• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

ئەكبەر جیهانگیری: پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردن وهەڵوەستەیەك

پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردن و بەشداری كەركوك بە زۆرینەی دەنگ و ئەو مشتومڕە زۆرەی نێو پەرلەمان ودەركەوتنی ئەو ئەنجامە، بەئاشكرا ئەوە دەبینرێت كە فشارێكی سیاسی دەرەكی و ناوخۆی رۆڵی لەو ئەنجامە هەبوو؛ لەسەرەتادا ئەمریكا ـ توركیا و ئێران لەگەڵ ئەوە نەبوون شاری كەركوك بكەوێتە نێو هەڵبژاردنەكانەوە هەر ئەمەش...

ئەكبەر جیهانگیری: ئەو ئەگەرانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراقدا چاوەروان دەكرێت ـ

لە هەڵبژادنی ئەمجارەدا رەنگی جۆراوجۆر دەبینرێت، بۆ نموونە لە ناوچانەی كە نەتەوەی جیاوازی تیادایە وەكو كەركوك و موسڵ و دوز ...هتد، یان ئەو ناوچانەی كە ناكۆكییە مەزهەبییەكان رەنگدانەوەی تیادایە وەكو بەغداد، یان لەنێوان مەزهەبەكان خۆیاندا وەكو لەنێوان شیعەكاندا هەیە كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی لەسەر هەڵبژاردنەكانیش...

ئەكبەر جیهانگیری: لەدژی دەستوورێكین ناوەڕۆكەكەی نەتەوەیی و دیموكراتی نەبێت

هەڵبەت دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە. كێ بەرپرسیارە كە تاوەكو ئێستا نەبووە؟ پێویستە كێ رەخنە بكرێت، یان حیسات لە كێ بخوازرێت؟ با سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانی باشوور وەڵامی ئەمە بدەنەوە! مادام دەستوورەكە زۆر لایەنی كەموكورتە و بۆتە مایەی رەخنە و تەنانەت ناڕەزایی زۆر لایەنیش، كەواتە پێویست...

ئەكبەر جیهانگیری: تەقینەوەی 30ی حوزیران لەكەركوك و پەیوەندی بەدسەتووری هەرێمەوە چی بوو؟

بەپێ رێككەوتنێك لەنێوان واشنتۆن و بەغداد كە لەمانگی ئۆكتۆبری ساڵی (2008) ئیمزا كراوە، پێویستە هێزەكانی ئەمریكا لە (30)ی حوزەیران لە شارەكانی ئێراق بكشێننەوە، بەمشێوەیە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەئێراق دەست پێ دەكات و تاساڵی 2011 بەتەواوی لەئێراق دەردەچن.رۆژی 29ی حوزەیران ئەمریكییەكان وەزارەتی بەرگری...

ئەكبەر جیهانگیری: دەستوور وەك بارزانی سەرۆكی هەرێم و نێچیری سەرۆكی حكومەت نووسراوەتەوە

تێبینی ئەو ماددانە چۆن لە دەستوورەكە هاتوون، كۆپییم كردوون، دەمەوێت تەنها شرۆڤەیەكی بچوك لەسەر ئەو دوو دسەڵاتە بكەم؛ دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم بەگوێرەی مەسعود بارزانی رێكخراوە، (كل فی كل) خۆی خاوەنی حوكمی موتڵەقە، بەڕێوەبردن و ژیان و مردن و هەموو كەسێكی لە دەستدایە. واتە بە پادشا كردنی سەرۆكێكی هەرێم بەڕێوەیە،...

ئەكبەر جیهانگیری: حیلە شەرعی دەستووری هەرێم!؟

دەستوور بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە، ئەگەر تا ئێستا نەبووە تاوانێكی گەورە لەبەرامبەر گەلانی هەرێمی كوردستان كراوە. پێویستە ئەو پەرلەمانەی ئێستا لەسەركارە رەخنەدانێكی جددی بۆ ئەو تاوانە گەورەیەی بدات و داوای لێبوردن لەگەلی كورد و گەلانی هەرێمەكە و مرۆڤایەتی بكات، تا ئێستا حوكمێكی بێ دەستوور بەڕێوە چووە،...

ئەكبەر جیهانگیری: هەڵبژاردن بەهانەى گەل بوو بۆ سەرهەڵدان لەدژى دەسەڵاتدارى ئێران

لەپێش هەڵبژاردننەكانى سەرۆككۆمارى ئێران لە 12/6/2009 تا ئێستا بۆچوون، شیمانە و ئەگەرى جیاواز لە ئارادان، راستە لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكاندا ئەحمەدى نەژاد لەبەرامبەر میر حسێن موسەوى سەركەوت، بەڵام ئەوە ئەنجامى سەر سندووقەكان بوو، دەرفەتى فێڵى زۆر هەبوو، بەراى میر حسێن موسەوى زۆر لایەنى دیكە و زۆربەى خەڵكى...

ئەكبەر جیهانگیری: تاریق هاشمی بۆ كاری سەربازی و بازرگانی دەستی لەسەرۆكی حزب كێشایەوە

لێكۆلینەوەجێگری سەرۆك كۆماری ئێراق دەستی لەپارتی سیاسی هەڵگرت، بەڵام دەستی بەكاری سەربازی كرد. جێگری سەرۆك كۆماری ئێراق تاریق هاشمی پاش ئەوەی دەستی لەكاری حیزبی و سەرۆكی پارتی ئیسلامی كێشایەوە سەردانی دەوڵەتی توركیای كرد، لەو وڵاتەدا باسی لەوە كرد كە لەدژی پارتی كرێكارانی كوردستان هێزی تایبەتیان دروستكردووە....

ئەكبەر جیهانگیری: دەسەڵات و كرێ گرتەیی، یاسا و سەروەری

ئەگەر وڵات وەكو ماڵێك ببینن، لە سەیركردنێكی جیاوازی دەركییەوە بگرە تا تەماح كردنە سەر پێكهاتە و ژێرخان و موڵك و ژن و منداڵەكانی جێگەی پەسەند نییە و ئیتر ئەمە هەر ماڵ یان عەشیرەتێك بێت ئەوا روبەڕووی دەبێتەوە پەسەندی ناكات، ئامادەشە بۆ رێگرتن خۆشی بەكوشت بدات، لە باشووری كوردستان هەركەسێك بۆ خێزان و زەویی...

ئەكبەر جیهانگیری: كۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆیى هەڵبژاردنەكان سەربەخۆیى خۆى لەدەستدا

لیستى "هیوا" دواى ئەوەى لە بەروارى 22/4/2009 داواى پێشكەش بە كۆمیسیۆنى باڵایى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە شارى هەولێر كرد بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردنەكان، لە دواى لێكۆڵینەوەى كۆمیسیۆن و هەبوونى هەموو مەرجەكان و سەد كردنى بڕى 25 ملیۆن دینار بۆ تامیناتى هەڵبژاردن بەپێى سیستەمى تەسدیقى كیانى سیاسى ژمارە 2 ساڵى...

ئەكبەر جیهانگیری: ئایا گەنجان دەتوانن لەم هەڵبژاردنە ببنە خاوەن رۆڵ؟؟!!

لەباشووری كوردستاندا ناوە ناوە جموجۆڵی گەنجان بەرچاو دەكەوێت. لەناو زانكۆكاندا جار نا لەبەرامبەر هەندێك رووداوو ناڕەزایی دێتە ئاراوە، لەراستیدا جێگەی بایەخن. بۆ نموونە ئەو ناڕەزاییەی كۆلیژی پزشیكی لەبەرامبەر كۆلیژە ئەهلیەكان. سەرەتا بەگەرمی دەستیان پێ كرد، بەڵام دواتر وردە وردە سارد بوونەوە، لەسایەی...

ئەكبەر جیهانگیری: پرۆژەی دیمستۆرا لە ماددەی 140 كەمتری بۆ كورد تیادایە

ئەقڵییەتی ماددی 140ئاشكرایە كە سەرتا بۆ مەسەلەی كەركوك و ئەو ناوچانەی كە بوونەتە قوربانی سیاسەتەكانی ئینگلیز، هەر لە بەدرە و جەسانەوە تا شەنگال و شێخان، پەسەندكردنی ماددەیەك بەناوی ماددەی 140 هەڵەیەكی زۆر گەورە بوو، ئەقڵی ئەو هەڵەیەش پارتی و یەكێتی بوو، ئەوان هێشتا سایكۆلۆژیای شەڕی ناخۆیان لەسەر بوو،...

ئەكبەر جیهانگیری: ئەگەری گۆڕان لەو هەڵبژاردنە تەنها 30%

ئەو هەڵبژاردنانەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئەنجام بدرێت، تا ئیستا كاتەكەی دیاری نەكراوە، ئەوەی ئیستا لە نێو شەقامەكاندا قسە و باسی لە بارەوە دەكرێت، ئەوەیە گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ نایەتە ئاراوە، ئەو هێزانەش كە لەبەرچاون چاوەڕیی گۆڕانكاری ریشەییان لیناكرێت، ئاشكرایە پارتی و یەكێتی ناتوانن شتی نوێ بكەن، هەوڵەكەشیان...

ئەكبەر جیهانگیری: ناوچەی سنووری كورد و عەرەب و كارەساتێكی نوێ

ناوچە هاوبەش و سنوورییەكانی نێوان كورد و عەرەب لە موسڵ، كەركوك و ناوچەی خانەقین و بەدرەو جەسان لە دێر زەمانەوە لە ناو كێشە و ناكۆكی دابووە و تا ئێستاش ئەو ناكۆكییە ناوە ناوە بەردەوام لە زیهنی كورد دا ماوەتەوە. ئەم ناوچەیە بەشێوازێكی تایبەت سیاسەتێكی شاراوەی تیادا بەڕێوە دەچێت، جارنا دەكرێتە كێشە و جارنا...

ئەكبەر جیهانگیری: توركیا و ئەمریكا لەكەسایەتی پارتی و یەكێتیدا كوردیان بێ قیمەت كرد و لەكەسایەتی سەددام و مالكیشدا عەرەب بێ قیمەت دەكەن

ئەمریكا وەكو سیاسەتێك بۆ هەمیشە گەورە نیشاندانی خۆی پێویستی بەوە هەیە كە بچووك هەبن، بەڵام ئەو بچووكانەی خۆیشی بەسەر هەندێكی دیكەدا گەورە دەكات. بۆ نموونە توركیا هەتا دوایی بۆ ئەمریكا بچووكایەتی دەكات و هەموو داخوازییەكانی جێبەجێدەكات، بەڵام خۆشی بە ئاغا و گەورەی گەلی كورد لە باكوور و باشوور دەزانێت....