قافڵەیەک جاش پلەی یەکەمیان هێناوە

Tuesday, 16/02/2016, 9:25

2757 بینراوە


کوردینە مزگێنی.... 
ئیمرۆ لە باشووری کوردستان، قافڵەیەک کورد بەرەو قونسڵیەی ئیران کەوتنە رێگە! بۆ یادکاردنەوەی جەژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران لە شاری سلێمانی! کۆمەڵێک چاوشۆر چوون بۆ پیرۆزبایی کردن لە سەرکردەی مەقسەڵەی کورددان، کە رۆژانە دەیان لاوی رۆژهەڵات لە سێدارە دەدات، تەنیا  لەبەرئەوەی کە تەنیا کوردن. ئەم قافڵە سەرشۆڕەی بەرپرسانی کوردیش لەبەر ئەوەی کە نۆکەرایەتیی و جاشایەتیی خۆیان نوێ بکەنەوە،  چوون بەرەو چەماندنەوەو دەست لەسەر سنگ وەستان. چوون بەرەو سەرشۆریی و کڕنۆش بردن، بەرەو جاشایەتی و خۆفرۆشتن، بەرەو زیاتر ئەستور کردنی پەتی ملقرتاندنی گەنجی کوردان، بەرەو فرۆشتنی دۆزی کوردان، بەرەو سازاش کردن بە خوینی شەهیدان.
مزگێنی کوردینە....
ئەو قافڵەیە پێکهاتوون  لە نوێنەرانی پارتە بەشداربووەکانی حکومەتی بنەکە فرەوان!
قافڵەیەک، لە جاشی مۆدێڕن، لە قات و ریبات پۆشی بێ ئیرادە، قافڵەیەکی سەرشۆڕ، قافڵەیەکی بێ خۆڕەوشت، قافڵەیەکی بێ ئابرووی بێ پرنسیپ، قافڵەیەکی مێشک پوچی بەتاڵ لە سیاسەت و  موڕاڵ.  قافڵەیەک لە دز و جەردە، قافڵەیەکی کۆڵندەر لە رێبازی جاشاییەتی بۆ ئێران، قافڵەیەک لە کۆمێنیستی دوێنی و بۆرجوازی و دزی ئیمرۆ!  قافڵەیەک لە گۆڕانخوازانی دوێنی و قۆڵبڕانی ئیمرۆ! قافڵەیەک لە کۆنە بەعسی پەنابەری شاری لەندەنی دوێنی و نیشتمانپەروەری ئیمرۆ! قافڵەیەک لە رێوی شاخەکانی دوێنی و سەگی بەرەڵای ئیمرۆ! قافڵەیەک لە خۆفرۆش، قافڵەیەک لە سەرشۆر، قافڵەیەک لە گەندەڵ و گەندڵکاران، قافڵەیەک لە هەڵگری دین وئیمان!  لە سەر داوای قونسوڵی ئێران کەوتنە ریگا  بەرەو قونسلییەی ئێران، بەرەو قیبلەی خەیانەت و لە سێدارەدانی کورددان. 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە