لاپەڕەیەکی دیکە لە مێژووی عەشیرەی بارزانی

Thursday, 11/06/2015, 23:32

5437 بینراوە


کریس کۆچیرا دەلێ: حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران( فشە دێمۆکڕات) دوای شۆڕشی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ی عێڕاق وگەڕآنەوەی مستەفا بارزانی بۆ عێڕاق، ئەو حیزبە( ح،د،ک،ا) سەردەمانێکی دوورودرێژ بە کپی وبێدەنگی تێدەپەڕێنێ! ئەم بێدەنگییە وخامۆشییە زادەی گوشاری دەزگای سەرکوتی / ساواک / و سیاسەتی جەنڕاڵ بارزانییە! ( بەڵێ سیاسەتی بارزانی).
/ لاپەڕيی ٤٤٠ ، کوردلەسەدەی نەوزدەوبیستەمدا/. بەو واتایە مستەفا بارزانی ساواکی بووەتا رزگاریدەرچون هاوکاری کورددون.لەوسەردەمەشدا دەرەقەتی پ،ک،ک، نایەن دەنا هەمان کاریان لەگەڵ گەلی باکور دەکرد بۆ رازی بونی کۆنەمەغۆلەکای دەسەڵاتداری تورک.
ئاخر لە کوێی دونیادا بینراوە کەسێک کە ئیدعای رێبەرایەتی نەتەوەیەک بکاو خۆی بە شۆڕشگێڕ بزانێ بۆ رزگاری تێبکۆشێ، پەنا بە دووپشک بەرێ ولە گەڵی هاوکار بێ! لە کوێی دونیادا بووە کە دوژمنی قەستەسەری نەتەوەکەت بە ناجاتدەر لە قەڵەم بدرێ؟ هەرکەس دەزانێ دامودەزگای ،،ساواک،، بۆ چی دامەزرابوو. دەڵێن مستەفا بارزانی باوکی روحی کوردە. خۆزگە کورد خاوەنی ئەو جۆرە باوکە نەبوایە. کەسێک بۆ پاراستنی عەشیرەکەی ودەسەڵاتی خۆی ببێتە بزووتی ئاوری نەیارو هاوڕەگەزی خۆی بە خڕوپتوونی ئاور تێبەردابۆ بەروحی نەتەوەیەکی هەژار پێناسەدەکرێ.
راپەرآندنی ئەرکی مێژوویی حەوجێی بە سەدان بەڵگەوفەکتەری بە قووەت هەیە. رێکخراوەی بە ئەزموون بە دەست کەسانی لێهاتتوودوورناس دەبێتە ئامراز بۆ گەیشتن بە ئاوات. لەوەتی لەبیرمە ئەو بنە ماڵەیە ئەگەر هەنگاوێکی کوردخوازانەیان هەڵگرتبێ ٩٩ هەنگاوی خێرنەخوازانەیان هاویشتووە!
مەسعود بارزانی نازانێ پێنووس بەدەستەوە بگرێ دەڵێ: بەسەرکەوتنی کورد و،هە،دە،پە، خۆشحاڵم کە جاری یەکەمە کورد وەک حیزب دەچێتە ناو پارڵمانی تورکیە! دەڵێن درۆزن حافیزەی کوێرە. زۆر جار مرۆڤ درۆ لە گەڵ دەورووبەری خۆیدەکا وبەشێوەیەک پاساوی دەروونی بۆ خۆی دروست دەکا. بەڵام کاتێک مرۆڤ بە ئاشکرا درۆی لە گەڵ خۆی کرد ئیدی / ویژدان / بڕیار دەدا. ئەو مرۆڤە ئەگەر خاوەنی وێژدان بێ لە درێژخایەندا تووشی پەرۆشی دەبێ. بەڵام مرۆڤی بێ کەرامەتو بێ ویژدان زۆر بەهاسانی درۆلەگەڵ خۆی دەکا.
ئیمپڕاتۆڕی ئەردۆغان بە دەستی کورد وەلەرزین کەوت نیگەرانی فاشیستەکان  زیاتر بۆ چوار ساڵی داهاتوویە هەتا ئەوڕۆکە. ئەردۆغانیش یەکێکە لەو بێویژدانانە کە درۆ لەگەڵ خودای خۆشی دەکا. دوای هەڵبژاردنی،،٧/٦/٢٠١٥،، وبەرهەمی ئەرێنی ئەو رۆژە بۆ کورد ئەگەر پێی عەیب نەبوایە هۆڵ هۆڵ دەگریا.لەوەش بترازێ خۆشحاڵی بارزانی بابەتێکی سەیروسەمەرە. تۆ بڵیی کۆمەڵگای کورد هەتا ئەوڕادەیە دواکەوتوو بووە کە باوەڕ بە قسەکانی ئەو کابرایە بکا.
جگە لەوانەش ئەوەی بابی کامەسعودکردی کەم بووە. کوڕوکوڕەزاوچەکدارەکانیان سنوری بێ موڕاڵیان پساند. داییم لە بیانوویەک دەگەڕێن کە خزمەتی دووژمن بکەن. هێشتا خومێنی نەگەڕابووە تاران لەسەرناوی پێشمەرگەکانی وەفاداربە کۆماری ئیسلامی لاپەڕەیەکی دیکەیان لە بێبەختی بۆ کورد تۆمار کرد. ئەوەی بەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان هێناوە قەت لەدەستی دوژمن نایە.
با قسەیەکیش بۆخۆمان بکەین. ئەوحیزبانەی کە قەرارە خودموختاریمان لەرۆژهەڵاتی وڵات بۆ وەربگرن. هەتا ڕەگی تەڕیان لەلەشدا مابێ، کێشەی کوردیان پێ چارەسەرنابێ.لەناو کەمپەکاندا تووشی هەزیانی سیاسی بون. ئەوەی دەیڵێن وادەزانن خەڵک باوەڕێان پێدەکا.من ٦٥ساڵم تەمەنە لەژیانمداکەسێکی وەک / خالید عەزیزیم/ نەدیوە. ئەو کابرایە کاتیک بە کوردی قسەدەکا وەبیری دێتەوە کە کاتی خۆی ئەندامی حیزبێکی کومونیست بووە.یەک فیشەکەی لەسەر کورد نەهاویشتووە کە چی لە جێگای نەمر/ قازی موحەممەد/ دانیشتووە.! فێلەبازەکانی پیروپەککەوتەی ئەو حیزبە باش دەزانن کە لەوەیان،،فرەوێژتر،، وەچەنگ نەدەکەوت.بۆیە بۆتە دەبیری یەکەمی لەتە دێمۆکڕاتی خۆیان.ئەوانە سەریان زێڕ بێ بنیان مەفەرخە.هەتا ئەو دەسەڵاتە لەباشوور مابێ دەستی ئەوانە لە زاخدایە.

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
١١/٦/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە