پشتیوانی و خاوەنداریەتی لە پارلەمانی باشوری کوردستان

Thursday, 10/09/2015, 20:38

2413 بینراوە


گەلی کورد لە باشوری کوردستان دەبێ لە پارلەمانتارانی خۆیان  پشتیوانی و خاوەنداری بکەن. بە پێ هەوالەکان و قسەکانی کاک سوران ئومەر نوێنەری پارلەمان ، پاراستن وچەقۆ کێشانی پارتی ویستویانە لە ١٩ ئاگوست  هێرش بکەنە سەر نوێنەرانی خەڵک، ئەگەر پارلەمان بە زورینە دەسەلاتەکانی سەروکی هەریمیان هەموار بکردایت. ئەمە دیاردەێکی نامرۆڤانە و دژەبەشەری و دیکتاتوری رووتە و دەبێ گەل بێدەنگ نەبێت و برژنە شەقامەکان و دژی دیکتاتوری پارتی و لە نوێنەرانی خویان خاوەنداریەتی بکەن. دەبێ هەر ئێستا هێزی گەل بە پارتی و مەسئود پیشان بدرێت و سەری پارتی بە بەردی گەل بخوات ، ئەگێنا مەسئود بەرزانی واز ناهێنێت لە کوردستان . مەسئود ئیلا بە شەقی گەل نەبێت، کورسی دیکتاتوری بەجێ ناهێلێت. دیار نیە ئەو چوار حێزبەی ناو پارلەمان بۆچی بانگ لە گەل و لایەنگرانیان ناکەن برژنە شەقام و دژی ملهوری پارتی و دەستگای پاراستن راوێستن. ئێوە تا ئێستا نەتانوانیوە لە رێگای قانون و پارلەمانەوە کێشەکە چارە سەر بکەن ، بێڵێن با خەڵک وەلامی پارتی بدەنەوە. 
پارتی و مەسئود کە قانون و رەزەن ناناسن، ئەگەربیانناسیبا ئیتر پێشێلیان نەدەکرد و دوو ساڵ بە ناقانونی بە دەسەڵاتەکەی درێژە بدات یا داوا بکات دیسان بۆی درێژ کەنەوە. مەسئود و نەچیر ئەگەر بۆیان بکرێت و بلوێت تا ئاخرین چرکەی ژیانیان دەیانەوێت سەروک بن . ئەم بنەماڵەیە ئێستا بوونە بە شێرپەنجە و سەرەتانی کوردستان تا لە ناوی نەبەن واز ناهێنن ، دەبێ بە نەشتەرگەری هێز لە بەدەنی کوردستان بخرێنە دەرەو. هێچ رێگایکی تری نیە.  ئەوانەێک وەک مەلا بەختیار دەیانەوێت  بە تکا و تەمەنا ، مەسئود واز لە هەندێ لە دەسەلاتەکانی سەروکایەتی هەڵبگرێت لە هەڵەدان. چۆن دەبێت دیکتاتوریکی رەمەکی وەک مەسئود جارێکیتر بە ناقانونی هەر سەروک بێت. ئەمە دژی قانونی ولاتە. مەگەر بریار نیە کە قانون سەروەر بێت. دوکتورەینی مەلا بەختیار هەر هەمان پێشنیارەکانی کاک بەرهەمە بە جورێکی تر. بە پێ قانون مەسئود هەقی نیە خۆی کاندید بکاتەوە. ئەگەریش دەتانەوێ جارێکیتر بە سازانێکی بەد ناوی تر سەروکایەتی بدەنەوە بە پارتی ، دەبێ کەسیکی تر لە پارتی کاندیدی ئەو پوستە ببێت نەک مەسئود.
گەلی کورد لە باشور دەبێت لەو پارلەمانتارانە کە وەکۆ پێشمەرگە لە سەر سەروەری قانون پێداگیری ئەکەن پشتیوانی بکەن ، بەتایبەت کەسانێک وەک بێگەرد تالەبانی، سەروکی پارلەمان، کاک برزو و کاک ئومەر سوران.. پشتیوانی گەل ، ورە و دەنگی نوێنەرەکانیان بەرزتر دەکاتەوە. ئەبێتە هۆی ئەوە کەسانێکی زڕە روناکبیری ناو پارتی وەک سەرۆ قادر نەتوانێت لە تلێوێزیون بە بێ هێچ ترسێک کاک سۆران ئومەر بە سەربڕ و تاوانکار ناو ببات. دەبێ لە سەرۆ قادر بپرسن کێ بە قەد مەسئود بەرزانی کوردی کوشتوە کە تۆ بوویتە سورناچی بنەمالەی بەرزانی و هەڵالەی مانەوی ناقانونی بەرزانی ئەکەیت. ئێوە کاتێک  هێجان پێ نیە دیکتاتوری بەرزانی پاساو بکەن و بۆتان پاساو ناکریت ، ئەێژن ئێرە کوردستانە و خۆ ئوروپا نییە. بۆ سورناچی گرنگ نییە دیموکراسی بێتە ولاتەکەی و قانون سەروەر بێت. ئەگەر لە کوردستان قانون هەبا ئەتو نەت ئەتوانی نوێنەری پارلەمان و سەروکی مافی مروڤ بە سەربڕ ناو ببەیت. کەسانێک وەک سەرۆ قادر یا روناکبیر نین یا وێژدانیان خەوتوە کە لە دیکتاتوری پشتیوانی ئەکەن و بۆ پارەی ئابروی خۆیان ئەبەن. 
مانەوەی بەرزانی لە پوستی سەروکایەتی ، تەنانەت بە کەم کردنەوەی دەسەڵاتەکانی ، هێشتا کارێکی نا قانونیە و جێگای پەسەندی گەل نیە و هەر کەس و حیزبێک بێتو و پاساوی بکات ، باجەکەی دەدات. لە ناو یەکیەتی ماستاوچی زۆرن، بەرهەم سالح، کوسرەت رەسول ، شێخ جافر و سەئدی پیرە و ئیدی، ئەمانە زاتیان نیە رەخنە لە کەس بگرن، چۆن ئەتوانن دژی ناقانونی پارتی و بەرزانی راوێستن. ئێستایش مەلا بەختیار قسە لە مانەوەی بەرزابی دەکات ، دیارە لە ناو یەکیەتی پیاوی تێدا نیە دژی دیکتاتوری راوێستن. یەکیەتیش لە ناو قەیراندایە و پێوێستی بە رێفورمە و دەبێ بەرەێکی نوێ بێنە سەرەوە. یا رێگە بدەن ژنانیك وەکو ئاتو شاناز شارەزوری (شاناز ئیبرایم) و بێگەرد تالەبانی ببنە سەرۆک یا هاو سەرۆکی یەکیەتی و بتوانن یەکیەتی لە قەیرانی ماستاوچیانی دەسەڵات پەرەست رزگار بکەن. ترسنوک و ماستاوچی ناتوانێت بىێتە رێبەر و رێ نیشاندەر. کاتێک لە ترسنوک و ماستاوچی دەپرسن ، ئایا ئێستا مەسئود بەرزانی سەروکی هەریمە ؟ ناتوانن بێژن نە و دەست ئەکەن بە مڵچە مڵچ و ئەیژن سەروکی پروتکولیە ، ئەمە ئیتر چیە؟ دەبێ هەر لە خۆیان بپرسی کاکە تۆ چی دەلێت.؟ ولامیان نە ئەریەو و نە نەرێ.  ئەم قەیرانی سەروکایەتیە ئاکامی سیاسەتی ماستاوچیانی یەکیەتیە. خودی جەڵال تالەبانی ماستاوچی و دەسەڵات پەرەست بوو . بەڵام ئاتو هێرو و ئاتو شاناز شارەزوری و ئاتۆبێگەرد کەرکوکی جیاوازن لە ماستاوچیان. 
ئەگەر ئیمرو بێڵێن جارێکی تر مەسئود لە سەروکایەتی بمێێتەوە ، دوو سالێتر رەنگە نەتوانن لە پوستەکەی دەریکەن . چۆن مەسئود کابرایکی دیکتاتوری نەخوێندەوارە و شیت و لێوەی دەسەلاتە.، ئەگەر بۆی بلوێت تا مردن واز ناهێنێت. مەگەر وازی لە سەروکایتی پارتی هێناوە تا واز لە سەروکایەتی هەریم بێنێت. مەسئود بە تکا و لاڵیانەوە دەست هەڵناگرێت ، دەبێ بە شەق دەربکرێت. ئەگەر شەق و زۆر نیە ئەویش لا ناچیت و دەسەڵات دەستاودەست ناکات. هیچ کەس نابێت خوی فریو بدات یا خەڵک فریو بدات ، بێڵێن با کوردستان بۆ یەک ساڵ یا دوو ساڵ لە بۆشایی سیاسی بێت باشترە تا دیکتاتورێک لە دەسەلات بێت یا بە سازانێک رەوایی و شەرئیەتی پێبدەن. مەگەر ئەو سەروکە لەم دەساڵە چی کردوە کە ئیستا بیکات. با کوردستان بێ سەروک بێت بۆ ماوەێک، مەگەر چی روو ئەدات، هیچ پەلەتان نەبێت تا گەل لە شەڕی دیکتاتوری نەزان رزگاری دەبێت.  کاتێک هەل و مەرجی هەڵبژاردن رەخسا ئەوکات کەسێک هەڵدەبژێرن ، جارێ با بۆشایی سیاسی بێ.  دیسان دوو پاتی دەکەمەوە بۆشایی سیاسی باشترە لە دیکتاتوری. قەیران بە سازان چارە ناکرێت بەڵکۆ سازان خۆی قەیران دروست دەکات ، تەنیا رێگە چارە سەروەری قانون و دەنگی گەلە نەک سازان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە