ئایا پێشمەرگەلەباشووری کوردستان رۆڵی شوالیە دەگێڕێ یان رۆڵی پێشمەرگە؟

Sunday, 07/06/2015, 23:46

2674 بینراوە


نەهامەتی کۆمەلگای کوردی یەکودوان نییە. ئەگەرکەسێکی رەخنەگری کوردرەخنەا لە عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی بگرێ بە زەحمەت باوەڕی پێدەکەن! بەڵام کەسێکی ئامریکایی وەک، مایکل رووبن،،بڵێ بارزانی درۆزنە رەنگە زووتر باوەڕی پێبکەن. بەدرێژایی مێژووی چەنددەیەی رابوردووهەم لەباشووروهەمیش لە رۆژهەڵاتی وڵات گەمەی سیاسی لەلایان حیزبەکوردیەکان بەڕێوە چووە. من وەک تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە ئاڵۆزە پێشمەرگەم بە دڵ وگیان خۆش دەوێ. بەڵام پێشمەرگە بە کێ دەڵێن؟ وپیشمەرگایەتی چۆن دەکرێ بۆ من گرینگە.هۆیەکانیش فرەن. بەداخەوە خەڵکی لای ئێمەش وادەزانن هەرکەس سمێڵی سوور بوو بایزئاغایە!
لەو کورتە وتاردا نەمەبەستم بێ حورمەتی بە شوالییەیە نە مەبەستم بێ رێزی بە پێشمەرگەیە.چون هەردووک لا تایبەتمەندی خۆیان هەبووەوهەیە.شووالییەکان لەسەردەمی خۆیاندا بەشێوەی خۆیان ئەرکەکانیان ڕاپەڕاندووە، ئەوان بۆپاراستنی دەسەڵا توئایین وئەشرافیەت هەڵبژاردەی چینی ئەشڕافیەت بون.داییم بۆ بەرزراگرتنی سیستمی پادشایی خۆیان کردۆتە قەڵغان.
مێژووی شوالیەگەری دەگەڕێتەوەبۆسەردەمی سەدەکانی ناوەڕاست. مێژووی پیشمەرگەوپێشمەرگایەتیش دەگەڕێتەوەبۆ نزیکەی ٦٨ساڵ لەوەی پیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان. لەسەدەکانی ناوەڕاست تا سەردەم دونیا هەزاران ئاڵوگۆڕی بەسەر هاتووە. ئورووپاش ئورووپای ئەو کات نییە. هەرچەند بۆ رێزلێنان لە شوالییە، خەڵاتگەلی جۆراوجۆر دەدرێ  بەکەسانی شارەزالەبوارگەلی جۆراۆجۆر. من دەتوانم بڵێم لە رۆژهەڵاتی وڵات ولە٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی کورد لەباشووربەهۆی دابەشکردنی هێزی چەکداروەک پێشمەرگە بەسەردەسەڵاتی هەیی خاڵی هاوبەش لە نێوان شوالییەوپێشمەرگە دەبینرێ. لەهەمان حاڵدا جیاوازی تەواوی مێژووییش هەیە.
هەروەک ئێوەش دەزانن شووالییەکان لەلایان کەسانی دەوڵەمەندوو ئەشڕافیەکان بۆ پاراستنی ئایین و چینی سەرمایە وپادشاکان ئەرکی خۆیان ئەنجام دەدا.یانی شەڕی شواڵیە بۆ رزگاری نیشتمان لە ژێر دەستی ئایین وپادشاوسەرمایەداری نەبووە.ئەو سیستمی کۆمەلگای سەدەکانی ناوەڕاست بووە. بەڵم ئێستێ هەزارەی سێ دەستی پێکردووە.

هەروەک گووتم پێشمەرگە وەک سیستم نابێتە شووالییە.لەداهاتووی نیشتمانی کوردستاندا ئێمە نابینە دەسەڵاتی سەدەکانی ناوەڕاست. جەوهەری کەلامی ئەو وتارەلەوەدایەکە: ئەو شەڕەی کە لەباشور بیانی ودۆستی ڕواڵەتی کورد تووشی کردوین لە دژی داعش، شەڕێکی پیرۆزومەزنە. شەڕێکە دژ بەتاریکی ونەزانی. ئەو کەسانەی کە بەدڵێکی ساف وبێ ڕیا ( جگە لە بێچووە ژنڕاڵەکانی بارزانی) وێنەی پیشمەرگەیەک گیانی خۆیان دەکەن وشەهید دەبێ جێگای رێزن. بەلام پرسی سەرەکی ئەوەیە، پیشمەرگە لە باشورو رۆژهەڵاتی وڵات رۆڵی نیشتمانی ورزگاری نیشتمانی دەگێڕێ یان 
تا رادەیەک رۆڵی ،، شوالییە،،؟ جوابی ئەو پرسیارە بۆ من رەنگە هاسان نەبێ. بەڵام من دەرەقەتی مێژوونایەم.لەسەدەکانی ناوەڕاست شوالیەکان لە خزمەتی ئەشڕافو ئایین وپادشادا بون. لەوسەردەمەدا کەسێکی وەک  فازل میرانی دەڵێ: مەسعود بارزانی ٣٠هەزار پیشمەرگەی فیدایی هەیە کە خۆی بۆ بە کوشت دەدەن! پێهەڵاگووتنی ئامریکاو هاوپەیمانانیش بەسەر پێشمەرگەدا بۆخۆتان لێدەنەوە.
لەرۆژهەڵاتی وڵاتیش  هەربەوشێوەیە بووە،لەسەردەمی کۆماریش هەر ئەو ئاوە هەرواڕژاوە.لەداتووشدا لەوبەشە لەوڵات پیشمەرگەدەبێتە چە داری حیزبی چەکداری بەرپرسەکانی حیزبی.راستە هیچ حیزبێکی کوردی بێ چەکدار ناژی. ئەساسی کار بەرنامەوهێزی ئەو حیزبەیە کە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ. سەردەمی شوالیەگەری تەواو بووە.ئورووپی لەئاستێکی ژیانی سیاسی وبەرگریدا دەژین.لەوڵاتی ئێمەداهێشتاش،،، پیشمەرگە،،، چەکداری حیزبییە.لەسەر خاکی کوردەواریدا سنوری کەسکو زەرد بونی هەیە! من پیشمەرگەم خۆش دەوێ.بەڵام چۆنی پێناسە دەکەم بۆ من گرینگە. نیشتمان ورزگاری کوردستانی گەورەم لەلای من لە بەرپرسو پێشمەرگە و خاووخێزانم مەزنترە.

جەحفەرکەریمی
ئۆپساڵا،،، سۆئید
٧/٦/٢٠١٥
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە