کۆمەڵگایەک عەشیرەی بارزانی بەڕێوەی بەرێ قەت ناگاتە ئامانج!

Tuesday, 27/10/2015, 18:45

1872 بینراوە


کوڕە گزیری ناودێری عەشیرەی بارزانی، نیچیروان بارزانی،هەرجارێک کە دەگاتە لای دەسەڵاتدارانی تاران، بۆ ئەوەی خۆی شیرین بکا لە گەڕانەویدا بۆ باشووری وڵات وردە فەرمایشتی وا دەوەرێنێ کە مرۆڤ گومان لە کورد بونی خۆی بکا.ئەوکورتە بیرانە هیچ جێگایەکیان بۆ رەخنە وگازەندەی خەڵکی هەژار نەهێشتۆتەوە. لە دەستپێکی هەزارەی سێدا جێگای عەشیرەی بارزانی تەنیا زبڵدانی مێژووی خۆیانە. تاکی کورد لەهەر جێیەکی ئەو کوردستانە دەژی ئەگەر بە بارتەقای سەردەرزیەک هەستی نیشتمانپەروەری تێدابێ نابێ لە بەرابەر ئەو کوردکوژانەدا بێدەنگی هەڵبژێرێ.
کۆنە مەغۆلی سەردەم، ئەردۆغان، هێشتا کۆبانی نەکەوتبوو، گووتی کۆبانی دەکەوێ.رۆڵەی قارەمانی دایکوباوک کورد وبەرەگەزکوردوگریلای نیشتمان تەواوی سیاسەتەکانی چەپەڵی تورک وداعش وعەشیرەی بارزانیان تێکدا ونەیانهێشت کۆبانی بکەوێ. بەڵام نەخشەی تورکەکان بۆ داگیرکردنی باشووری وڵات زۆرلەوەی بەر فراوانتربووکە حۆلە پیاوێکی وەک بارزانی تێی بگا. پاشی مانگێک شەڕی کوردانەی گریلاوشکستی تورک لە ئاست پیلانەکانی وەرق وەرگڕاوئەوجار پیلانێکی دیکە دەستی پێکرد.چوونی چەند پۆل پێشمەرگە بە چەند جاروبە چەکی دوورهاوێژوچەکی قورس هەتارادەیەک بارودۆخ گۆڕا. من چوونی پێشمەرگە بە کارێکی ئەرێنی پێناسە دەکەم.بەڵام چبکەم پێشمەرگەی هەژاریش بۆتە ئامرازی سیاسەتی بارزانی وتاڵەبانی. بۆیە سیاسەتی برسی هێشتنەوەی پێشمەرگە و تەنانەت مامۆستایان کارێکی وای کردوە کە بە داخەوە پۆل پۆل بەرەکانی شەڕ جێدێلن وروولە هەندەران دەکەن، قسەشیان ئەوەیە دەڵێن ئیمە سەربڵیندین بە پێشمەرگایەتی خۆمان. بەڵام چیدی نابینە بادیگاردی بارزانی وتاڵەبانی.ئەگەر وانیە، ئەدی بارودۆخ بۆچی ئاوای لێهاتووە؟
پاش گەڕانەوەی نیچیروان لە تاران لەرۆژی ٢٤/١٠/٢٠١٥ لە سایتی/ ئاوێنە/ وتووێژێکی ئەو کابرایەم وەبەر چآوکەوت کە زۆر سەیربوو. دەقی تەواوی ئەو وتووێژەم بە پێویست نەزانی بینوسمەوە. بەڵام تەنیا لە جوابێکی پرسیارێکدا لە بارەی پ،ک،ک،ومانەوەیان لە باشووری وڵات گووتی: هەریمی باشووری کوردستان گۆڕەپانی کاری پ،ک،ک، نییە! بەڵکو تورکیایە! گۆڕەپانی کارکردنی پ،ک،ک، نە عێڕاقە نە ئێران.! ( بۆخۆایان لە کاتی خۆیدا لەتاران فێری فارسی بون!) هیچ میرزابنویسێک / دیکتەی/ خۆی ئاوانانوسێتەوە.! هەرچی لە تاران پێیان گووتوە رێک لە باشوور دەیلێتەوە! کەس نییە بڵێ، هیچ چەقۆکێشێک لەسەر ناوی پێشمەرگە پێش بە بەرپرسی پارڵمان ناگرێ کە نەچێتە ناوشاری هەولێر! ئیللا چەقۆکێشەکانی عەشیرەی بارزانی نەبێ. ئایا لە هەنگامەی ئەو بارودۆخە ناهەموارەدا تەواوی گرفتەکان چارەسەربوون، مەگەر مانەوەی گریلا لە باشوور کە دەبێ بچنەدەرێ.!؟ ئاخر ئەوە لە کوی ناوی دەنێن سیاسەت وبەڕێوەبردنی وڵات؟ مامۆستای هەژار نانی شەوی دەست ناکەوێ، کوابیرلە چوونەدەری گریلا دەکاتەوە؟ من لەسەر ئەو باوەڕەم کە دیکتاتۆڕێکی وەک قەزافی هەربە رادەی عەشیرەی بارزانی وتاڵەبانی خەڵکیان تووشی نەهامەتی کرد. بینیمان قەزافی چی لێ بەسەرهات! ئەگەرمێژوومان خاوەنی خودای ڕاستان بێ ئەو دەسەڵاتەش بە دەردی قەزافی دەچێ.
لەوەش بترازێ خۆ گریلا بە دەستوری ئێوە نەهاتووە تا بە قسەی قۆڕی ئێوە لە ماڵ وخاکی خۆی بشتەدەرێ شوێنێک کە رۆڵەی کورد خوێنی بۆ ڕشتبێ دەبێتە خاکی وی، ئەوە ئێوەن لەسەرئەو خاکە بوونەتە دۆستی دووژمن ودووژمنی نەتەوەکەمان.گزیریو نۆکەری بۆ ئەو عەشیرەیە وەک ئیعتیادی لێهاتووە، هەرکات تەرکی کەن نەخۆش دەکەون. هیچ مرۆوێکی ئاقڵ لەو رۆژگارەدا ئاوا نائاخفێ، جگە لەو دوو دەسەڵاتە سەرشۆڕە.گۆڕەپانی رزگاری لەئاست کێشەی کورد سنوری نییە. بێگانە پەرستەکان بێ خاکن وخەڵکی وڵاتی شەهیدان نین.باشترە ئێوە دەردەکانی خۆتان چارەسەرکەن وخۆتان لەو وڕێنانە بەدوور ڕاگرن. لە بیر ناچێتەوە کە بارودۆخی سیاسی وکێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئێوە خەسی. دەخوازن لە بە شەکانی دیش ئەوکارە دووپات کەنەوە. بەڵام ئەو بابتان مرد. ئێوە لە بێ ئابڕوویەکی سیاسی زیاتر چیدی کە نین. گریلا منداڵی دڵسۆزی ئەو نیشتمانەیە،لەوەش بترازێ ئەوان دەبێ بە ئیزنی خەڵک وبە خواستی خەڵک لە باشووری وڵات بڕۆنە دەرێ کە هیچکات بیر لەوکارە ناکەنەوە.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست.
٢٦/١٠/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە