زەرتەشت، زەرتۆشت، زەردوشت، ئاشوزەتۆشت، کێ بووە؟

Sunday, 01/05/2016, 16:57

4658 بینراوە


ناوی یەکێک لە پێغەمبەرەکای ئێرانی باستان بووە کە / مەزدیسنای / بونیاد ناوە،( مەزدیسنا بەمانای پەرەستنی ئاهورمەزدایە ودژی دێویسنایە یان دژی دێوپەرەستیە). زەرتوشت / گاتاکانی هۆنیوەتەوە/. کاتو شوێنی لەدایکبونی سەرەڕاست نەکراوەتەوە. بەڵام واوێدەچێ بە پێی بەڵگەنامەکان زەردەشت لە ناوچەکانی وەک: ئازەربایجان ( ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان)،خوارەزم، سیستان، خوراسان لەدایک بووبێ.رێنمایەکانی زەردەشت پاشان بۆتە باوەڕوجێگای متمانە ئێرانیەکان کە تێکەڵاوێکە لە/ مەزدیسنای/ ئەو سەردەمە کە پێنج سەدەدینی ڕەسمی ئێرانیەکان بووە. ناوی زەردەشت لە پێڕستی١٠٠کەسایەتی جیهاندایە کە کاریگەریان لەسەر مێژوو هەبووە.( ئەوبۆچوونە،مایکل هاڕت ،لێکۆڵەری زانستەسیاسیەکان ومامۆستای زانکۆی، ئەکستەر،) رێکوپێکی کردووە.بۆیە ئەو بۆچونە جێگای تایبەتی خۆی هەیە.)
" ریشەومانای ناوی زەردوشت"
ناوی،زەرتەشت لەسەرئەساسی دەقەکانی ،،ئاوێستا،،( زراسوشترا) بووە. لە ناوێکی لێکدراوە: زەرەت،، مانای زەرد یازێڕین یا / پیر/ دەدا. وشەی،،ئەشترا،، مانای، حوشتردەداو وشەی/ ئەسترا / ش مانای ئەستێرە دەدا. بەوواتانەدێن: خاوەنی وشتری زەرد، خاوەنی وشتری پیر، خاوەنی وشتری بە غیرەت،نوورانی، زێڕ وەک تەڵا، کوڕی ئەستێرە، ئەستێرەی نوورانی، رووناکی زێڕین،ومانای دیکە. کەهەتا ئەوڕۆکە لێکۆڵەران بۆ ناوی ،، زەرتوشتیان،، داناوە.
"  بنەماڵەی زەردەشت":
دایکی زەردەشت ناوی،، دوغدوو کچی هیمڕەوا،، بووە. باوکی ناوی،، پووروشسپ،، بووە. پاشناوی وی، ئەسپنتان، بووە. بەرهەمی ئیزدیواجی دایکوبابی زەردەشت پێنج کوڕ بووە. کە زەردەشت کوڕی ٣یەمینی بووە. زەردەشت ٣ جار هاوسەرگیری کردووە. ناوی ژنی یەکەمی ودووهەمی نەزانراووە. ژنی ٣یەمینی ناوی / هووی / بووە. هووی لە بنەماڵەی / هووگووە / ودەڵێن کچی/ فەرشووشتەر/ وەزیری ،،کەی گەشتاسپ،، و/ کەیان / بووە.
ژنی یەکەمی وی کوڕێکی هەبووە بەناوی/ ئیست واستەر/ ، کچەکانی بە ناوی ( فەرینی،سەریتی، پووروچێستا) بووە.زەردەشت لە گاتانداباسی ئیزدیواجی  کچی سێهەمی خۆی دەکاودەڵێ: هاوسەرەکەی ناوی ،،جاماسب،، بووە. لە خێزانی دووهەمی زەردەشت دوو کوڕ بە ناوکانی،، وروەتەت و هورچیسزەر،،. بە ڕواڵەت لەژنی سێهەمی منداڵی نەبووە. یەکەمین کەس کە ئیمانی بە سەردەشت هێناوە/ فەروەردین یەشت / بووە. کە دەڵێن کوڕی مامی خۆی بووە.
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوی زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی.
٩/٤/٢٠١٥
سرنجێکی خۆم لەسەرئەو بابەتە گرینگە:
بێبەختی کورد نەبونی دەوڵەتی کوردی نییە، دەوڵەتیشمان هەبێ هەر ئەوەین کە لەباشوور دەیبینین. مەسعودبارزانی هەمووپێغەمبەرەکانی کورد فیدای دەسەڵاتی عەشیرەی بارزانی دەکا. ئەوە نییە کە لەبەر چاومانە. تاڵەبانی زاری ناگەڕێ دەست هەڵناگرێ! کورد ئاڕشیوەێکی تەواوی بۆ خۆی کۆنەکردۆتەوە. ئیللا شەڕی خۆدڕێن نەبێ. داگیرکاران مێژووی خۆمان لە خۆمان باشتر دەزانن. فارسەکان بەزۆرە ملی پێدادەگرن ودەڵێن: زەرتوشت، پێغەمبەری فارسانە! بۆیە لەوڵاتی فارسدا لەدایک بووە. کوردی دەست بەتاڵێش لەوبوارەدا هیچ لێکۆڵینەوەیەک زانسی نێونەتەوەیی نەنوسیوەتەوە وتا بیداتە دونیا وبیسەلمێنێ ئەو مەزنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. خاوەنەکەی مێژووی کوردە. دەسەڵات لە باشوور بۆ گەوجاندنی خەڵکی ساویڵکە چێشتی مجێورو دەوڵەتی کوردیان بۆ وەها لێک داوە کە قەت بۆی جودا نەکرێتەوە!  ئەودەردە کوردەی کە هێمنی نەمر باسی دەکا هەتا ئێرە،سەت ساڵی رابوردووی سووتاندووە بە میلیونان کورد بە کوشت دراوە کەچی منداڵی کورد لەسەر ناوی پێشمەرگە بە کوشت دەچێ، بەڵام١٤مانگە بژیوی رۆژانەی پێنادرێ.نەتەوەی کوردیان بە زەبری شمشیر،،تەسلیم،، کردو گووتیان دەبێ بە ئیسلام.ڕەچەی ئەو وشەیەش لە وسيی/ تەسلیمبون / هاتووە. لەوسەردەمەشدا دەڵێن دینی،، زەردوشت،، ٢٠٠هەزار لایەنگری هەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە