ئەحمەد تورك: زمانی دایك نا، بەڵكۆ زمانی جەهەپە وڵات پارچە دەكات

Wednesday, 18/11/2009, 12:00

1695 بینراوە


 بۆ چارەسەری پرسی كورد، دەبێ دەستووری بنەڕەتی بگۆڕدرێت
لە كۆبونەوەی گروپی دەتەپە لە پەرلەمانی توركیا دا سەرۆكی پارتەكە ئەحمەد تورك رەخنەی توركی لە جەهەپە گرت لەپای ئەوەی كە ڕەوایی بە كۆمەڵكوژ كردنی كورد دەدەن و، ڕووی لە جەهەپە كرد و ووتی: نەك زمانی دایك، زمانی جەهەپە ئەم ولاتە پارچە دەكات . ئەحمەد تورك لە وتەكەی دا باسی لە دووڕوویی حكومەتی ئاكەپە كرد و بانگی بوێری كە حكومەت كرد و ووتی بۆ ئەوەی پرسەكە چارەسەر ببێ، دەبێ دەستوری بنەرەتی بگۆڕێ. لە سەرەتای وتەكەی دا ئەحمەد تورك یادی 9 ساڵەی كۆچی دوایی ئەحمەد كایای كردەوە و ووتی، بۆ ئەوەی كە خەیاڵی گەیشتن بە توركیایەكی ئازاد و یەكسان پێك بێ، بە هەموو هێزمانەوە كار دەكەین. ئەحمەد تورك ووتی، گفتوگۆكردنی پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیا ئەرێنیانە دەبێنێ، بەڵام دەبێ پرسی كورد لە چوارچێوەی ئاسایش دەرخرێ و لە زەمینەی سیاسەت دا گفتوگۆی لە سەر بكرێ.
ئەحمەد تورك ووتی تاقی كردنەوەی مەزنی پەرلەمان لە سەر دیموكراسی لە ئیستا بەدواوە دەست پێدەكات، ئەگەر 13 نۆڤەمبەر وەك سەرەتایەك ببینرێ و پەرلەمان ببێتە میكانیزمایەكی چارەسەری ئەوە لەو تاقی كردنەوەیەدا سەركەتووو دەبێ.
سەرنجی بۆ سەر گەلانی تر ڕاكێشاو ووتی ، پرسی كورد ئەوە 86 ساڵە لە رۆژەڤی سیاسی دوورخراوەتەوە، گفتوگۆكانی پەرلەمانیش ئەو زهنیەتەی ئاشكرا كرد كە بۆتە هۆكاری سەرەكی پرسەكە، ئەوە زیاتر بۆ جەهەپەیە كە سەردەمی تاك پارتی دا ماوەتەوە، جەهەپە سەركوت كردنی كەسانی دژبەری كۆمەڵكوژكاران ڕەوا دەكات و داكۆكی لە دەوڵەتی تاكە ڕەنگ دەكات. ئەو قسانە لە خۆوە لە دەمی ئۆنۆر ئۆیمان لە سەر رەوا كردنی كۆمەڵكوژی كورد دەرنەچووە ئەو وتەبێژی ئەو زهنیەتەیە.
ئەحمەد تورك بۆ ئەوەی كە نیشانی بدا ئونۆر ئۆیمانی چەندە دژی مرۆڤە، نمونەی لە سەر چەند قسەیەكی كاربەدەستانی لە كاتی كۆمەڵكوژیەكەی دەرسیم هێنایەوە.
ئەحمەد تورك ووتی، یەك لە گەورەترین تراژدیاكانی كە مرۆڤایەتی شایەتحاڵی كردووە كۆمەڵكوژی دەرسیمە و بەوەش ڕوون كردنەوەی لە زهنیەتی جەهەپە دا و ووتی، زهینیەتی جەهەپە ئەو زهنیەتەیە كە بەر لە 60 سال لە لایەن جیهانەوە مەحكوم كرا.
ئەحمەد تورك نمونەی لە سەر قسەكانی سەرۆكی جەهەپە بایكاڵ هێنایەوە كە دەلێ هەموو كەسێ لە ماڵەكەی لە ‎شوێنی كارەكەی، لە سەرشەقام دەتوانێ بە زمانی دایكی قسە بكات، بەڵام پەروەردە بە زمانی دایك وڵات پارچە دەكات، لە سەر ئەوەش ئەحمەد تورك نەك زمانی دایك، زمانی دەنیز بایكاڵ وڵات پارچەدەكات، ئەو سیاسەتی نكوڵیەی كە چەندین سالە توركیای لە نێو بێ چارەیی مەحكوم كردووە، زهنەیەتی دەرەوەی سەردەم و دەبێ پارچە بكرێ.
ئەحمەد تورك رەخنەی لە ئاكەپەش گرت و ووتی، حكومەت وەك پێوست دان بە كەلتور، ناسنامە، ئازادی و مافی تاكەكان دانانێ، شتگەلێكی هەن لە مەودای ناوین و درێژخایەن دا دەبێ بكرێن، حكومەت بە دوای سەرقاڵ كردنەوەیە، خۆبەخۆ ئەو مافانە مافی سروشتین.
سەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك گەورەترین ناكۆكی حكومەتی وەها رەخنە كرد: بۆ ئەوەی كە كوشتار كۆتایی بێ، دەبێ ئۆپەراسیۆن دەسبەجێ ڕاوەستێ، سەرۆك وەزیر هەم دەلێ ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوام دەبێ و هەم دەلێ وەرن با مردن ڕاوەستێنین، داخۆ لەو دوانە كامیان سەرۆك وەزیرە كامیان سێبەرەكەیەتی.
هاوسەرۆكی دەتەپە ئەحمەد تورك لە كۆتایدا ووتی، دەتەپە سیاسەتی خۆی لە گەڵ گەل بەش دەكات، لە توركیا و كوردستان لە گەڵ گەل دا كۆ دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە