دینی { Buddhism } چییە ؟؟

Thursday, 20/09/2012, 12:00

2288 بینراوە






ڕێبوار هەمەوەندی / ئامادە و وەرگێڕانی کردووە

دینی { Buddhism { 2500 ساڵ لەمەو بەر لەلایەن فیلۆزێفێکەوە بەناوی {  Siddhartha Gautama} دورست کراوە ، ناوبراو لە نێوان ساڵەکانی 563 و 483 پێش زاینی لە باکوری هیندستان هاتۆتە دونیاوە ، دینی بودیزم سەرەتای بەهێز بوون و گەشەسەندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئەو سەردەمەی هیندستان بەناوی { Ashoka } ، 236 و 273 پێش زاینی ، دینی بودیزم لەوسەردەمەدا گەیشتۆتە هیندستان .. سەیلان .. سوریا .. میسر .. مەکەدۆنیا و یۆنانیستان ، دوای مردنی { gautama } پاشای نوێی هیندستان بەئامانجی بەرفراوان بوونی ئەم دینە داوای لە دەسەڵاتدارانی سین .. مەغۆلیستان و یابان کردووە کە خزمەتی ئەم دینە بکەن ، دینی بودیزم لە سەدەی 1 دوای زاینی لە تورکیستان لە سەدەی 4 دوای زاینی لە کۆرە ، لە سەدەی 6 دوای زاینی لە یابان لە سەدەی 7 دوای زاینی لە تیبەن بڵاوبۆتۆتەوە ، وەلە رۆژگاری ئێستاشماندا لە باشور و ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژئاواو ئاسیای ناوین و ئەوروپا و ئەمەریکا نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن لایەنگری خۆیان هەیە .

دینی { Buddhism } و هەست کردن بە ژیانێکی راستەقینە

{ buddha } کوڕی پاشایەکی ئەو سەردەمە بووە ، بەگوێرەی چیرۆکی دینی بودیزم ڕۆژێک لە ڕۆژان { gautama } لەگەڵ خزمەتکارێکیدا کە دەچوو بۆ یەکێ لە کۆشکەکانی ڕوبەڕوی 2 کەسی پشت چەماوەی پیر دەبێتەوە ، دوای کەمێکی تر ڕوبەڕووی پیاوێکی پشت کۆماوەی زۆر نەخۆش دەبێتەوە دوایش چاوی بە پرسەیەک دەکەوێت ، بۆ دواجاریش چاوی بە دەروێشێکی گەرۆک دەکەوێت ، گۆتاما لەم گەشتەیدا تێدەگات کە ژیان تەنها پێکنەهاتووە لە خۆشی و بەختەوەری ، بەم شێوەیە لە ژیانیدا بۆ یەکەمین جار بە سێ جۆری جیاوازی ئازاری ژیان ئاشنا ئەبێت ، یەکێکیان پیر بوون .. یەکێکیان نەخۆشی ئەوی تریشیان مردن ، لەلایەکی ترەوە دوور لەم سێ دیمەنە ئەولیا بونێک لە ئارادایە .

دوای ئەم بەسەرهاتە گۆتاما لە شەوێکدا ژن و کۆرپە ساواکەی و دەوڵەمەندی و خۆشی و بەختەوەرییەکەی جێدێڵێت ، بە نهێنی لە کۆشکەکەی باوکی دێتە دەرەوە .

پێکهێنانی دینێکی نوێ

سەرەتا { gautama }فێری چۆنیەتی خۆداماڵین لە هزر و ڕۆچونەوەی فکری دەبێت ، دوایش لەگەڵ 5 مرۆڤی ئازار چێژ ئاشنایی پەیدا ئەکات و ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەواندا ژیان بەسەر دەبات ، ئەم شێوە ژیانەی دەباتەسەر تا دەگاتە لیواری مردن ، سەرەرای ئەمەش نەگەیشتۆتە ئەو مەبەستەی کە بەدوایدا وێڵە ، کە دەگاتە ئەم ئەنجامە و هەستدەکات هەڵەیە دەست بەرداری ژیانی ئازارچێژی دەبێت .

بەگوێرەی گۆتاما مرۆڤ ناتوانێت لەسەر شێوازی ئارەزووی بیری تیژ و ئارەزووی ئازارچێژی سەخت مرۆڤ ناگەهێنێتە ئاستی ئەولیا بوون ، بەڵام دەبوایە ڕێگایەکی تر بدۆزێتەوە ، دەرەنجام لە تەمەنی 35 ساڵیدا لە کەناری رووباری { Nerancara } لە ژێر دار هەنجیرێک دادەنیشێت و لەوکاتەی دەچێتە خەڵوەتی خۆداماڵین لە هز باوەڕ دەهێنێت کە هزری ڕووناک بۆتۆتەوە و دەگاتە مەرتەبەی خەیاڵ .

{ لەناو دینی بودیزدا خۆداماڵین لە هزردا بەو مانایەدێت کە مرۆڤ خۆی لە هەموو هەست و هزر و بیر و خەیاڵی نابەجێ پاک دەکاتەوە .. وەرگێڕ }

دوای خەباتێکی سەختی ئەم جۆرە خۆداماڵینە هزرییە دەگاتە ڕووناکی و دەبێت { Buddha } واتا رووناک بۆتەوە .

دوای ئەم قۆناغە گۆتاما بۆ دۆزینەوەی ڕێی بەختەوەری و ڕزگاری دەست ئەکات بە خوتبەدان بۆ خەڵکی و ڕێکخراوێکی دەروێشی پێکدێنێت ، بەم شێوەیە دینی بودیزم لەدایک ئەبێت .

تا مردنەکەی گۆتاما کە لە 80 ساڵیدا کۆچی کردووە هزر و ڕامانی خۆی بڵاوکردۆتەوە ، بەگوێرەی بودیزم بیرو باوەڕی { Buddhsim } کە هیندۆس بوونە تێکچووە و بووە بە ڕەمزێکی بت پەرستی ، ئەو خەڵکەی گوێیان لەم فەلسەفەیە تازەیە دەبوو باوەڕیان پێدەهێنا و دوای دەکەوتن ، دەرەنجام { Buddhsim } وەک دینێک گەشەی کردوو بڵاو بۆوە .

هەمیشە گۆتاما خۆی وەک مرۆڤێک پێناسە کردووە و هیچ کاتێک خۆی وەک خودایەک نیشان نەداوە ، بەڵام دوای مردنەکەی قوتابیەکانی گۆتاما کردیان بە خوداوەندێک و بەناوی ئەوە وە بتیان بۆ دروست کرد و پەرستیان ، بەم شێوەیە دەتوانین بڵیین دینی بودیزمیان کرد بە بت پەرستی ، بۆچونی بە هەڵە حاڵی بوون لە دینی بودیزم هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوی مێژووی ، لەسەدەی 19 دەدا ئەو دەستانەی کە دەیانویست لە ڕۆژهەڵات دینی مەسیحیەت بڵاوبکەنەوە لێکۆڵینەوەیان لە دینەکانی ئەوێ کرد ، کاتێک شێواز و شیکاری ئەم دینەیان لە ڕۆژ ئاوا هێنایە زمان بە هۆکاری ئەوەی کە بەراورد و فەلسەفەی ئەم دینەیان بەگوێرەی بۆچون و رامانی خۆیان هێنایە زمان ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە کۆمەڵێک ڕەخنە و هەڵەی لێ حاڵی بوونی لێبکەوێتەوە بەرامبەر بە فەلسەفەی ئەم دینە .

ناوەڕۆکی دینێکی نوێ

لە دینی بودیزمدا باوەڕبوون بە خودایەکی گەردوونی نییە ، بەڵام ئەوانەی باوەڕیان بە بودیزم هەیە دەتوانرێت بوترێت بەهۆی بیروباوەڕی { politesit} هیندی بودزاییەکان { Gautama} کردووە بە یەزدان .

ئەوانەی باوەڕیان بە دینی بودیزم هەیە دەبێت بە شێوەیەکی موتلەق خۆیان لە زەرەر گەیاندن بە مرۆڤ .. دزی .. درۆکردن .. مەشروب و مادەسڕکەرەکان بپارێزن ، ڕێبەرانی دینی بودیزم دەبێت سەریان سفر کەن ، دەبێت لەگەڵ ژن جووت نەبن و نابێت بچن بۆ شوێنی وەک شانۆ و سینەما هتد ، ئەمانە هەمووی قەدەغەیە ، دەبێت ڕابەرەکانیان سەوزە بخۆن .

گەیشتن بە ئەولیا بوون

ووشەی { Nirvan . } بە واتای زمانی بودیزم واتای { کوژانەوەی ئاگر } دەبەخشێت ، مەبەست لەم کوژانەوەی ئاگرەش بەواتای کوژانەوەی ئاگری نەفرەت و ئارەزۆکان دێت ، گۆتاما هەمیشە ئەم پێناسەیەی بەو شێوەیە کردووە کە چۆن ئاگر شت دەسوتێنێت و ئەیکات بە خۆڵەمێش ، ئارەزوو نەفرەتەکانی ناو ناخی مرۆڤیش وەک سوتانی ئەو ئاگرە مرۆڤ دەکات بە خۆڵەمێش ، هەربۆیە داوا دەکات کە مرۆڤەکان واز لە ئارەزو و خواستی خۆیان و کردارە خراپەکان بهێنن .

گەیشتن بە ئەولیا بوون دوا لووتکەی خاڵی دینی بودیزمە ، تەنها مرۆڤی باش دەتوانێت بگاتە ئەو مەرتەبەیە ، لەو لووتکەیەدا ڕووحی مرۆڤ دەگاتە ئاسوودەیی و بەختەوەری ، لە دینی بودیزمدا بەردی بناغەی باوەڕییان پێکهاتووە لەوەی کە ڕووحی مرۆڤ لە مرۆڤێکەوە دەچێتە مرۆڤێکی ترەوە و بەم شێوەیە ژیان هەتاهەتایە بەردەوام ئەبێت ، بۆچی گەیشتن بە مەرتەبەی ئەولیا بوون لەلای بودزیەکان گرنگە چونکە ڕزگاری ئەبێت لە گواستنەوەی ڕووحەکەی بۆ گیانی مرۆڤێکی تر بەم شێوەیە بەهۆی مرۆڤێکی ترەوە ئازار ناچێژێت .

8 هەنگاو هەیە بۆ ئەولیا بوون

1/ روانگەی تەواو

2/ هەستیارێتی تەواو

3/ ڕستگۆیی

4/ هەڵسوکەوتی باش

5/ شێوازی ڕاستی ژیان

6/ گونجاندن

7/ زانا بوون

8/ ووریا بوون .

4 خاڵی بنگەیی هزری لە دینی بودیزمدا

1/ ژیان پڕە لە ئازار و ئەشکەنجە ، زەوق و خۆشی خەیاڵە ، هەڵخەڵەتێنەرە ، منداڵ هێنایە کایەوە و نەخۆشی و پیربوون و مردن ئازارێکی دژوارە .

2/ ئەوەی ڕێگرە لە ڕزگار بوون لەم ئازار و مەینەتیانە ئەو هەوەسەیە کە بەهۆی نەزانینەوە تێی دەکەوین ، هەربۆیە دەبێت ژیانی بەختەوەر ئارەزووی موتلەقی ئێمە بێت .

3/ بۆئەوەی زاڵ بین بەسەر جەفادا ، لەگەڵ خۆشهەوەسێکانماندا دەبێت دەست بەرداری خۆشی ژیانی موتلەقی خۆمان بین .

4/ لەگەڵ کپ کردنەوەی گڕی هەوەسدا مرۆڤ دەگاتە بەختەوەری ، ناوی ئەم بەختەوەرییەشیان ناوە { Nirvan . } ، ئەوەی نەگاتە ئەم مەرتەبەیە کەواتە لە ژیانیدا خاوەن هیچ هەوەس و حرسی ژیانی نابێت ، بەم واتایە ئەو جۆرە کەسانە دەست بەرداری هەوەسەکانی ژیان دەبن و دەگەن بە مەرتەبەی پشووی پیرۆزی هەتا هەتایی واتا مردن .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە