چۆمسکی بۆ ئۆردوگان، لەسەر داوای مرۆڤێکی وەک تۆ نایەم بۆ تورکیا

Friday, 15/01/2016, 15:27

7556 بینراوە


جۆمسکی بە ئۆردوگان دەڵێت: (خۆت جاهلی و تیرۆرستی)
کۆتایی بەو قەسابخانیە بهێنە، کە بەرامبەر بە کورددەکان ئەنجامی دەدەیت.
بوێری مرۆڤ گەیشتۆتە ئاستێک کە باکی نییە لە چاو سوورکردنەوەی سەرۆک مافییاکانی دنیا.
******************************
گروپی "ئەکادیمیانی ئاشتی"، بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو خوێنرێژییەی کە چەند مانگێکە ئۆردوگان ئەنجامی دەدات دژ بە میللەتی کورد لە باکووری وڵات دا. هەستاون بە ئامادەکردنی نامەیەکی کراوە و کۆکردنەوەی١٢٠٠واژوو لە نێو ئەکادیمیانی نەوەت لە زانکۆکانی تورکیاو رۆشەنبییرانی بیانی. "نۆم چۆمیسکی" فەیلەسوفی ئەمریکیی و "سلەڤۆج" فەیلەسوفی سلۆڤینیی، یەکێکن لەو کەسایەتییە ناسراوانەی کە واژویان لەسەر ئەو داوایانە کردوە. 

لە نامەکەدا هاتووە:
ئۆردوگان،
" داوا دەکەین کە حکومەتی تورکیا دەست هەڵبگرێت لەو قەسابخانەیەی کە بە مەبەست بۆ میللەتی کورددی دامەزراندوە لە ناوچە کوردنشینەکاندا، کە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی بەجێهێشتنی ئەو ناوچانە لەلایەن کوردەکان و کەمە نەتەوەکانی تری ناوچەکەدا. داوا دەکەین کە حکومەت ئەو لێپرسراوانە سزا بدات کە دەستیان هەیە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ. قەرەبوکردنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا زەرەرمەند بوونە لە رووی ئابووریی و سایکۆلۆژییەوە.
بۆ ئەو مەبەستە داوا دەکەین کە چاودێرانی نیشتمانی، چاودێرانیی سەربەخۆیی نێونەتەوەیی رێگەیان پێبدرێت سەردانی ناوچەکە بکەن، بۆ ئەوەی رووداوەکان لە نزیکەوە ببینن و هەڵسەنگێنن، ئینجا ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن لەسەر ئەوەی روویداوە و روودەدات لە ناوچەکەدا". 

یەکگرتنی گروپێکی بچووک لە ئەکادیمیانی تورک کە ژمارەیان ١١٢٨ کەسە لە کۆی ١٢٠٠ کەس، ئۆردوگانی خوینڕێژی نیگەران کردوە. لە ژیر ناونیشانی تاوانی"پروپاگەندە کردن بۆ تیرۆریستان، هانددانی گیانی رق وقین، توندوتیژی، پێشێلکردنی یاسا و ئیهانەکردنی کۆماری تورکیا"دا! دەستەڵاتدارانی تورکیا دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە دژ بەو ئەکادیمییە تورکانەی کە واژوویان لەسەر ئەو داوایانە کردوە.
ئۆردوگان، خۆی لە بیردەچێتەوە کە سنووری دەستەلاتە دیکتاتۆریەکەی تەنیا لە چوارچێوەی سنووری تورکییادا بڕدەکات. هەر بەوە نەوەستاوە کە تەنیا ئەکادیمییە تورکەکان بخاتە ژێر پرسیارو لێکۆڵێنەوە، بەڵکو مافی داوەتە خۆی کە بێرێزی بەرامبەر بە پرۆفیسۆری ئەمریکیی "جۆمسکی" ش بکات. 
ئۆردوگان لە وتارێکدا هێرش دەکاتە سەر "نۆم چۆمیسکی" دەفەرمێت "نۆم چۆمیسکی جاهیلی سۆزدارە لەگەڵ تیرۆرستان، نامەیەکی واژوو کردوە داوا دەکات کە تورکیا " کۆتایی بە و قەسابخانیە بهێنێت کە بە مەبەست بەرامبەر بە کورددەکان ئەنجامی دەدات"! 
 دوای تەقینەوەی رۆژی سێشەمی رابردوو کە لە شاری ئەستانبۆڵ روویدا ، ئۆردوگان دوبارە روو لە " نۆم چۆمیسکی" فەیلەسوف دەکات دەفەرمێت" فەرموو چۆمیسکی وەرە بۆ تورکیا، بۆ ئەوەی بە چاوی خۆت ببینێت کە شارەکانی تورکیا لە کوردستان لە لایەن تیرۆریستە کوردەکان چۆن گەمارۆ دراون، تیرۆرستان چ جۆرە کارێک ئەنجامدەدەن دژ بە تورکیا، دواتر کە ئەوانەت دیت، ئینجا بڕیار و حوکمی خۆت بدە، نەک لە چاوی تابوری پێنجەمەوە رووداوەکان هەڵبسەنگێنێت حکوم بەسەر تورکیادا بدەیت! 
ئۆردوگان، پێی وایە سوڵاتانە تورکییەکانی زەمانی عوسمانلیە و خاوەن ئیمپراتۆریەتە! هەموو کەسێک دەست لەسەر سنگ بۆی دەوەستێت و قسەی لێ قبوڵدەکات! نازانێت لەو سەدەیەدا بوێری مرۆڤ گەیشتۆتە ئاستێک کە باکی نییە لە چاو سورکردنەوەی سەرۆک مافییاکانی دنیا، هەموو شتێک دەخاتە ژێر پیڵاوەکەی کە دەگات بە ئاستی ئیهانە کردن. 
جۆمیسکی لە رێگەی رۆژنامەی گاردیانەوە، تەنیا بە ئیمەیلێکی ئەلیکترۆنی وەڵامی ئۆردوگانی دایەوە و گوتی، 
"ئۆردوگان، خۆت جاهیلی و یارمەتی تیرۆرستان دەدەیت، بە ئەندازەیەکی مەزن یارمەتی تیرۆرستانی داعشت داوە، کە خۆت تاوانی تەقاندنەوەکانی نێو شاری "ئەستانبۆل"یشت خستۆتە ئەستۆیان. من لەسەر داوای مرۆڤێکی وەک تۆ نایەم بۆ تورکیا! ئەگەر بڕیار بدەم بێم بۆ تورکیا، ئەوا لە سەر داوای ئەو کەسە خەباتگێرە ئازایانە دەبێت کە یەکێک لەوان کوردەکانن کە بە درێژایی ساڵان لە ژێر ‌هێرشەکانی توندی تورکیادا چەساونەتەوە و بەردەومییان بە خەباتی خۆیان داوە.

* سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە