ژنان دەڵێن

Sunday, 11/10/2015, 19:20

2391 بینراوە


جلی دووهێوەر نابێ لە تەشتێکدا بشۆی! جاچدەگاتە جلی دووهەوێ! ئەومەتەڵە یان گووتنە هی من نییە. لەسەرزانستی خەڵک(فۆلکلۆر) لە هەنگوین زمانی کوردیداهەڵقوڵاوە. ئەو گووتنە لەهەزاران لاپەڕەی کۆنە پەڕتووکی زمانی بیانی بەهێزترە، کە بەسەر نەتەوەکەماندا قەبڵێندراوە ودەبێ رۆژانە پێنج جار ماچی کەین. ئەوە نییە کۆبوونەوەی ٥قۆڵی وەک دووهێوەرودووهەوێی لێهاتووە. چارەنوسی خەڵكی ڕاپەڕیولەدژی سەددامی کوردکوژ، وەرگەڕآوەتەوە راپەڕێن لەدژی دەسەڵاتدارانی کوردی، کوردکوژ.!ئەوبارودۆخەی کە لە  باشوری وڵات خوڵقاوە، پەیامێکی روون وتاریخییە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان. دووبابەت لێرەدا یەکجارزۆر گرینگە، نوسەروشاعیروزانکۆوخاوەن هەڵویستی کوردلە هەردوولا لە ناوخۆی وڵات یان لەدەرەوەی وڵات باش بزانن یان دەبێ لەبەرەی خەڵکی وەزاڵەهاتووبن، یان لە بەرەی دەسەڵاتی گزیرئاکار.ئەورووداوانی ئەوپەیامە دەدەن بە دونیای دەرەوە کە کۆمەڵگا هێدی هێدی خۆی دەبینێتەوە.
ئەگەرمن تەواوی ژیانی سیاسی نەمر/ پێشەوا / قازی موحەممەد بخەمە ژێر ڕەخنەی خۆم، لە یەک بابەتداپێنووسەکەم بڕ ناکاوکولە.ئەوەیش دڵپاکی وخدەی کوردانەی ئەو نەمرەیە کە بەدڵوگیان کڕنۆشی بۆدەبەم. لەوەتی کوردداوای وەدەستهێنانی مافی خۆی دەکاقەت خاوەنی ستڕاتیژیەکی نەتەوەیی و یەکدەست نەبووە.هۆی سەرەکیش دەگەڕێتەوەبۆ نەبونی هۆشیاری نەتەوەیی. نەبوونی ئەو هوشیاریەش دەگەڕێتەوە بۆ سستی ولاوازی حیزبەکانی خاوەن دەسەڵات.
لەدامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهابادیش ئیرادەیەکی نەتەوەیی ونیشتمانی نەبوو بۆ دانانی کەیانێکی کوردخوازانە چون ئیرادەی سیاسی لەدەرەوەی ئەوکۆمارە دیکتەدەکرا.بۆیە بڕیارە چارەنووس سازەکان بەدەست ئێمە نەبووە. بیانی رۆڵیان بینی وبیانیش لێیان رووخاندین!کۆماریان بۆ داناین بە بێ ئەوەی پرسمان پێبکەن، لێیان تێکداین بە بێ ئەوەی هیچ حیسێبمان بۆ بکەن!دوای شەهیدکردنی پێشەواوهاوڕێیانی هەتا ئەوسەردەمە ئەوحیزبەی کە پێشەوارێبەری دەکرد ١٤کۆنگرەی دیکەشیان گرتووە! (ئێستێ بۆتە ١٥ کۆنگرە هەتا ئەوسەردەمەش لەدەرەوەی ئێرادەی سیاسی خۆیان دان وناتوانن سەربەخۆ بڕیار بدەن!) لەوکاتەوە ٧٠ساڵ تێدەپەڕێ. بۆ٧٠رۆژ میراتگرانی کۆمار ستڕاتیژیەکی نەتەوەیی ونیشتمانیان بەدەستەوە نەبووە.حەفتاساڵە٢٥کەس ئەندامی کومیتە ناوەندی و٨کەس دەفتەری سیاسی گەمە بە کوردی هەژار دەکەن!دەڵێی ٧٠ساڵە دونیا قەتیس بووە!هیچ ئاڵۆگۆڕێکی سەردەمیانەیان لەناو خۆیانداپێک نەهێناوە.! جارجارەش لە بەردڵی بارزانی دەچنەلای یەک وشەکانیان دەوەرێنن بە بێ ئەوەی هیچ بەرهەمێکی هەبێ. ئەوە مێژووی سیاسی وچەکداری حیزبێکە کە چرای ژیانی سیاسیان کەوتۆتە بەر/ فووی/ بارزانی وتاڵەبانی!
دابڕان لەسەردابڕان، شکست لەسەرشکست، کۆبوونەوە لەسەرکۆبوونەوە،نێونرکە،جنێو،تۆمەتدان لەیەکتری  وەک، بێ حورمەتی بە بنەماڵەی شەهیدان،رێزنەگرتن لە وەسیەتورێبازی پێشەوا.......،تا کار گەیشتۆتە ئاستێک ئەوە سێ دەیە زیاترە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق دەستبەتاڵ وقسەزل، چاویان لە عاسمانە کە دەستێکی غەیبی دەسەڵاتی تارانیان بڕوخێنێ ووێنەی ساڵی ١٩٧٨سەلانە سەلانە بێنەوە سەرحازروبزری!
" کەچەڵ دکتوربوایە سەری خۆی دەرمان دەکرد"
ماوەیەکە لایەنێکی حیزبی دێمۆکڕات( فشە دێمۆکڕات)،کە کاک خالید عەزیزی سەرگەورەیەتی چونەتەوە ناو خاکی رۆژهەڵاتی وڵات بۆ ئەنجامدانی شەڕی چەکداری!جارانیش دەیانفەرموو،سەردەمی شەڕی چەکداری نەماوە ئەوەی کە پژاک دەیکا هەڵەیە!لەپێشمەرگەی رۆژهەڵاتوباشوور فەقیرترم نەدیوە،لێیان ناپرسن ئەدی بۆ ئەندامانی کومیتەناوەندی ودەفتەری سیاسی وکادرەکان وێڕای ئێمە نایەنەوەتا کاری سیاسی ورێکخستنی بژێنەوە با ژیانی ئوردووگانشینی بە جێ هێڵن. جیاوازی ژن ومنداڵی پێشمەرگە لە گەڵ بەرپرسەکان لە چیدایە؟ دەڵێن: خەڵک پێشوازیەکی زۆریان لێ کردوین وپاسدارێکی زۆریشمان کوشتووە!زۆرناخایەنێ دەردەکەوێ ئەوچوونەوەیە بەفیتی کێ بووە وبەکام مەبەست کراوە. هەموومان ڕادەی پەیوەندی بارزانی وتاڵەبانی دەزانین، ئەوساتوسەودایەش تەنیابۆبەرژەوەندی هەردووک لایەن پێک دێ.لە هیچ کوێی دونیادا نەبینراوە حیزبێک سەرکردایەتیەکەی بەخڕوپتوونی لەبەردەستی دەسەڵاتی هەییدابێ لە باشوورهەرواهاسان چەکداری هاتووچووبکا؟!ئێوە دەردی خۆتان دەرمان کەن پاشآن بیرلەخودموختاری بکەنەوە.داستانی ئێوە داستانی، دووهێوەر ژن ودووهەوێیە!پێکەوە جۆش ناخۆن دەخوازن کێشەی کورد چارەسەرکەن.!لەونێوەدا ئەگەر پێشمەرگە،زیرەک ودوورناس بێ دەبێ پرسیارتان لێ بکاکەدەست لەو سیاسەتە هەڵگرن کەئامانجی نیشتمانی تێدا بەدی ناکرێ.بەڵام بەداخەوە پێشمەرگەش بۆتە چەکداری حیزبی، نەک نەتەوەیی.
شاکاری دووهەمیشیان ئەوەیە کە ناوی چەندکەسیان بڵاوکردۆتەوە کە هاوکاری دەسەڵاتن وخەڵکیان ئازار داوە .( ئەوان پێیان دەڵێن جاش) ئەگەر دەست لەوکارە هەڵنەگرن دەکوژرێن.بەکرێگیراوەکان لە هەموو بەشەکانی وڵاتدادەسکردی ئەوحیزبانەن کە بارودۆخێکی هەمواریان خوڵقاندووە بۆ دوژمن کە کەڵک لەکەسانی نفس نزم وەرگرێ وبیانکاتە چەکداری خۆیان. ئەورێکارقڕێژترین سیاسەت بووەکە دەسەڵات توانیویە کورد بەدەستی کورد بەکوشت بدا! ئەوکەسانەی کە بۆ پوڵ وپارە چەکی بیانی هەڵدەگرن دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێ. ئەدی ئەوکەسانەی کە لەسەر ناوی خەبات وخودمووختاری سێ دەیە زیاترە لە کەمپەکاندا یەکتر قەبوڵ ناکەن دەبێ بنەماڵە شەهیدان چۆن مامڵەیان لەگەڵ بکەن؟بەکرێگیراوەکان بەشێوەیەک خەڵک ئازار دەدەن، ئێوەش بە شیوەیەکی دیکە! ئەوان بەوشیوەیە خزمەتی نەیاری کورد دەکەن! ئایا ئێوە قەت لە خۆتان پرسیوە بەکام شیوە خزمەتی نەیاری کورد دەکەن؟! ئەوکەسانەی کەئێوە ناوەکانتان بڵاوکردۆتەوە ئەوی خزموکەسوکاریشیان مابێ دەیکەنە چەکداری دەسەڵات خەڵکی هەژارزەختی رۆژگاروبێبەختی هەناسەی پێ تەنگ کردووە بۆ پێتان وایە بە کوشتنی چەندکەسێک کێشەکان چارەسەردەبن؟ لەوەش بترازێ لەلایەکی دیکەوەش کاک مستەفای هیجری دەیانبەخشێ! ئێوە نایان بەخشن!( سیاسەت ئاواقوڵ نەبێ بایی فلسێکە)؟. بۆرازی کردنی ئەوبەکرێگیراوانەش کەلەمەوبەدواچەکی دەسەڵات وەرنەگرن، یەک هەڵویست نین.! بۆیە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر سایەی سیاسەتەکانی ئێوە ئاسۆیەکی زۆر تاریکی لە پێشە.والەخەڵک دەکەن کە ئاوات بۆ عەشیرەی بارزانی وپاشکەوتووەکانی تاڵەبانی بخوازێ.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە