە بینیوە بۆیە وا دەلیم .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە