داهاتووی ئەرتەشی عێڕاق چی لێدێ؟

Wednesday, 10/06/2015, 16:37

2620 بینراوە


سەردەمی دونیای دووجەمسەری،واتا ئیمپریالیزم وکومونیزم هەرکامیان بە شێوەیەک گەمەی سیاسیان لەسەر گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رێوە دەبرد. ئیمپریالیزم بە جودا، کومونیزم بە جودا. یەکیان بۆ پڕکردنی گیرفانی مۆنۆپۆلەکانی خۆی، ئەوەی دیش لەسەرناوی چەپ و ئیدیای بەهەشتی سۆڤیەت وحیزبە کومونیستەکانی / برا / لەدونیادا کروورکروور مرۆڤی سادە دڵ وساویلکەیان فیداکرد! دیکتاتۆڕەکان بۆ خۆیان دروستیان دەکرد! بۆخۆشیان لایاندەبرد!
هەروەک دەزانن وڵاتی ئێران خاوەنی جوغڕافیایەکی ستڕاتیژی وهەستیارە. گەرووی هورموز یەکێکە لەو شووێنانەی کە بۆ گەشەکردنی ئابوری زلهێزەکان ووولاتانی ناچە گرینگی تایبەت بۆ خۆی هەیە. کۆتایی دەسەڵاتی قاجارەکان پێڤاژۆیەکی نوێ لەسەر ئەوجوغرافیایە دروست بوو. هاتنە سەرکاری بنەماڵەی پەهلەوی وبەسەرپەرستی رەزاخان وایکرد کە بۆ خۆی وکوڕەکەی سێ دەیە زیاتر ببنە دەسەڵاتێکی ڕەهاوبەرواڵەت بەهێز.
پێنتاگۆن، سازمانی سیا، سازمانی ئۆپێک، خوڵقهێنەری ئەو سناریویە بوون. رکەبەرایەتی وسیاسەتی دژە سۆڤیەت شای هاندەدا کە ببێتە خاوەنی،، ئەڕتەشێکی،، بەهێز وخۆی وەک / ژاندارمی / ناوچەکە پێناسە بکا. فیزوئیفادەی لە رادەبەدەری شای ئێران بزووتی ئاوری شۆڕشی گەلانی ئێرانی پێ هەڵایسا.بۆیە٦مانگی نەخایاند تەختووبەختی ئەو دەسەڵاتە وەلەرزین کەوتو چارەنوسی بنەماڵەی پەهلەوی ئاوای لێ بەسەرهات کە دیتمان.ئەوە٣٦ساڵە کۆماری ئیسلامی دەڵێ کورد، عەڕەب، ئازەری،بلوچ،توکمەن و.... هتد هەرهەموویان فارسن ودینی ڕەسمیش شیعەی ١٢ئیمامییە!
ئەڕتەشی سەردەمی شای ئێران
هۆیەکانی رووخانی دەسەڵاتی پادشآیی زۆرن. بەمن شی ناکرێنەوە. بەڵام ئەوەندەدەزانم زلهێزەکان ئێمە لەخۆمان باشتر دەناسن. لەوەش بترازێ رەفتارگەرایی دیکتاتۆڕو دەسەڵاتدارانی وڵاتانی جیهانی سێهەمیش باش دەزانن. ئەوان سواری ئەسپی خۆش بەزیان دەکەن وجڵەویان دەدەنە دەست. تا ئەو جێگایە کە بەرژەوەندی ئەوان بپارێزن. لەهەمان حاڵدا وایان تێدەگەیەن کە ئێوە لەخەڵکی خۆتان،،، باهۆشترن!،،، تایبەتمەندی دیکتاتۆڕیش وایە، وادەزانێ باهۆشە! هەرچی ئەو دەیڵێ لەهی خەڵک راستترە! ( دیکتاتۆڕەکانی باشوریش وابیر دەکەنەوە!).
شای ئێران ودەورووبەری وایان نیشان دەدا کە خاوەنی هێزن، وایان دەزانێ چوون نەفتیان هەیە دەتوانن سەربەخۆ بن!( بارزانیش وابیر دەکاتەوە!). سیستمی گەندەڵ،ساواک،ئەڕتەشی مفتەخۆر،ترس لە کومونیزم، بێ بەندووباری ئیداری،دزی، فەساد، زیندانی کردنی کەسانی ئازادیخواز،،،، متمانەی یەکجارزۆر بە ئامریکا،،،، وایکردکە رووداوی ٢٢رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧( ١٩٧٨) لەئێران رووبداو ناوی بنێن، شۆڕشی گەلانی ئێران! بۆیە کۆتایی بە دەسەڵاتی٢٥٠٠ساڵەی پادشآیی هات وئێستێش ٣٦ساڵە کۆماری ئیسلامی لەسەرکارە.

کۆماری ئیسلامی وئەڕتەش
سەتا٢٠لەموسڵمانانی جیهان بە ئایین ،،، شیعەن،،، ئەوەی دی،،، سووننەئایینن،،، لەمێژووی سەردەمی سەفەویدا تائەوڕۆیەکەمجارە دەسەڵاتێکی شیعەئایین وزۆرینە لەئێران وئێڕاق دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە. زۆر زەحمەتە وازوودەستی لێ بەردەن.سامانی ژێر زەوی، ناوچەیەکی ستڕاتژیک، مێژوویەکی دوورودرێژی دەوڵەتداری، کۆمەڵگایەکی گەنج، خەڵکی رەفتارگەراو،،،، زۆر بابەتی دی دەستیان داوەتە یەک ئەوسیستمەیان بۆ درستکردون. یەکەم کاری ئەو دەسەڵاتە دوای شای ئێران، کورتکردنەوەی دەستی ئەڕتەشی پێشووی ئێران بوو. چون قەت متمانەیان بەو ئەڕتەشە نەبووە. تەنانەت لەشەڕی٨ ساڵەی ئێران وعێڕاقیشدا رۆڵی سەرەکی نەدرا بە ئەڕتەش.هەتا ئەوڕۆش وەک سیستمێکی پەسیووخەسیووتەنیائیسمی شەریفی ماوە.!

بەسیج بەفارسی" حەشدی شەعبی بە عەڕەبی چۆن پێکهات؟
ئەزمونی شەڕی ٨ساڵەو ئەزمونی سەرکوتکردنی نارەزایەتیەکان لەناوخۆی وڵات بوو بەهۆی بە هێزکردنە سوپای پاسداران وبەسیجی خەڵکی( حەشدی شەعبی) دوای ٣٦ساڵ ئێستێ سوپای پاسداران وبەسیج بوونە گەورەترین هێزی نیزامی وئابوورین لەئێڕان. هاوتەریب بۆونە هۆی لاوازکردنی هێدی هێدی ئەڕتەش لە ئێراندا.سەتالە٦٣خەڵکی عێڕاق بەئایین شیعەن. لەئێرانیش زۆرینەی خەڵک بەئایین شیعەن. سنوری هاوبەشی ئەودوو وڵاتە هەم سنوورێکی جوغڕافییاییە، هەم باوڕێکی ئایینییە. دەرئامەدی نەفتی ئەو دوو وڵاتەش ( ئێران وعێڕاق) بۆ کام مەبەست بەکار دەهێنرێ لە داهاتووی دوای شەڕی داعش دەردەکەوێ. لەلایەکی دیش کوردی دەسەڵاتدارلە باشوور بەفەرمی لەخزمەت بەغداو تاراندا دەست لەسەرسنگن. دەمێنێتەوە سووننەی عێراق کە دەسەڵاتێکی وەهای نابێ لە داهاتوودا. پڕۆژەی سیاسی کۆماری ئیسلامی بۆئەوەی کە ئاوری شەڕ لەگەڵ کوردوسووننە لە خۆی دوور بکاتە چۆنە؟ 
قاسم سولێمانی لەخۆڕا ناڵی،ئێمەدەتوانیان شەڕی داعش بکەین!(لەحالێکدا کورد لە رۆژئاواوشاری کۆبانی بە هەموودونیای گووت کە توانای لەناوبردنی داعشی هەیە. چون بێکەسە کەس بەباشی سرنجی ناداتێ.).ق،سلێمانی پەیامدەداتە ئامریکاو هاوپەیمانانی،دەخوازێ پێگەی خۆی لە عێڕاق قاییم بکا. ئاغای عیبادی لەخۆیەوە ناڵێ،،حەشدی شەعبی،، موسڵ ئازاد دەکاولەرومادیش شەڕدەکا.بە تایبەت کەوتنی موسڵ وشکستی رۆمادی بە باشی لاوازیی ئەڕتەشی دەرخست . دووبارە عیبادی فەرموودەی بەرەڵڵادەکاودەفەرموێ: لەهەر شوێنێکی عێڕاق بە پێوستی بزانین حەشدی شەعبی دادەمەزرێنین.!ئەوانە قسەی سەددام حوسێن نین! قسەی خەڵکانێکن کە پڕۆژەیان هەیە بۆ داهاتووی هەرێم وسووننە لەعێڕاق.(دوای شەڕی داعش).
نەبارزانی نە ئەیاغەکانی تاڵەبانی لەو رستانەی کەزاری ئەو کەسانە دێنەدەرێ حاڵی نابن. هیچ پڕۆژەیەکی هاوبەشیشیان بۆ داهاتوو بە دەستەوەنییە، ئیللا لە خۆ مەزن دیتن! ئەو بێخەبەرانە وای لێ حاڵی بون کە ئامریکا، بابمانەوە، ئورووپیەکانیش دایکمان! تاکی کوردیش برای عەڕەبەو ئامۆزای فارسە! قەت بەئاوات نیم رۆژگارێک ببینم کە وەک هەنگی هاژاوەی سەرلێشیواو،،حەشدی شەعبی وبەسیجی ئێرانی هێرش بکەنە سەرباشوری وڵات. بەڵام چبکەم لە رۆژهەڵاتی وڵات دیتم! ئەوەمێژوویە بەقسەی منوتۆ ناکا. زۆری پێناچی چارەنوسی ئەڕتەشی عێڕاق لە چارەنووسی ئەڕتەشی ئێرانی خراتر لێ بەسەردێ.ئەوەی بۆی دەمێنێتەوە تەنیا: ئیسمی شەریفە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە