ئاسایش پاسەوانی ئەو قوتابخانانە دەکات، کە منداڵی بەرپرسەکان تێیدا دەخوێنن

Wednesday, 13/05/2015, 21:48

4459 بینراوە


قوتابخانەیەک لە سلیمانی هەیە، بە ناوی دواناوەندی دوارۆژ، زۆر لە منداڵی بەرپرسەکان لەو قوتابخانەیە دەخوێنن، بۆیە  بەڕیوەبەرێتی کارگێڕی پەروەردە نامە ئاراستەی ئاسایش دەکات، تا چاودێری ئەو قوتابخانەیە بکات، نەکا منداڵە ناسک و نازدارەکانی بەرپرسەکان دەستدرێژی بکرێتە سەریان، ئەمەش روویەکی دیکەی ئەو دەسەڵاتە پیشان دەدات، کە چۆن گۆشیان دەکەن و جیاوازی لە نیوان قوتابییەکاندا دەکەن، ئەوەی منداڵی بەرپرسە دەبێت بەو شێوەیە جاودیری بکرێن و لەگەڵ مندالی چینەکانی تردا جیاوازییان هەبێت. لە خوارەوە وێنەی ئەو نامەیە ببینن، کەوا ئاراستەی ئاسایش کراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە