سەرۆکایەتی هەرێم بە داخە بۆ کوشتنی سەربازی تورکی

Monday, 03/08/2015, 11:35

2980 بینراوە


سەرۆکاییەتی هەرێم رایگەیاند "بەداخەوە لە ئەنجامیی هێرشێکی گرۆپێکی چەکدار لە ناوچەی هەکاری (٢٤) سەربازی تورکیا بوونەتە قوربانی".

ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی بنەکە فرەوان دوای هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رێکەوتی ١/٨/٢٠٠١٥دا بۆ سەر گوندی زارگەڵی، رایگەیاند ، کە  "داوا لە پارتی كرێكارانی كوردستانیش دەكەین كە هێزەكانیان و بارەگا و دەزگاكانیان لە گوند و ئاواییەكانی هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوە، بۆ ئەوەی چیتر گیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییەكانیان نەكەونە ناو چوارچێوەی شەڕی ئەوان و توركیا.".
هەمان هەڵوێستی حکومەتی هەرێمە پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بەشدار بێت لە دەستەڵات. ئێستا ئۆپۆزسیۆنی دوێنی، ئیمرۆ بەشدارە لە ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو نووسینەدا.

راگەیاندنەکەی ١٠/١٩سەرۆکاییەتی هەرێم ! 
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌بێ ره‌چاوکردنی لێپرسراوه‌یی مێژووی به‌رامبه‌ر پرسه‌ نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یهی‌کان، ‌به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیاینه، ‌بۆ ده‌ورو ته‌ئسیری نوسراوێکی له‌وجۆره‌ له‌سه‌ر رای گشتی میله‌تی کورد، به‌تایبه‌تی کورددانی باشور، به‌بێ وه‌رگرتنی بیروبۆچۆنی سیاسه‌تمه‌داران، نیشتمانپه‌روه‌ران، رۆشه‌نبیران و دڵسۆزانی میله‌تی کورد، به‌بێ تاوتوێکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌ گرنگه، ‌له‌گه‌ڵ هه‌مو پارته‌ سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌خاوه‌ن پێگەییەکی جه‌ماوه‌رین، ‌به‌بێ هه‌ژمارکردنی راو هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی کوردستان، شه‌قامی کوردی ،زۆر به‌په‌له‌ له‌١٩/١٠/٢٠٠١١دا، نوسراوێکی چه‌ند دێڕییان ئاڕاسته‌ی میلله‌تی کورد و رای گشتی کردوە، خۆی  کردوه ‌به ‌ته‌ره‌ف له‌کێشه‌کانی نێوان پارتی کرێکاران و حکومه‌تی تورکیادا.
له‌ نوسراوه‌که‌دا‌ هاتوه‌: "له‌كاتێكدا بۆ لێكتێگه‌یشتن، چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ توركیا به‌ ئاشتیانە، گرتنه‌به‌ری خه‌باتی مه‌ده‌نی زه‌مینه‌سازی ده‌كرا".
پرس ‌و کێشه‌ی کورد له ‌تورکیا پرسێک و کێشه‌ییه‌کی تازه‌و کتوپڕ نییه، به‌گۆڕانی سه‌رۆکه‌کان و پارته ‌سیاسیه‌کانی تورکیاا، ‌یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست، ئه‌و کێشه‌یه‌ش ئه‌و ده‌ست ئه‌و ده‌ستی کردوه‌. ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیه‌یی که ‌له‌نێوان میلله‌تی کورد و تورکیادا هه‌یه‌ هۆیه‌کانی دیارن و چاره‌سه‌ره‌کانیشیان دیارن، ‌گه‌یشتۆته ‌ئاستێک که‌ هه‌مو دونیا لێی ئاگاداره. به‌ڵام خۆ دزینه‌وه‌ی تورکیا به‌درێژای مێژو له‌چاره‌سه‌ره‌کان، جۆری روبه‌روبونه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ گرژیه‌کان، ئه‌وه‌ هۆی سه‌ره‌کیی بووه ‌له‌گه‌یاندنی کێشه‌کان به‌و ئاسته‌و به‌و رۆژه.
له‌ یه‌که‌م رۆژی هێرشه‌کانی سوپایی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان، وا ‌بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت، تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئیعلانی شه‌ڕ راگرتنی نه‌کردوه‌،هه‌تا ده‌گات به‌ رۆژی ئه‌و روداوه‌یی که ‌سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی قەڵس و ناڕه‌حه‌ت کردوه. هیچ کاتێک تورکیا، بانگه‌شەیی‌ ئاشتیاینه‌ی نه‌کردوه ‌بۆ پارتی کرێکاران، بە مەبەستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گرژیه‌کان، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌، سه‌رۆکه‌کانی تورکیا له‌میدیا لۆکه‌لیه‌کان و جیهانیه‌کانیش، هه‌ر زمانی توندو هه‌ڕه‌شه‌یان به‌کارهێناوه، جگه‌له‌وه‌ی که‌ حکومه‌تی تورکیا و سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم چه‌ندجارێک له‌میدیاکان بانگه‌شه‌یان بۆ "په‌که‌که" ئه‌وه‌بووە که‌چه‌ک دابنێت، پێییان وا بووە کە‌ئه‌و جۆره‌ خه‌باته‌ی پارتی کرێکاران گرتویانه‌ته‌به‌ر، خزمه‌ت به‌دۆزی کورد ناکات. ئیتر ده‌بێت چ جۆره‌ زه‌مینه‌سازیه‌ک کرا بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ‌سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیایین لێ ئاگادار کردبێته‌وه؟
خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ وڵاتێکدا ده‌خرێته‌سه‌ر ره‌وڕه‌وەیی کارپێکردن، که ‌سیسته‌می دیموکراتی له‌ حوکمدا له‌و وڵاته‌دا به‌هه‌مو بنه‌کامانی په‌یره‌و کرابێت. ئه‌گه‌ر هاتو سه‌یری جۆری به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می حوکمڕانی بکه‌یه‌ن له ‌وڵاتی تورکیادا، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که‌ حکومه‌تی تورکیا جگه ‌له‌هه‌ڵوێستی بۆ پرسی کورد، جۆری مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ گرژیه‌کان و کێشه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌، به‌چ شێوه‌یه‌ک ره‌فتار ده‌کات بۆ کۆنترۆڵ کردنی میلله‌ته‌که‌ی خۆی، سزای توندی هه‌ریه‌کێکی داوه ‌که‌ته‌نیا ره‌خنه‌یه‌کی له‌ده‌م هاتبێته‌ده‌ر، به‌ده‌یان رۆژنامه‌وانی زیندانی کردوه‌ و به‌هه‌زاران ماڵپه‌ری ئینته‌ر نێتی قه‌ده‌غه‌کردوه‌.
ئه‌م دیارده ‌ناسه‌رده‌میانه‌ و نادیموکراتییانه‌ بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌لێ له‌نوسه‌رانی بیانی و میدیایی جیهانی، ‌له‌زۆربه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌خرێنه‌ ژێر پرسیار و ره‌خنه‌ی توندوه، له‌هه‌مانکاتدا بۆته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی و شه‌رمه‌زاریی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان، سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کا نی وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا. په‌یمانگایی رۆژنامه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی له‌راپۆرتێکدا ئاماژه ‌به‌وه‌ده‌کات، له ‌تورکیا دو رۆژنامه‌وان سزادراون به‌زیندانی کردن یه‌کیان به ‌١٣٨ساڵ ئه‌وی تریشیان ١٦٨ساڵ، ‌دوانی تریش به ‌٣٠٠ ساڵ حوکم دراون، تاوانه‌کانیان بریتیه‌ له‌ئیهانه‌کردنی سه‌رۆک کۆمار، له‌هه‌مان کاتدا ١٥٠ که‌یسی له‌و جۆره‌ له ‌دادگا له‌چاوه‌ڕێداییە. ئەم روداوانە دەیسەلمێنن کە ‌لەو جۆرە  سیسته‌مە لە حوکمدا خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی ئه‌گه‌ر هه‌شبێت هه‌ر ئیفلیجه، ‌ناتوانێت بڕیار به‌ده‌ست بێت، یان به‌لای که‌می ناتوانێت کارێگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌بێت له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسسازه‌کان.
له‌به‌شێکی تری نوسراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا هاتوه: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 19/10/20١١دا راگه‌یه‌نرا، كه ‌له ‌ئه‌نجامی هێرشی گروپێكی چه‌كدار له‌ناوچه‌ی هه‌كاری، (24)سه‌ربازی هێزه‌كانی توركیا بونه‌تە قوربانی". دیارە سه‌رۆکاییه‌تی هه‌رێم بێ گومان پڕ زانیارییه‌ ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان پارتی کرێکاران و حکومه‌تی تورکیا. لێرەدا ‌پرسیارێک خۆی دێنێته ‌پێش، باشه ‌له‌و شه‌ڕانه‌دا زه‌ره‌ری گیانی ته‌نیا له‌ سه‌ربازه‌کانی تورکیادا کەوتوە؟

تێبینی:  ئەم وتارە لە رێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠١١دا، لە ماڵپەری سبەی بڵاوکراوەتەوە، کە دژ بە هێرشەکانی تورکیا و ئێرانە بۆ سەر وڵات، پژاک و پەکەکە. هەنوکە هەموو روداوەکان، هەڵوێستەکانم دووبارە دەبنەوە،  تەنیا شتێک کە گٶرابێت هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئەو کاتە لەگەڵ دەستەڵاتی کرمێ بووی هەرێم بۆتە یەک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە