كۆسرەت ڕەسوڵ دۆڕاوترین سەركردەى ناو یەكێتى

Saturday, 20/06/2009, 12:00

1235 بینراوە


لە نێوان یەكێتیەكانى دەرەوەى یەكێتى (كوتلەى نەوشیروان) و یەكێتیەكانى ناویەكێتى (كوتلەى تاڵەبانى) كوتلەیەكیترى بەهێز هەیە كە كۆسرەت ڕەسوڵ على كەسى یەكەمێتى و تائێستا نازانرێت ئاراستەى ئەم هێزە ڕوو لەكوێیە؟ئەگەر لە كەسى یەكەمى ئەم كوتلەیەوە بڕوانین ,چاوێك بە ڕابردووى و هەڵبەزو دابەزیەكەیدا بگێڕینەوە ئەوا ناتوانین حوكمێكى پێشوەخت لەبارەیەوە بدەین,بەڵام ئەتوانین ئەوەندەى لەسەر بڵێن كە كۆسرەت ڕەسوڵ على دۆڕاوترین سەركردەى یەكێـییە لە نێو ململانیەكاندا ,چونكە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلى یەكێك بووە لە جەمسەرە بەهێزەكانى ناو یەكێتى هەتا ئەو ڕادەیەى سەردەمانێك یەكێتى بێ كۆسرەت یەكسان بوو بە سلێمانى واتە ئەگەر كۆسرەتت لە یەكێتى دەربهانیبا نفوسى یەكێتى بە نقەنقیش نەدەگەشتە كۆییە.كۆسرەت ڕەسوڵ ئەو كارتە بەهێز و خاوەن قورسایە بوو كە لەسەر ساحەى كوردستان هیچ هێزو خاوەن دەستەڵاتێكى حیزبى و حكومى نەبوو حسابى تایبەتى بۆ نەكات,خۆئەگەر بەوردى لە شەڕى ناوخۆى نێوان یەكێـى و پارتى وورد بینەوە و بڕوانین دەبینین بەهێزى كارتى كۆسرەت ڕەسوڵ بەو ڕادەیە بوو كە ترازوى هێزى لە شەڕى ناوخۆدا بە شێوەیەك بەلاى یەكێتیدا شكاندەوە كە تەنها هێزو دەبابەكانى بەعس توانیان ئەو لاسنگیە بۆ پارتى و بنەماڵەى بەرزانى و خودى مەسعود بەرزانى ڕاست بكەنەوە,بەهێزى كارتى كۆسرەت لە شەڕى ناوخۆدا بوویە هۆى ئەوەى كە مەسعود بەرزانى پەنا بۆ یارمەتى بەعس ببت و گەورەتین خیانەت لە مێژووى تەمەنى خۆیدا تۆمار بكات,خۆ ئەگەر هێز و تواناى كۆسرەت ڕەسوڵ نەبووایە وەك یەكێتیەكى خاوەن نفوس و هێزى چەكدار ئەوا هەرگیز یەكێتى نەیدەتوانى بەو شێوەیە دەست بەسەر هەولێردا بگرێت و كۆنترۆڵى بكات,هەتا ئەو ڕادەیەى كە تاڵەبانى بڵێت(پارتى پارەى زۆرە با دوربینێكى قەوز بكڕن ئەگەر پێیان خۆشە هەولێر ببینن)ئەمەش پشتئەستور بە هێزو جەماوەرى كۆسرەت لە هەولێر كە ترزاوى هێزیان لە هەولێردا بە شێوەیەك بەلاى یەكێتیدا شكانبووە كە هاتنەوەى پارتى بۆ هەولێر وەك خەونى لێهاتبوو ,ئەمەش بووە هۆى ئەوەى كە پارتى و خودى مەسعود بەرزانى ناچار بكات كە هەستێت بە خیانەتى 31ى ئاب.
دواتریش كۆسرەت ئەو كارتە بەهێزە بوو كە خودى جەلال تاڵەبانى توانى لە ڕێگەى كۆسرەت ڕەسولەوە گەورەترین زەربە بدات لە بەرەى ڕیفۆرم و كەلێن بخاتە ڕێزى جەماعەتى ئیمزاكەرانى مەكتەبى سیاسى و لەڕێگەى كۆسرەت ڕەسولەوە توانى مەترسى كۆدەتاكەى مەكتەبى سیاسى لەسەر خۆى بڕەوێنێتەوە یەكێك لە جزووەكان بقرتێنێت.بەڵام بۆ ئەمڕۆ ئەگەر بەوردى سەرنجى هەڵسوكەت و لێدوان و كارەكانى ئەم دوایەى كۆسرەت ڕەسوڵ بكەین و خوێندنەوەیەكى ووردیان بۆ بكەین دەگەینە ئەو ڕاستیەى كە كۆسرەت ڕەسوڵى كارتە بەهێزەكەى دوێنى ڕۆڵێكى ئەوتۆى نەماوە و ئەوەى ئێستا هەیەو ناوى كۆسرەت ڕەسولە لەلایەن تاڵەبانى و بەرزانیەوە هەوڵ دەدەرێت لەسەر گۆڕەپانى ململانیەكان وەدەرى نێن بەجۆرێك كە بە هیچ شێوەیەك نەبێتە مەترسى بۆ پلەو پایەیان.

پاش لەدەست دانى ئەو هەموو كارتە بەهێزە كۆسرەت ڕەسوڵ دۆڕاوترین سەركردەى نێو مللملانیەكانى نێوخۆى كوردستانە ,چونكە نەوشیروان مستەفا لەبەرامبەر دۆڕاندنى لە هەڵبژاردنەكانى ناوخۆى یەكیتى و وەك جەمسەرێكى دۆڕاوى ناو یەكێتى هاتە دەرەوە لە یەكێتى بەڵام لەدەرەوەى یەكێتى توانى خۆى بگرێتەوە و ببێتەوە بەیەكێك لە جەمسەرە بەهێزەكان نەك هەر لەسەر ئاستى ناخۆى یەكیـَتى بەڵكو لەسەر ئاستى كورستان بەگشتى هەموو لایەك حسابى تایبەتى بۆ دەكەن هەتا ئەو ڕادەیەك كە زۆرێك لە چاودێران بڕوایان وایە گۆڕانكارى گەورە لەسەر ئاستى كوردستان تەنها لەسەر دەستى نەوشیروان ڕوو دەدات ,بەڵام كۆسرەت ئەگەرچى لەسەر ئاستى ناوخۆى یەكێتى بە دۆڕاو حساب ناكرێت بەڵام ڕۆژ لە داواى ڕۆژ پێگەى لەناوخۆى یەكێتى لە دابەزریندا و تا ئێستا لەدەرەوەى یەكێتى و لەسەر ئاستى كوردستان بەگشتى نەیتوانیوە كارێك بكات, ئەوەى تائێستا بەدەست كۆسرەت ڕەسوڵەوە ماوە خۆیەكلایكردنەوەیەتى لە نێوان یەكێتیەكانى ناو یەكێتى و یەكێتیەكانى دەرەوەى یەكێتى ,ئەوەشى ئەتوانێت جارێكیتر تەرازووى هێز بەلایەكدا لاسەنگ بكات خودى كۆسرەت ڕەسوڵ و كوتلەیەتى ,بۆ هەتا ئێستا هەردوولا لەسەر كوتلەى كۆسرەت ڕەسوڵ گرەویانە هەركامیان گرەوى كۆسرەت رەسوڵ بباتەوە ئەوا ئەوەیان شەرعیەتى یەكێتى بەدەست دەهێنێت لەكاتى كۆتاییەكانى هەڵمەتى پڕوپاگەندەكانى هەڵبژاردندا ڕوون دەبێتەوە كە كۆسرەت و كوتلەكەى كام لاى ترازووەكە لارەسەنگ دەكات؟
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە