مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەرنجێکی خێرا لەسەر پڕۆژە چارەسەرییەکەی تەڤگەر ئازادیی

Wednesday, 28/10/2015, 20:52

2098 بینراوە


رۆژی ٢٥/١٠/٢٠١٥ لە سلێمانی لە کتیبخانەی ئەندێشە تەڤگەری ئازادیی پڕۆژەیەکی پیشنیار کرد بۆ چارەسەری قەیرانی باشور کە ئەوان ناویان لێناوە "گێژاوی باشوری کوردستان." بە گرنگم زانی منیش هەندێک را دەربارەی دەرببڕم بە تایبەت کە تەڤگەر خوازیاری راو بۆچونی خەڵکە.
تەڤگەر هۆی نەدانی چوار مانگ موچە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دەگێڕێتەوە بۆ ئابڵوقەی ئابوریی لە لایەن بەغدادەوە کە ئەمەش جێگای گومانە بەو جۆرە بێت.
بە رای تەڤگەر "بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی سیاسی" دەنوسێت: "پێویستە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان حکومەتە بنکە فراوانەکە بەفەرمی هەڵوەشێنێتەوە" بەڵام هەر تەڤگەر خۆی دانی بەوەدا ناوە کە پەڕلەمانەکە ئیفلیج کراوە. ئایا پەڕلەمانێکی ئیفلیج دەتوانێت ئەو کارە بکات؟ هەروەها تەڤگەر دەنوسێت: "لەماوەی مانگێک تا چل و پێنج رۆژ حکومەتێکی کاتیی لە کەسێتییە تەکنۆکرات و بێلایەنەکان پێک بێنێت، تەمەنی ئەو حکومەتە شەش مانگ تا ساڵێک بێت،"
لە کاتێکدا کە ئێمە دەبینین ژمارەیەک دەستەڵاتدار کوڕو کەسانی خۆیان لەو پۆستانەدا دادەنێن ئایا ئەمە پێش لابردنی ئەو دەستەڵاتدارانە دەکرێت؟ هەروەها تەڤگەر پیشنیار دەکات کە "هەڵبژاردنێکی پێشوەختی ئازاد و شەفاف بەڕێوەبچێت و رێگری بکرێت لەتەزویر و ناوی دووبارە بووەوە." تەڤگەر چاوەڕێیە کە پەڕلەمانیك خۆی بەو تەزوێرە دروست بووبێت ئێستا حکومەتێک دروست بکات شەفاف و بێ غەش بێت.
جگە لەمە تەڤگەر داوا دەکات کە "پەلە لە داڕشتن و تەواوکرنی رەشنووسی پرۆژەی دەستوورێکی دیموکراتی بکات و لە ماوەی سێ مانگ تا شەش مانگ بیخاتە راپرسی جەماوەرییەوە." ئاشکرایە کە هەر پارت و دەزگایەک بگریت پەکی لەسەر تێکست و دەستور نەکەوتووە. چ پارتێک لەسەر بەرنامەی نوسراوەی خۆی دەڕوات؟ کوا ئەگەر بەرنامەو دەستور بگۆڕدرێت پارت یان دەستەڵات دەگۆڕێت؟
هەروەها تەڤگەر دەنوسێت: "دەبێت هێزەکانی پێشمەرگە لەسەنگەرەکانی بەرگریدا بمێننەوە و تێکەڵ بە ململانێی سیاسی نێوان لایەنەکان نەکرێت و دژ بە جەماوەری خۆپیشاندەر نەجوڵێنرێت. هەروەها هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و دەزگا هەواڵگیرییەکان بەدوور بگیردرێن لەململانێ سیاسییەکان و تەنیا ئەرکی پاراستنی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان و ژیان و سامانی خەڵک لە ئەستۆ بگرن."
ئەم خاڵەش هەر وەکو خاڵەکانی تر زۆر باس کراوە وەکو تیوریی بەڵام لە خەیاڵ بەو لاوە هیچی تر نابێت. سەرجەمی پێشنیارەکانی تری تەڤگەر لەم جۆرەن. ئەوەی کە دەمانەوێت لێرەدا کورتی بکەینەوە چەند خاڵێکە:
یەکەم، تەڤگەر وەکو رێکخراوێکی سیاسیی تازە راستر وایە قوڵتر لەمە بچێتە ناوە کێشەکەوە. پارتێکی سیاسیی پێویستە پڕۆژەکانی بناغەی زانستییان هەبێت و ئامانجێک بخاتە روو کە بتوانرێت جێبەجێ بکرێت.
دووەم، تەڤگەر بە پێشنیارەکانیدا وا دەردەکەوێت کە تا ئێستا هیوای بە پەڕلەمان و حکومەتی ئەم پەڕلەمانەو پارتەکانی باشور هەیە کە چارەسەری قەیرانەکان بکەن. بە پێچەوانەی بۆچونی تەڤگەریشەوە "کۆنتراکت" پیشانی داوە کە:
١. چارەسەر لە دەرەوەی پارتەکانە. ٢. پەڕلەمان کارتۆنییە. ٣. ئەوەی خراپی کردووە ناتوانێت چاکی بکات. ٤. چارەسەر رێکخستنەوەی 
کۆمەڵگایە سەربەست لە دەستەڵات لە کۆنتراکتێکی کۆمەڵایەتییدا.
هیوادارم کە گفتوگۆ لە سەر رەوشی باشور بەردەوام بێت و قسە و چالاکیی تری دەربارە بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە