دەستوور وەك بارزانی سەرۆكی هەرێم و نێچیری سەرۆكی حكومەت نووسراوەتەوە

Sunday, 28/06/2009, 12:00

2176 بینراوە


تێبینی ئەو ماددانە چۆن لە دەستوورەكە هاتوون، كۆپییم كردوون، دەمەوێت تەنها شرۆڤەیەكی بچوك لەسەر ئەو دوو دسەڵاتە بكەم؛ دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم بەگوێرەی مەسعود بارزانی رێكخراوە، (كل فی كل) خۆی خاوەنی حوكمی موتڵەقە، بەڕێوەبردن و ژیان و مردن و هەموو كەسێكی لە دەستدایە. واتە بە پادشا كردنی سەرۆكێكی هەرێم بەڕێوەیە، ئەو دەستوورە وەها نووسراوەتەوە. سەبارەت بە سەرۆك وەزیرانیش چۆن نێچیرڤان بارزانی ئەو ماوەیەی حوكمی خۆی زیاتر حەزی لێ بوو كاری نەوت و غاز بكات و بازرگانی پێوە بكات و بیری نەوت لێدات و لەبەرئەوەش بە پێی داخوازی ئەو باسی نەوت و غازەكەش كراوە. جا ئەگەر بەرهەم ساڵح یان بێت ئەوا هەر دەتوانێت بازرگانی بیرلێدانەكەی خۆی بەردەوام بكات، ئەگەر خۆشی بوو خۆ ئەوە خێر عەلا خێر. 
دەستوور بەپێی بەرژوەندی ماددی و مەعنەوی ئەو دەسەڵاتەی ئێستا واتە پارتی و یەكێتی نووسراوە، تەنانەت بەشێوەیەك پشتگیری بەردەوامی كارەكەشیان دەكات. دەستوورەكە بۆ بەڕێوەبردنی خەڵك و بەرژەوەندی خۆیان هۆنراوەتەوە، هیچ پرۆژەیەكی بۆ پێشخستنی گەل و كۆمەڵگا تیادا نییە. 
ئەو خاڵانەی لە خوارەوە هاتوون ماددەی دەستوورە ئەرێ كراوەكەیە. ئەو بۆچوونانەی من بەگوێرەی ئەو ئەو ماددانە گەڵاڵە بوون. 
بەشى دووەم
دەسەڵاتى جێبەجێكردن
یەكەم: سەرۆكى هەرێمى كوردستان
ماددەى (60)
یەكەم: سەرۆكى هەرێمى كوردستان سەرۆكى باڵاى دەسەڵاتى جێبەجێكردنو فەرماندەى گشتیى هێزەكانى زێرەڤانى هەرێم (پێشمەرگە)یەو لە بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەكاندا نوێنەرایەتیى گەلى هەرێم دەكاتو هەماهەنگى لە نێوان دەسەڵاتەكانى فیدڕاڵىو دەسەڵاتەكانى هەرێمدا دەكات.
دووەم: سەرۆكى هەرێمى كوردستان جێگرێك بۆ خۆی هەڵدەبژێرێ كە هاوكاریى دەكا لە ئەنجامدانى ئەركەكانیدا ولەكاتى ئامادەنەبوونیدا جێى دەگرێتەوەو جێگرى فەرماندەى گشتى هێزەكانى زێرەڤانى هەرێم (پێشمەرگە) دەبێ, بە مەرجێك ڕەزامەندی پەڕلەمان بەدەست بهێنێ بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی.
ماددەى (64)
ماوەی ویلایەتی سەرۆكى هەرێمى كوردستان چوار ساڵە, كە لە ڕۆژى سوێند خواردنى دەستوریەوە دەستپێدەكات، ودەكرێ بۆ ویلایەتی دووەمیش هەڵ بژێردرێتەوە, لە رۆژى كارپێكردنی ئەم دەستوورەوە.
ماددەى (65)
نۆیەم: لێبوردنى تایبەتى زیندانیان بەدەركردنى مەڕسومێك بەپێى یاسا.
دەیەم: پەسەندكردنى حوكمى ئیعدام یان سوككردنى بۆ زیندانى هەتاهەتایى.
دووەم: ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان
ماددی (74)
حەوتەم: پێكهێنانى فەرمانگەیەكى هاوبەش لەگەڵ حكومەتى فیدڕاڵى, بۆ بەڕێوەبردنى ئەو نەوتو گازەى پێش (15/8/2005) لەخاكى كوردستان دەرهێنراونو بەشێوەى بازرگانى بەرهەم هێنراون, بەمەرجێك ئەو داهاتەى لێى بەدەست دێ بەشێوەیەكى دادپەروەرانە بەپێى ئەو بنەمایانەى لە ماددەى (112)ى دەستورى فیدڕالو یاساكانى هەرێمى كوردستاندا دیاركراون دابەش بكرێ. بۆجێبەجێ كردنی حوكمی ئەم بڕگەیەش، پێوەری بەرهەمهێنانی بازرگانی بەوە دەناسرێت كە بەرهەمەكەی بەدرێژایی (12) مانگ، ڕۆژانە لە (5000) پێنج هەزار بەرمیل كەمتر نەبێ.
هەشتەم: كار كردنی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا بۆ داڕشتنی سیاسەتەكانی ستراتیژیی پێویست بۆ گەشەپێدانی سامانی نەوت و گاز، بەو مەرجەی لە هەر شتێكدا كە پێوەندی بە سامانی هەرێمەوە هەیە رەزامەندیی پەرلەمان لەگەڵدابێ.
نۆیەم: بەڕێوەبردنی هەر كارێك كە كێلگەكانی نەوت و گازی خاوی دەرنەهێندراو، یان دەرهێنراوی بێ بەرهەم لە رووی بازرگانیەوە پێش 15/8/2008 پێویستیان پێ بێت، وەك پرۆسەكانی دۆزینەوەو بەرهەمهێنان و بەڕێوەبردن و گەشەپێدان و فرۆشتن و ناردنەبازاڕو گشت كارێكی دیكە, بەپێی یاساكانی هەرێم. بۆ مەبەستی جێ بەجێكردنی حوكمی ئەم بڕگەیەش، بەرهەمی بازرگانی بەو بەرهەمە لێكدراوەتەوە كە بەدرێژایی (12) مانگ, رۆژانە بگاتە (5000) بەرمیل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە