بۆ مێژوو:ئاوێر و ئایلان

Saturday, 05/09/2015, 19:14

5571 بینراوە


کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی لەپەیجەکەی خۆیدا بەچەند دێڕێک سۆزی باوکانەی حیزبیانەی خۆی نوسیوە لەسەر منداڵەکەی کۆبانی ئایلان کەشەپۆلی دەریاکە بە سۆزی زۆرەوە بەڕێزەوە بەرەو کەناری دەریاکە بەڕێی کرد.
شوێن گوندی یاخسەمەربوو بەروار ساڵی١٩٨٦ بوو باوکی (ئاوێر) لە گوندی تەکییەی قەرەداخەوە بەدەست بەسەری هێنرابۆوە بۆ یاخسمەر جلە شاڵە سورباوەکەی هەرلەبەردابوو بەس ئەوەی کە پێی نەبوو دەمانچەو تفەنگەکەی بوو خەسڵەتی باوی پێشمەرگایەتی ئەوسا وەهابوو کەدەیان ووت : ئەوەی چەک بکرێت وەک ئەوە وایە شرواڵەکەی لەپێ داکەنرێت ئەوکارگێڕەی مەکتەب سیاسی ئێستا لە یاخسەمەر وای لێکرابوو .
بەسێ پێشمەرگە لێیان دەدا ئەودەگریا گریانێک چڵمی لووتی هاتبووە نزیک دەمیەوە بەهەنسکی گریانەوە هەڵی دەلووشی جارجارەش پێیان دەگووت ئیعدامی شۆڕشگێڕانەت دەکەین ئەویش بەدەم لووشکەلووشی گریانەوە دەیگووت کەواتە (ئاوێری) کوڕم بە هەتیووی گەورە دەبێت.
- ئایلان منداڵە گچکەکەی کۆبانی بێ ئەوەی بگری خۆی دایە دەست شەپۆلەکانی دەریاوە بێ ئەوەی ترس لە ناخیدا هەبێت ئەم بوو بەدەروازەی مێژووی نوێی نەتەوەی کورد دژبەستەم وگەڕاندنەوەی کەرامەتی مرۆڤی کورد لە جیهاندا.
- ئاوێر کوڕە گەورەکەی مەلا بەختیار بۆتە نموونەی قێزەونترین منداڵی سەرکردە گرینۆکەکەی شاخ ئەوەی بیەوێت لەبەردەستیدایە ئەوەی حەزیشی لێنەکات بە یەک ئیشارەتی پەنجەی باوکە گرینۆکەکەی بۆی مەیسەر دەکرێت.
بەڕاستی ستەمە ناوی ئایلان و ئاوێر بەهەمان پیتی کوردی (ئا) دەست پێبکات.
تێبینی: ئاوێر یەکەم منداڵی مەلابەختیارە لەشاخ لەدایک بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە