تەنها دوو چارەسەر هەیە، بۆ کەڵەگایی بارزانی

Wednesday, 14/10/2015, 19:43

4527 بینراوە


ئەگەر زۆربەی هەرە زۆرینەمان ئاگاداری ڕەوشەکە نەبووبێتین، ئەوا بیستوومانە، کە بنەماڵەی ئال بارزان هەر لەسەردەمی مستەفا بارزانییەوە، ئەو بۆتە خۆرەیەک بۆ گیانی هەر چوارپارچەکەی نیشتیمان، لەوەتەی ئەو بنەماڵە بوونەتە دەسەڵاتدار، سات بە سات و چرکە دوای چرکە، کورد لە نەهامەتییەوە بۆ نەهامەتییەکەی دیکە بەڕێکراوە. دەمێکە گووتوومە نیشتیمان کەشتییەکی چارۆکەدارە و، چارۆکەکەی بە تۆپی چەتەکانی دەریا، دەیان سەدان شەبەقی تێکراوە. ئێمە باسی چەرخی بەردین ناکەین، هەروەها باسی سەردەمی جەنگیزخان نییە، باسی دوێنی دەکەین، هەر لەو رۆژەشەوە، کە بنەماڵە، نەخشەی سەربەخۆیی ئەوروپییەکانیان، ڕادەستی تورکییای فاشی کرد، بەڕاستی نەهامەتییەکانی کورد گەیشتوووە رادەیەک ، جێگای بەزەییە بۆ ئەو خەڵکە رەش و رووتە! 
ئەمڕۆش توتکیا و وڵاتانی سوونە مەزهەب، هەرچی جڕوجانەوەر و گەجەر وگووجەرەکانی جیهانە کۆیان کردنەوە بەریان دایە گیانی کوبانێ، کەچی مەسعود بارزانی بووبووە لەمپەر هەر ساتە و بە بروبیانوویەکدا یارمەتی داعسەکان دەدات و بەردەمیان بۆ بەردەدات ، هەموومان دیتمان بەدیدی خۆمان، کە مەسعود لەگەڵ هەرە سەرسەریەکانی جیهان ئیبراهیم تاتلسی و شوان پەروەری لۆتی، کۆلان بەکۆڵان پڕوپاگەندەیان بۆ تورکییای فاشیکرد. کەسەدان ساڵە بە ئیسلامی و عیلمانی تورکیاوە، بەئاگرو ئاسن بەربوونەتە گیانی هاوزمانەکەمان لە باکوور. دەتوانین بڵێین کە لە دوای شەری جاڵدێرانەوە، ئێستای ناوچەکە، یەکەم جارە کەبەم شیوەی ئەمڕۆ، دوژمنەکانمان بەم ڕیسوایەی ئێستا ببینن، ئەوە عێراق هەر شارە و جۆرە حاکمێک حوکمی دەکات، تورکیاش ئەوە حاڵێتی پەنا بۆ سەرسەری وەک ئیبراهیم تاتڵسی و شوان پەروەردەبا، سوریا، لە سەدا ٩٠ لەدەست داوە، ئێرانیش تەنها سوریا دۆستیەتی و سەرجەم جیهان، دوژمنێتی. کەچی بنەماڵەی ئال بەرزان، کارێکی کردووە، خەڵک خۆزگە بەسەدام بخوازێت، ئایا لەم ڕەوشە تێدەگەن؟، دەتوانن بپرسن بۆ لەم کاتەدا ال بارزان بەم شێوە ڕەوتار دەکات؟ وەڵامەکەی ئاشکرایە، کە ئەو بنەماڵەیە، هەموو شتێکیان ڕادەستی تورکە فاشییەکان کردووە، بە جۆرێک لەترسی پاراستنی سامانەکەیان خۆیان کردۆتە کۆیلەی ئالی عوسمان، کە ئالی عوسمان خۆشیان چاوەڕیی، ئەو سەرشۆڕییەی ئال بەرزان نەبوون، ئەگینا دەبینن گەلەکەمان بە حەق لە ئاستێکی بەرزی ووشیاریدایە، کەچی لە جیاتی پاڵپشتی هاوەزمانەکەی خۆیان بکەن، پێچەوانە ڕەووتار دەکەن.
من دڵنیام ئەگەر ویژدانمان زیندوو بێت و بە ویژدانی خۆمان بێنینە زمان، ئەوا هەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین، کە بارزانی بە هیچ شێوەیەک نایەتە سەر ڕێگا، بۆیە زێیدەڕۆیی پێویست ناکات، کە بنەماڵەی ال بارزانی لوویەکی سەرەتانیە، پیویستە بەهەر هەموومان لەناوی بەرین. چارەسەریش تەنها دووانە و سیان نییە، یان دەبێت سەرجەم پارت و ڕێخراوەکانی باشوور، پەنا بەرن بۆ دادگای فیدراڵی عێراقی و ئاشکرای بکەن کە بارزانی بە پیلانی تورکە فاشستەکان ئاسایش و ئارامی ووڵات دەشیوێنیت، دەبێت بەیەک دەنگ هاوار بکەن، کە بارزانی ئەجندای داعشیانە جێبەجێ دەکات، ڕەوای نەماوە و ئیمە نوێنەری گەلین کە زۆربەین.
هەرچەند، کاتی خۆی زۆرمان هاوارکرد، کە فرستە داوای جیابوونەوە بکەن، نەتانکرد، ئێستا دەتوانن کە دادگای فیدراڵی بەکار بهێنن، بۆ بەرقەراربوون و زامن کردنی ئاسایشی نیشتیمان.
دوەم جارەسەر، کۆدەنگی سەرجەم پارت و ڕێخراوە کوردییەکانە، بە چەپ و راستمانەوە، بە دیندار و خودا پەرستمانەوە، پێکەوە پەلاماری ئەو لوە پیسە سەرەتانیەی سەردڵی نیشتمانمان بدەین، ئەو زالوەی قوڕگی نیشتیمان بتەقێنن وە خاک وگەل بۆ هەتاهەتە لەدەست ئەم بنەماڵەیەکی بۆگەن و پیسخۆری مێژووەی گەلەکەمان رزگار بکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە