نهێنی دەسگیرکردنی حەیدەر شەشۆ

Friday, 10/04/2015, 21:57

10608 بینراوە


ئاشکرایە کە تورکیا شکست لەدوای شکست بۆ خۆی تۆمار دەکات، ئەوەش هەر لە هەڵتۆقینی گروپە وەحشیەکانی داعش و یارمەتیدانیان بەهەموو شیوەیەک، تەنانەت هاوکاریەکانی گەیشتە ئەو ئاستەی کە تەنانەت نەک هەر سووریا بەڵکوو ناڕەزایی و سکاڵای هاوکاری تورکیا بۆ داعش بگاتە لیبیاو تونس، میسر، گەمەکە بە ئاستێک ئاشکارایە کە جێگەی گومانی تێدا نەماوە. قسەکەری سەربازی لیبیا محمەد حجازی ئەوەی بە ئاشکرا گووت، کە تورکیا هاوکاری داعشیەکان دەکات. بۆ ئەو مەبەستەش دەیان و سەدان بەڵگە هەیە، کەلە زمانی قسەکەری سەربازی تا دەگاتە، ئاستی شالیاری دەرەوەی وولاتانی ناوبراو، لەخوارەوە لینکەکان ببینە بە زمانی عەرەبی. جگەلەوەش دەیان و سەدان بەڵگەی دیکەمان لەبەردەستدایە، کە تورکیا بەبێ پەردە، هاوکاری داعش دەکات، هەروەها بیستمان و دیتمان کە داعش نزیکەی ٩٠٠کەسی لە خێڵی (ابو نەمر) سەربڕی، لەکاتێکدا کە خێڵی ئەبوو نەمر سەرجەمیان موسڵمانن و نوێژکەری سنیشن، کەچی نزیکەی ٥٠ بارمتەی تورکی کەلەلای داعش دەستبەسەربوون، ئازادکران، بەبێ ئەوەی دڵۆپێک خوێن لە لووتیان بێت، لەکاتێکدا تورکیا بە ڕواڵەت دژی دەوڵەتی ئاینیە،هەروەها سەدان گۆڕی ناودارانی ئیسلام تا دەگاتە، پێغمبەرەکان تەقاندنەوەی دەیان مزگەوت و پەیکەر و ئاسەواری کونی مێژووی، کە کەلپووری ناوچەکەن، شکاندیان و خاپوریان کردن، کەچی گۆڕی جەلادێک و خوێنخۆرێکی وەک سڵێمان پاشای تورکیان نەک هەر نەتەقاندەوە، بەڵکوو بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە، لەژێر دەسەڵاتی داعشدا، سەربازانی تورک چاودێری گۆرەکەی سلێمان پاشای تورکیان دەکرد، ئەوە بوو، کە دواجاریش لە کوبانیدا لووتیان شکێندرا، گۆڕەکەی سلێمان پاشان کۆکردەوە بردیانەوە بۆ تورکیا. ئەمانەو هەزاران بەڵگەی دیکە، لە کاتی سەرەخۆشیەکەی کارە تیرۆریستیەکەی پاریسدا، دیتمان کە (ئۆلاند) بە چ جۆرێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ نوێەری تورکیا کرد، سەرجەم بەشدارانی ماتەمینی کارەساتەکەی ماچ کرد، وەزیری دەرەوەی تورکیا نەبێت. ئەوەی لەهەمووشی سەیترە لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگانەشدا، نێچیر بارزانی بەهۆ بەبێ هۆ سوپاس و ستایشی تورکیادەکات کە هاوکاری کوبانێی کردووە! لەبەرچی نێچیر ستایشی تورکیا دەکات، لەکاتێکدا سەرجەمان دەزانین کە نێچیر ڕاست ناکات، وەڵام زۆر ئاسانە، کە بنەمالەی بەرزانی نەک هەر ئێستا بەڵکوو هەر لەسەرەتاوە ئەو بنەماڵە لیستۆکێکن بەدەست دوژمنی گەلەکەمانەوە، بەکورتی دەتوانیت بڵێت کە ئەوە نەپارتیە نە بنەماڵەش کە (حەیدەر شەشۆ) یان گرتووە، زۆر بە ڕاشکاوی ئەوەی کە حەیدەر شەشۆی گرتووە میتی تورکە، بۆ داگیرساندنی شەڕێکی ناخۆیە لە کوردستانی باشوور، چونکە تورکیا لەهەموو هەولەکانیدا لووتی شکێندرا بە ئیرادەی پۆڵاینی شۆڕشگێڕانی جەربەزەی پەکەکەوە.
دەتوانین کە بپرسین ئایا عەلی حمەساڵح یش حەشدی شەعبی بوو؟
ئایا سووکایەتی کردن بە تەرمی گەریلا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی پارتی و گرتنی ئەندامانی سەر بە پەکەکە حەشدی شەعبی بوون؟
ئایا خەندەق لێدانیش هەر بۆخزمەتی حەشدی شەعبیبوو؟
نەخێر راستیەکەی بەو شێوەیە کەئەم بنەمالە کۆنترۆلێان بەدەستی میتی تورکەوەیە و بە ئارەزوی خۆیان هەر لە سەرۆکە وە تا نێچیر ومێچیر هەڵدەسووڕینن.
دڵنیابن ئەو هەواڵە ڕاستە، کە داعش ئەڵی کوڕێکی بارزانیمان لەلایە، تورکە دەسەلاتدارەکان بێئەندازە، ساختەچی فڕوفێڵاوین، کوڕیکی بەرزانیان ڕادەستی داعش کردووە، وەک بارمتە، ئیتر تورکیاش بە کەیفی خۆی تەراتێن دەکات، ئەی کوا پارەی نەوتەکە، تورکیا بە ئاشکارا ئەڵێ پارەی نەوت نادەین، کوا کێ توانیویەتی کە لێکۆڵینەوەیەکی وورد بکات بزانێت کوا پارەی نەوەت؟!
باس باسی عەباسیەکان نیە، باس باسی هاتینی داعشە بۆ موسڵ و شەنگال، کە هێشتا خوێنی شەهدانمان ووشک نەبوونەوە، هەموومان دیتمان کە کۆیلەکانی بنەمالە ئامادە نەبوون کە تەنها یەک دانە فیشەکێکیش بنێن بەداعشەوە، بەڵکوو وەکوو هەمووجارێک کلکیان نایە ناوگەڵیان هەڵاتن، ئایا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ڕێکەوتن لە نێوان بارزانی و داعشدا هەبێت، ئەی کە ئێزیدیەکان خۆیان داوای چەکیان کرد ، چەکیان بۆ بۆدابین نەکردن؟ ئەگەر ڕێکەوتن نیە، چۆن ١٨٠ سەرباز بە نوێترین چەکەوە، بەرگەی تەنانەت١٠ دەقەی نەگرت؟ ئاماژەکان سەرجەم بوونی ڕێکەووتن دەسەلمێنن، مەگەر بێژەرەکەی ڕووناهی تێڤیمان نەدیت؟

ئێزیدییەکان ئەو کارەساتەیان بەچاوی خۆیان دیتووە، ئیتر بە هەزران پاتاڵ، بێنە سەرخەت،تورێک بیرێکیی ناهێنێت(بیرکێ گوندێکینزیک دەربەندیخانە زەویەکی باشی هەیە بۆ چاندنی توور و تووریان زۆرە)، بنەمالەی بەرزانی تەنها لە هۆنینەوەی درۆدا وەستان، وەستایەکی بێوێنە، چونکە خولی سیخوڕیان لە ئیسرائیلدا دیووە، بەتایبەتی ئیدریس و مەسعود بەلام چونکە، بنەمای زانستیان تێدانیە لنگەوقوچ مامەلە بە شێوازی سیخوڕییەوە دەکەن، لە هەفتەی١٤و ١٥ی ئەمساڵدا لەسەرجەم ڕۆژنامەکانی سویدا نوسرا کە ٣ دادوەری سویدی (حاکمی دادگا)کۆمێنیتی نازاینەیان لە فەیسبووکدا نوسیووە، کەسەر بەپارتی سڤبەریا دیموکراتەکانن، پارتێکی نازی سوییدە، هێندە کەم ئاوەز بوون، هێندە بیرکوورت بوون ئەقڵیان بەوە نەدەشکا، کە دەتواندرێت، بدۆزرێنەوە، بۆیە کۆمێنێتی نازیانەیان لەفەیسبووک نووسی، تا ئێستا دەووانیان لە کارەکانیان دەرکران، بەڵام هێشتا یەکێکیان ماوە لە پلەی دادوەری یان حاکمی دادگادا.
بۆ نموونە تیرۆرکردنی شەهید فاخیر مێرگەسووری لەبەر شیوعی بوونی نەبوو، بەڵکوو لەبەر جوانمێری و مرۆڤ دۆستی لەسەروی هەموویانە جەربەزەیی بوو، جۆنسانە ڕاندال لە (امە فی شقاق) د ئەڵێ: لەشەڕی زۆزگدا، دوو پسپۆڕی سەربازی ئەمەریکی هەروەها دوو پسپۆڕی سەربازی ئیسرائیلیمان لەگەڵدابوو، بە بۆچوونی هەر چواریان نەکردنی ئەو شەڕەی زۆزگ لەلا باشتربوو، چونکە بە بۆچونی هەرچوار پسپۆڕەکە، زیانی ئەو شەڕە زۆرزۆر زیاتر دەبێت، تا قازانج، چونکە ڕژێم چەک جبەخانەی زۆری هینابوو، هەروەها لە ئاسمانیشەوە، فڕۆکەی جەنگی و هێلی کۆپتەری مۆدێرن و کاریگەری خستبووە کار، بۆیە مەلا مستەفا دەسبەجێ، بڕیاریدا کە شەڕەکە نەکات، ئەوە شەهید فاخیربوو شەڕەکەی کرد، باشترین سەرکەوتنیشی بەدەستهێنا، کەبوبووە جێگای گومانی پسپۆڕانی ئەمەریکی و ئیسرائیلیەکانیش، تەنانەت خودی گۆڵدەمائیری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیشی هێنایە سەرخەت. دوای ئەوە کە ئاشبەتاڵیان کردوو، قوچانیان بۆ ئێران، ئەو قارەمانەیان گرت و بێسەروشوێنیان کردو دەیان بوختانیان بۆ دروستکرد، هەروەکوو گووتمان ئەو بنەمالە تەنها لە درۆو بوختاندا بێوێنەوە بێهاوتان، زرار عەبدوڵا بەگ، لە بیرەوەریەکانیدا دەنووسێت، لەکاتی پێشمە.رگایەتدا بوینە میوانی ماڵێک، کوڕەکەیان هەر سەیری دواوی دەکردین، دوای خۆی باوەڕی هینا کە کلکمان نیە، دوای هەرخۆی گووتی، وەڵا بابە ئەمانیش هەر وەکی ئێمەن و کلکیان نیە! تمەز مەڵی کەبنەماڵە، خەڵکە هەژارەکەیان وا تێگەیاندبوو، کە شیوعی کلکی هەیە. بەهەمان شێوە، بنەماڵەی بارزانی بە هاوکاری مەلا ساختەچیەکان، وایان لە خەڵک گەیاندبوو، کە شیوعیەکان سەرجێگا لەگەڵ خوشکی خۆیاندا دەکەن، هەر بەفەرمیش بۆ شکاندنی شکۆی شیوعەیەکان، پیلان دادەڕێژن، لەگوندێکی قەرەداخ، کەسێک بەناوی ئەحەی حەملان ڕادەسپێرن، کە هەرکاتی پێشمەرگەو بەرەو ماڵەکان بەڕێکەووتن ئەحەی حەمەلان لە دوکتۆر فارس، کە کادرێکی حشع بوو، لە قەرەداخ پێیان دەگووت مام ئەحمەد، لە دوکتۆر فارس بچێتە پێشەوە و پێێ بڵێ: مامە ئەحمە د ئەوە ڕاستە کە ئەڵێن: ئێوە سواری خوشکی خۆتان دەبن؟ پیاوەکانی بنەماڵە بە ئەحەی حەملانیان گووتبوو، تۆ چاوەڕێ بکە تا دوکتۆر فارس  وەڵام دەداتەوە، هەرکات دوکتۆر فارس قسەکانی تەواو کرد تۆ یەکسەر بڵێ باوکە ڕۆ شیوعی کافرە. ئەحەی حەملانی نەگەبەت و هەژار، پرسیارەکەی خۆی دەکات، دوکتۆر فارسیش، لەکەسانە بوو، کەبۆ قسە نەدەگەڕا، یەکسەر دوکۆر فارس ووتبووی، نەوەڵا ئەحە گیان هەتا خوشکی ئێوە وەستا بێت بۆ خوشکی خۆمان بگێین؟ ئەحەی حەملانی نەگەبەتیش، وەک چۆن قوڕمیشیان کردبوو، بەهەمان شێوە ئەڵێ براڕۆ شیوعی کافرە.  لەگەڵ گەنجێکی کرماشانی بە ڕەسەن خانەقینی ئاشنابووم ساڵی ١٩٩٠ لە مۆسکۆ، زۆر دڵشادبوو، کە توانیویەتی بگاتە مۆسکۆ و بخوێنێت، پرسیم کە بۆ بێسنوور دڵشادە بەهاتنی بۆ سۆڤێت، ووتی خەریک بوو خزمەکانم ڕێگەم نەدەن بێمە ئێرەو لێرە بخوێنم، چونکە، هەرلە خانەقین هەتا کرماشان پێیان دەگووتم لە مۆسکۆ برا سواری خوشکی خۆی دەبێت، برا بە خوا گشتی درۆبوو، لێرە ناتوانی ئامۆزاش مارە بەکەن، بەڵکوو ئامۆزاش وەک خوشک، تەماشا دەکرێت. براڕۆ مڵاکان زاڵم بین. زوو زوو پێی دەووتم ئەزانیت لێرە ئامۆزا وەکوو خوشک وایە مارەی ناکەن؟
هەروەکوو تۆڕی ئیتەرنێتی، لەهەر ڕوویەکەوە بۆ ئەوبنەماڵ بروانیت، تەنها مەنهۆڵ ئەنجامی ئێنتەر، دەبێت. لەناو ئەو هەموو هونەرمەندە شۆڕشگێڕ و بە ئەمەکانەدا، سەرسەریەکی وەکوو ئیبراهیم تاتڵسی یان گەجەروگووجەرێکی وەک شوان پەروەر دۆستیانە، بەلام دەیانی وەکوو شەهید ئەحمەد قایە بە دوژمنی خۆیان دەزانن، تەیری گول عاشقی داری ژەقنەبووتە، لەکاتێکدا میتی توورک هەمیشە کۆڵانەو کۆڵان بەدوای ئەحمەد کایەوەبوون. جگەلەوەش ڕیبوار وەلی ڕووداو ئاشتی حەرامی، سەرۆقادر، کەمال کەرکووکی، ئیتر خۆ قالە فەرج تەحسین ساوەیس و باوڵ ئاغاو سەدان هەزاران مخابەرات و گەجەروگووجەریێک کە هێندە بۆگەنن، کە زبڵدانیش نایان گرنە خۆیان، کەچی لە دیدی بنەماڵەدا قۆمیسەرن.
کوا بکوژی دوکتۆر عەبدوستار، کوا بکوژی سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت، کوا بکوژی شەهید کاوە گەرمیانی؟ ئەو بنەماڵە هێندە بۆگەن و نەفام و خاین زادەن تەنانەت دەستیان دەچێتە ئامۆزاو برازاکانی خۆشیان، هەرکاتێک بوێرن کە بۆ بەرژەوەندی خەڵک بدوێن، بۆ نموونە کەسایتیەکی وەک عبدالمسور کە برازایانە، کەسێکی ئەکادیمیە، هەروەها زاواکەی خودی مەسعود بەرزانی، چونکە نیشتیمان پەروەرو ڕاستگۆ و و بوێرن، سەرجاویان خوێناویکردن و لەناوخۆیاندا جێگەیان نەکردنەوە، (مەهاتیر بونگهام لە کتێبی، پەپوولەی ژوانی چرا)دا ئەڵێ دانایەک بە هاو شارییەکانی گووت: بارانێکی بەڕێوەیە، باشترە کە ئاوی پاک کۆ بکەنەوە، بەڵام هاوشارییەکانی گالتەیان پێکرد، کاتێکیش باران باری، کەس ئاوی پاشەکەوت نەکردبوو، بۆیە هەموو هاوشارییەکانی داناکە، پەلاماری داناکەیانداو شاربەدەریان کردوو، گوتیان ئەمە دانا نیە بەڵکوو جادووگەرە.
بەکورتی ئەو بنەماڵە، هەر لە سەرەتاوە ڕاهاتوون بەگرتن و کوشتنی نیشتیمان پەروەران، سەراپاشی لەترسی لەدەستدانی ناوچەکانە، ئەمەریکا هەنگاو بەهەنگاو ئاگاداری ئێران بوو، نەک هەرلە یەمەن بەڵکوو پاکستان ،عێراق، قەتەرە ومیسر، نەیجیریا.....هتد، بەڵام ئەمەریکا ئەوەی بەنهێنی هێڵایەوە، هەتا ئەوکاتەی کە ئێران خۆیگرت، هەر خۆشیگرت، ئینجا بەسعودیەکانی گووت، ئاگاتان لێیە کە ئێران خەریکە یەمەن داگیر دەکات بە ڕێگای حوسیەکانەوە؟ تورکیاش ئاگای تەواوی لە داعش جێپێکردنەوەی کوردبوو لە ڕۆژئاوا، بەڵام کە گەیشتە ئاستی شەنگال ئیتر تورکیا پەتی خۆگری پساند و بە بەرزانی گوت: ڕابە ئەوەتا خەریکە ئێزیەیەکانت لەدەست دەچێت، ئێزدیەکان ژمارەیان لە نیو ملێۆنەوە بۆ ٧٥٠ هەزارکەسە، ئێستا زۆرینەی هەرە زۆری ئێزیدیەکان، ئەگەر کەش هەوایەکی دءموکراسی بساچی، ئەوا بەدڵنیایەوە زۆرینەی هەرە زۆری دژی بنەماڵە دەوەستێتەوە، نەک دەنگ بدەن بەبنەماڵە. لەدوای سالەکانی١٩٧٠ بنەمالە لەئەنجامی کارە قێزەون و خیانییەکانیان پاشەکەشیان کردووە بەتایبەت لەو ناوچانەی کە ئاستی ووشیاریان بەرزترە، بۆ نمونە لە سۆران بنەماڵە بن بڕکراوە، ئێستا بەکورتی شەنگال بۆتە مۆتەکەی بنەماڵە، لەسەرچاوەیەکی نزیکەوە، حەیدەر شەشۆ داوای چەکی لە هەردوو حزبەکەی بنەماڵەی تاڵەبانی ومەلایی کردووە کەچەکی بدەنێ تا شەنگال ڕزگار بکات، خۆم ٤ هەفتەی پێشوو ئەو هەواڵەم بڵاو کردەوە لەفەیسبووک، بەلام کەسیان نەهاتن بدەنگ داواکەی حەیدەر شەشۆوە، ئەویش ناجار بۆ ڕزگارکردنی دەڤەرەکەی پەنای بۆ حکومەتی عێراق برد، هەروەکوو نووسیم ٤ هەفتەی پێشوو، حەیدەر شەشۆ بە فەرمی ڕایگەیاند کە پارتی نەیەوێت شەنگال ئازاد بکرێت.
خیانەت لەوە گەورەتر، کە داعش ئاگرو ئاسنی بەسەر ڕۆژئاوادا دەباراند، کەچی بنەماڵە دەستیان دایە خەندەق لێدان، لەوە نامەردی تر دەبێت چی بێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؟
ئەو بنەماڵە سەرەتانی سەر دڵی گەلەکەمانە، پێویستە بەهاوکاری هەر هەموومان، لەناویان  بەرین، هیچ چارەیەکی دیکە نیە، ئەگینا دەیان ئاشبەلا و ٣١ ئابی دیکە دوبارەو سەد بارە دەبێتەوە.
سەرجەم ئەو کارە قێزەونانەی کەلە نیشتیمان ڕوودەدەن، سەراپایان پیلانی تورکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆی کورد بەکورد بەکوشتدانە، بنەماڵەش بێتوانا و بێبڕیارین چونکە کوڕێکی بارزانی لەلای داعش بارمتەیە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە