جیاوازی خوێن و ڕۆحی شەهیدانی١٧ ی شوبات و هەر چوارمناڵەکەی تۆ لە چیدایە؟

Sunday, 20/09/2015, 22:12

3773 بینراوە


بۆ کاک سۆران عومەر 
من وەک خۆم زۆر موتابەعەی کەناڵە ئاسمانیەکان ناکەم چونکە وەک چۆن دەزانم ماست سپیە ئاواش دەزانم درۆی گەورە گەورەی سیاسی وهونەری و کۆمەڵایەتی ئابووری و ئەخلاقیش دەکەن بەس بەدیار چاوپێکەوتنەکەی بەڕێزتەوە دانیشتم لە بەرنامەی شەقام لەکەناڵیNrt 2 .
پرسیاری پێش کۆتایی ئەم بەرنامەیە (وەسێتە) کاتێک کاک دەروون پێشکەشکاری بەرنامەکە لێی پرسیت وەسێتت چیە ؟ داوات لە هەر چوار کوڕەکەت کرد تەداخوولی سیاسەت نەکەن؟ هەڵەکەی بەڕێزت لێرەدایە باشە ئێوەی بەڕێز لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ کەسێکی چالاکی سەرای ئازادی بوون داواتان لەخەڵکی ناڕازیی دەکرد بەگژ گەندەڵی و نادادپەروەری ئەو دووحیزبەدا بچنەوە لەو پێناوەشدا دەیان گەنج بەدەستی ئەو دوو حیزبە خوێنیان ڕژا و شەهیدکران .
هەرە پرسیارە سادە جدیەکە ئەوەیە جیاوازی خوێن و ڕۆحی شەهیدانی١٧ ی شوبات و هەر چوارمناڵەکەی تۆ لە چیدایە ؟ ئاخر خوا و دین و هەرچی هزری دنیا هەیە بەبێ دینەکانیشەوە داوادەکەن دەبێت مرۆڤ لەپێناوی کەرامەت و ئازادی خۆیدا بجەنگێت دەی کەواتە تۆ داوا لەچوار مرۆڤ دەکەیت کە جگەرگۆشەی خۆتن دوورکەونەوە لەسیاسەت وازبێنن لە گەیاندنی پەیامی دینی ئیسلامی و نائیسلامی کە هەرهەموویان لەسەریەک بڕگە کۆکن ئەویش قبووڵنەکردنی زەووتکردنی ماف وئازادی و کەرامەتی مرۆڤە ئەو مرۆڤەی یەزدان خەڵقی کردوە تا بە ئازادی بژی.
لەگەڵ ڕێزمدا 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە