کوڕەکانی نوری شاوەیس، پیسخۆرەکانی ناو زەلکاوەکەی پارتیی

Tuesday, 20/10/2015, 21:35

8396 بینراوە


رۆژ نوری شاوەیس گۆشتی مریشکی سورەوەکراو بە سەگەکانی دەدات

رۆژ نوری شاوەیس، بروسک نوری شاوەیس و رەهێڵ نوری شاوەیس، ئەو سێ کەسەن کە لەناو زەلکاوی پارتییدا مەلە دەکەن وخۆیان  لە ناو پیسخۆرییدا گەوزاندووە.
ئەم سیانە کوری نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پێشووی پارتیین، نوری شاوەیسی باوکیان رەحمەتی لێبێت، مەلا مستەفا سوکایەتی دنیا نەما پێی نەکات، جنێوی بازاڕی بە ناهیدەی ژنی دەدا. (ناهیدە خان کچی شیخ سەلامی شاعیر بوو). ناهیدە خانیش پارەی زۆری هەبوو هەمووی بە قەرز دەدا بە سوو، هەر وەک مەهاباد خانی ژنی مەلا بەختیار.
 ئەم سێ کوڕە کە ناوم هێناون، رێک لە دز و قومارچیی و قۆڵبڕەکانی فلیمی کاوبۆیەکانی هۆڵیود دەچن. کوڕەکانی نوری شاوەیس، بە پارەی سووخواردنی ناهیدی شێخ سەلامی کە دایکیان بۆی جێهێشتن، تێریان نەخواردووە، ئیستا ریگای تاڵانیی و دزییان دۆزییەوە، خۆیان بە بالای پارتییدا هەڵواسی، ئیستاشی لەسەر بێت شەو لەناو قومارخانەکاندا رۆژ دەکەنەوە.
لەو لینکەی خوارەوەدا باسێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە لەسەر ئەم سێ برایە، بە کورتی  وەریدەگێڕمە سەر زمانی کوردی:
١- رۆژ نوری شاوەیس هەرچەندە  رەگەزنامەی ئەڵمانی هەیە، ناتوانێت بۆ ئەڵمانیا بگەڕێتەوە، پاش ئەمیش بەهۆی ئەوەی ژنە ئەڵمانییەکەی داوای یاسایی لەسەر تۆمار کردووە، بۆ ئەو مەبەستە لێژنەیەکی تایبەت لە ئەڵمانیاوە کە پێک هاتبوو لە کەسانی سەر بە ئاژانس (موخابەرات)ی ئەڵمانی لەگەڵ و یاساناسدا،  پاش رەزامەندی دڵشاد بارزانی و مەسعود بارزانی دەچنە هەولێر.
ئەو لیژنەیە لە هەولێر بەدواداچوون لەسەر ماڵ و موڵکی رۆژ نوری شاوەیس دەکەن. لەوێ شتی سەیر و سەمەر دەبین و دەبیستن، لە هەمووی سەیرتر ئەمەی خوارەوەیە:
سەردانی کۆشکێک لە کۆشکەکانی رۆژ نوری شاوەیس دەکەن بەرامبەر بە زانکۆی سەلاحەدین، دەبین لە باخچەیەکی ئاژەڵ دەچێت، بیست سەگ لە توخمی (ۆڵف دۆگ)، هەشت ئاسک لە هەرە تایبەت و دەگمەنەکان، ئاژەڵ و باڵندەی زۆری دیکە هەموویان تایبەت و دانسقەن.
ئەو لیژنەیە پرسیار لە خزمەتکار و پیاوەکانی دکتۆر رۆژ دەکەن، کە چ جۆرە خواردنێک بەو سەگانە دەدەن؟! لە وەڵامدا دەڵێن ئەو سەگانە گۆشتی مریشکی برژاو دەخۆن و بەوەش راهاتوون! دیسان ئەوان دەپرسنەوە: ئەی خواردنی ئیوەش هەر گۆشتی مریشکی برژاوە؟
ئیتر  پاسەوان و پیاوەکانی رۆژ نوری ساوەیس بیدەنگ دەبن و هیچ ناڵێن.
٢- بروسک نوری شاوەیسیش برای ئەم رۆژ نوری شاوەیسە، ئەندامی لیژنەی مەرکەزی پارتییە، ئەم دزە لەلایەن حکومەتی بەغدادەوە حوکمی زیندانی بۆ دەرچووە، پارتیش نایدات بە دەستەوە، چونکە لەگەڵ حازم شەعلانی وەزیری بەرگریی پێشوودا زیاتر لە ملیارێک دۆلاریان پێکەوە دزیوە.
٣- رەهێڵ نوری شاوەیس، کە لە سوید سەردەمانێک خەریکی رۆلێت و قومارکردن بوو، پارەیەکی زۆری ناسیاو و خەڵکی لەلا بوو خەریکی دەستبڕین بوو، دواجار رایکردەوە بۆ هەولێر و پارەی زۆری قەرزی ئەو خەڵکەی خوارد، ئیستا ئەم کابرایە دەڵالی بەرپرسە دزەکانی پارتییە، پارەیان بۆ سپی دەکاتەوە، پارەکان لە بانکدا دادەنێت وەک پشک (رصید)ی بانک و ماڵ و موڵکی پێدەکڕێت، لە سویدە  ڤیلایەکی بە نرخی ملیۆنێک و دووسەد هەزار دۆلار کڕیوە.
ئاوا ئەندامی ئەو حیزبانە بەو خۆشییە ژیان دەبەنە سەر، لەولاشەوە هاولاتیانی کورد بێ ئاو و کارەبا دەژین... حکومەتەکەشیان دیموکراتیی و رێز لە ئازادی دەگرێت.

حەمە رەشید هەرەس هاورێکەی بروسک نوری شاویش

حەمە رەشید هەرەس کە بەناو خۆی پێ هونەرمەند و روشنبیر و کەسێکی سەربەخۆیە خۆشی بە نەتەوەیی دەزانێت، بەردەوام لە چوار دەوری سیاسەتەکانی پارتییدا دەسوڕێتەوە، هێندە بنەمالەی بارزانی خۆش دەوێت، نایشاریتەوە لە هەرکوێیەک راپرسی بۆ بارزانی کرابێت، ئەم نوکی قەڵەمەکەی بۆ داماڵیون و دەنگی پێداون، لە گوگڵدا سێرچی ناوی حەمە رەشید هەرەس بکە، ناوەکەی ئەو لەپاڵ ناوی زۆربەی دەنگدەراندا دەبینرێت کە بۆ بارزانی دراوە، دیسان یەکێکە لە قەڵەمە ناپاکەکانی هەڵبژاردنەوەی ئەم دواییەی بارزانیی، کە ئیستا هەموو دەزانن، چۆن ئەو مەسعودەی وەک سەدام دەڵێت ڕویشتنم لەسەر کورسیەکە بەندە بە سوتانی ووڵاتەوە.
کاتێک دۆسیەی دزینی چەندین ملیۆن دۆلاری سوپای عیراق لەئەندام سەرکردایەتییەکەی پارتی (بروسک نوری شاویش) ئاشکرا بوو بە بڕیاری دادگای عیراق سزای ١٠سال زیندانی بەسەر ئەو دزەدا سەپێنرا، لە سالی ٢٠٠٤، حەمە رەشید هەرەس هەوڵی دا وەک کەسیکی بەناو نەتەوەیی پاساو بۆ ئەو دەستپیسیی و تاڵانییەی ئەم دزە گەورەیەی پارتی بهینیتەوە، لە نووسینێکدا لە ماڵپەری کوردستانان بابەتێکی زۆر کۆمیدی و قيزەوەنی نووسی برواناکەم هیچ کەسێکی موراڵی نەتەوەبوونی هەبێت، ئاوا پشتگیریی و داکۆکی لە دزێک بکات! کاک حەمە رەشید هەرەس وای نووسیبوو، کە ئەو ملیارد دۆلارەی بروسک دزیوێتی، چاکی کرد، چونکە ئەگەر ئەم وای نەکردایە حکومەتی عێراق دەیدا بە چەک و سەری کوردی پێ پان دەکردەوە، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو لە پاڵ دەستخۆشییەکەیدا پیرۆزبایی لێکردبوو، دوای لێکردبوو کەمێک لەو پارەی دزییەی بداتێ، تا وەکو موفەرک هەڵیبگرێت،  نووسیبووی خۆزیا بەرپرسەکانی تریش پارەی زیاتریان لە حکومەتی عێراق دەدزیی، بۆ ئەوەی نەیدەن بە چەک و دژی کورد بەکاری بهێنن.
بەڵێ ئەو بەناو هونەرمەند و ئەکتەرە و نەتەوەییە دۆراو و پارتیانە ئەوە کاریانە کە دەبیت تاوان و دزیەکانی پارتی جوان بکەن، کارەساتی ئەو قەڵەم و هونەرمەندەی پارتیش لەوەدایە لەنيو خەلک دەڵێت من سەربەخۆم و کەسیکی نەتەوەییم، بەلام لە ژیانیدا تا ئیستا نەیوێراوە رەخنەیەک لە پارتی و بنەماڵەی بارزانی بگرێ!؟ سەیری هەموو پەیجەکەی بکەن بزانن دەبینن یەک رەخنە لە پارتی بگرێ لەکاتیکدا پارتی نیشتمان تاڵان دەکات، کورد ریسوا دەکات، دەستی لەگەڵ داگیرکەراندا تێکەڵ کردووە، لەگەڵ تورکیادا داعشیان هینایە سەر کوردانی یەزیدی، گەنج دەکوژێ! ئابلۆقەی ئابوریی خستە سەر کوردانی روژاوا! لەگەرمەی شەری داعشدا داو و دەرمان و رێگای لەکوردانی روژاوا گرت، ئیستاش بارزانی هەموو کيشەی کورد لەباشور دەکاتە قوربانی کورسیەکەی، بەڵام ئەو بەناو روشنبیرانەی وەک هەرەس کە دەبوو قسەیەک بکەن، کەچی ئەم ژمارە زۆرە کە نزیکەی٢٥٠٠ی هاو ویژدانفروشن، پشتگیری و بانگەشە بۆ مەسعود دەکەن، دەڵێن بارزانی  لە رۆژگاری ئەمرودا پێویستە لە سەر کورسیەکەی بمێنێتەوە.

النزاهة تحكم بروسك نوري شاويس بالحبس 3 سنوات‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە