کوردانی ئامریکا نابێ بە ‌هێلاری دەنگ بدەن

Friday, 06/05/2016, 2:29

3087 بینراوە


هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری ئامریکا بە دوو قۆناخ تێدەپەڕی ، لە قوناخی یەکەم ، کاندیدەکانی دوو حێزبی دەسەلاتدار دەکەونە چالاکی و بەرنامەکانی خویان هەڵاڵە دەکەن و خەڵک دەنگیان پێ ئەدا . هەر ماوەێک لە ئەیالەتێک دەنگ دەدرێت و فرەتر لە سالێک دەخاێنی تا کاندیدی سەرکەوتو و یەکەم دیاری دەکرێت. 
لە ئامریکا فرەتر لە دە حیزب هەیە ، بەڵام ئەمە فرەتر لە چەند سەدەیە تەنیا دوو حێزبی سەرەکی ، دیموکرات و کوماریەکان ، دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە. بۆهەڵبژاردنی پارلەمان، و ئوستاندارەکانیش ، کێبەرکێ هەر لە دەستی ئەم دوو حێزبە دایە و بە دەگمەن کەسێکی سەربەخۆ توانیویە سەرکەوتن بە دەست بێنێ.. لە هەڵبژاردنی دیموکراتەکان ‌‌هێلاری کلینتون لە پێشدایەو و ئەگەری زۆرە ئەو دەبێتە کاندیدی دیموکراتەکان. برنی ساندرز کە کابرایکی سوسیالیستە ، دەنگی باشی ‌هێنا ، و دیاردەیکی کەم وێنەی ئەم هەڵبژاردنە بوو . ئەو بە دروشمی ، خوێندنی مفتە و خوڕایی لە زانستگاکان و بیمەی تەندروستی  بۆ هەموان سرنجی فرەێک لە لاوانی بۆ لای خۆی راکێشا ، بەڵام شکستی لە ئەیالەتی نیویورک شانسی سەرکەوتنی ئەوی کەمرەنگ کردەوە.
لە بەرەی کۆماریەکانیش ، دیاردەیکی نۆێ سەری هەڵدا ئەویش کاندید بوونی سەرمایەداری بەناوبانگ دونالد ترامپ بوو ، ئەو سەرەتا بە دروشمی نیوە ناسیونالیستی ئامریکی هاتە گوڕەپانی هەڵبژاردنەوە . ئەو دژی هاتنی نا قانونی خەڵکی مکزیک و ئامریکای لاتینە بۆ ناو ئامریکا و هەروەها دژی هاتنی خەڵکی موسلمانە بۆ ئامریکا . چۆنکە پێ وایە ، ئەو موسلمانانە هاتونە ئامریکا دژی ئامریکان و ئامریکایان خوش ناوێ، ئیتر بۆ رێگە بدەن کەسێک دژێ فەرهەنگی رۆژئاوایە بێتە ئامریکا . دروشمەکانی دونالد بووە جێگای دڵەراوکی ئسپانی زوانەکان و موسلمانەکانی ئامریکا و لە فرە لاوە رەخنەی لێ گیرا ، ىەلام فرەێک لە خەڵکی سپی ئامریکا و بەتابەتی دیندارانی مەسیحی ، پێشوازیان لێ کرد  و هەر بە دەنگی ئەمانە لە پێشە و کاندیدی یەکەمە و سەرانی پارتی کۆماریش ناتوانن دونالد ترامپ لە بەر چاو نەگرن.
دوناڵد ترامپ ، کابرایکی سەرمایەداری سەربەخۆ بووە و ئەوەندە پەیوەندی حێزبی لە تەک کۆماریەکان نەبووە ، زۆربەی سەرانی کۆماریەکانیش بە هاتنە سەرەوەی ترامپ خوشحال نین. لە راستیدا ، سەرانی کۆماریەکان گیریان کردوە ، ناتوانن کاندیدی یەکەمی هەڵبژاردنەکان وەلاوە بنن و کاندیدی دووەم کە فرە دەنگی کەمترە بۆ کێبڕکێ لە تەک دوموکراتەکان هەڵبژێرن. بۆیە سەرانی پارتی کۆماریخواز ناچارن لە تەک دونالد ترامپ هاوکاری بکەن  . چۆن ئەگەر کەسێکی تر هەڵبژێرن، رەنگە ترامپ وەکۆ کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن بێت و ئەمە ئەبێتە هۆی دو لەت کردنی دەنگی لایەنگرانی کۆماریەکان و شکستی ئەوان لە بەرانبەر کاندیدی دوموکراتەکان. بەم هۆیەوە کوماریەکان ناچارن ترامپ پەسەند بکەن. 
ىۆچی کوردانی ئامریکا نابێت بە ‌هێلاری دەنگ بدەن؟
‌هێلاری ژنێکی لێبرال، سیاسی، هەلپەرەست و ئەوینداری دەسەڵاتە . ئەو بۆ بەرجەوەندی خۆی و دەسەڵاتەکەی چی بۆی بلوێ ئەوە دەکات . واتە ، دیموکراسی ، ئازادی ، مافی مرۆڤ ، رەوایی ،داد و ئەدالەت ئەوەندە بۆی گرنگ نیە یا لە پلەی دوەمدایە . لە بەرە هەموو چتێک بەرجەوەندی دەسەلاتەکەی بۆی گرنگە . ‌هێلاری دروست کۆپی ئانجێلا مێرکەلی ئالمانیە ، کە بە ئاسانی لە تەک تورکیە رێدەکەوێت  و مافی مرۆڤی بۆ گرنگ نیە . ئەگەر هێلاری سەرکەوێت و ببێتە سەروک کۆمار ، حکومەتەکەی دروست کۆپی ، دەسەڵاتی بیل کلینتونی مێردەکەی دەبێت .
 هەموو دزانین ، هەر دەسەڵاتی بیل کلینتون بوو کە پیلانی دەرخستنی ئوجەلانی لە سوریە خستە ڕی و دواتر دەستگیریان کرد و داویانەوە بە دەستی تورکانی دژ بە کورد . ئێدارەی هێلاری بە ئاسانی لە تەک حکومەتەکانی ئێران و تورکیە و ناوچەکە رێک دەکەوێت . چۆن لیبراڵی سیاسی تەماشا دەکات چی بۆی دەلوێت، ئەوە دەکات ، حکومەتەکانی داگیرکەرانی کورد دەسەڵاتیان  هەیە و بۆ رازی کردن و هاوکاری ئەوان بە ئاسانی  لە تەکیان رێدەکەوێت و ئیتر گۆێ بە مافی مرۆڤ نادات، هەروا کە بیل کلینتونی مێردی مافی مرۆڤی لە بەرچاو نەگرت  و تەنانەت ستەمی لە کورد کرد . کاتێکیش مەسئود بەرزانی سپای سەدامی هێنایەو هەولێر کە لە ژێر چاودێری و پشتیوانی ئاسمانی ئامریکا بوو ، تەنیا رەخنەیکی توندی لە مەسئود بەرزانی و سەدامی گرت و هیچی تر واتە دەبوو مەسئود بەرزانی نوکەری سەدام دادگایی بکریایێ کە سپای داگیر کەری دیسان هێنابووە کوردستان، بەڵام کلینتون جگە لە هەڕەشە هەوڵی نەدا سەدام و بەرزانی تاوانبار سزا بدات و هەق بە هەقدار بگەێێت.  
  هێلاری لە باشترین تەشکدا دەبێتە چتێک وەک ئێدارەی ئوباما، واتە لە تەک حکومەتی ئێران ، بە داوبسەتیان درێژە ئەدەن و دەبێتە هۆی بەهێز بوونی رژیمی مەلاکان لە ناوچەکەدا. ئوباما هەر لە کاتی کاندید بوونی وتی ئەگەر من بێمە سەرکار لە تەک رژیمی ئێران پەیوەندی دەگرم، کە هاتە سەر کار چەندین جار نامەی بۆ ئەلی خامنەیی نارد و دەستی ئاخریش رێکەوتنە بەد ناوەکەی ئەتومی لە تەک ئێران رێخست و رولی سیاسی دا بە ئێران لە سوریە، ئێراق ویەمەن و هەموو ناوچەکە . ئۆباما تەنانەت خەیانەتی بە شوڕشی گەلانی ئێران لە سالێ ٨٨ کرد و هێشتی رژیمی ئێران ، جارێکیتر شوڕش و بزوتنەوەی سەوز سەرکوت بکات . هێلاریش درێژەدەری هەر ئەو سیاسەتەیە لە بەرانبەر ئێران و لە بەرانبەر تورکیەش خرابترە لە ئوباما . 
تورکیە فرە هەولیاندا کە ئێدارەی ئوباما ناوچەی پاراستن لە رۆژئاوای کوردستان دروست بکات بەڵام ئوباما پەسەندی نەکرد و وەزارەتی بەرگری پنتاگون بە ئوبامایان وت ئەمە ئەمەلی نییە و چۆن ئەمە ئەبێتە هۆی جەنگی تورک و کورد لە ناوچەکە و بە کردەوە جێگاێک ئەمن نامێنێ پەنابەری سوری تێدا بمێنێتەوە.ئێمەش ناتوانین هێزی زەوینی و پیادە ببەین و چەند شار و ناوچەیکداگیر بکەین. ىەڵام ‌هێلاری چەند جار لە بەرانبەر کامێرا جەهانیەکانەوە دوو پاتی کردەوە کە ئەگەر ئەو ببێتە بە سەرۆک ، ئەوا ناوچەی ئەمن لە ناوسوریە بۆ پەنابەرانی سوریە دروست ئەکات تا روو نەکەنە ئروپا . واتە هەر ئەو بەرنامە کە تورکیە بە دوایەتی. هەرچەند ئەمە بە کرداری بۆ ئامریکا و کلینتونیش پیادە و جێ بەجێ نابێت ، چۆن دەبێ هێزی زەوینی و سەربازی بێرنە سوریە و ناوچەیکی بەرین داگیر بکەن . هەرەوها هێزە نوکەرەکانی تورکیەش لاوازن و دەیان گروپی جیاوزن. و یەک گرتو نین.  لە لایکیتریشەوە روسیە، ئێران، و حکومەتی ئەسەد دژایەتی ناوچەی ئەمن و دەست تێوەردانی تورکیە ئەکەن کاتێکیش مێرکەل بە سازی تورکی هەڵدەپری و دەیویست ناوچەی ئەمن لە سنوری تورکیە دروست بکرێت ، ئوباما پێ وت کە ئەمە هێز و پارەی فرەی دەوێ و بە ئێمە جێبەجێ ناکرێت، ئەگەر ئێوە دەتوانن فەرمون . سیاسایەتی ئوباما تا ئێستا سەوارەت بە رۆژئاوا باش بووگە و  بە هیوام کەسانی دوای ئوباماش ، کوردانی رۆژئاوا نەفروشن بە تورکیە.
ئامریکا و جەهان پێویستی بە گوڕان هەیە ، هێلاریش کەسیایەتێک نیە بتوانێت ئاڵ و گۆڕ بێنێتە کایەوە . ئەو لیبرالە، دیپلوماتە و هەڵپەرەستە، چی بۆی دەلوی خۆێ لە تەک هەل و مەرجدا دەگونجێنی ، بۆیە هێز و دەسەلات لە بەر چاو دەگرێت نە ک ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤ . هەر بە هۆی ئەم ساختاری کەسایەتی سیاسی و لیبرالێەوە بە ئاسانی لە تەک داگیرکەران و دۆژمنانی کورد سازان دەکات. چۆن کورد هێز و دەسڵاتی بە قەد داگیرکەرانی نییە بە ئاسانی پشت گۆێ دەخرێن.ئامریکا هەمیشە لە تەک دیکتاتورەکانی خورهەلاتی ناوەراست هاوکاری کردوە لە راستیدا لاواز کوژ بوونە. کوردیش لاوازە وهەمیشە فروشراوە. بۆیە داوا ئەکەم کە کوردانی دەنگدەری ئامریکا بە هێلاری دەنگ نەدەن.بەتایبەتی دیموکراتەکان هەمیشە لە سیاسەتی دەرەوە لاوازن و کۆماریەکان باشترن . کۆماریەکان بوون سەدام و تالبانیان لابرد و دوو ولات لە دەستی دیکتاتورە خوێنرژە کان رزگاریان بوو .
لە ناو کۆماریەکان تێد کروز سناتوری تێکزاس کاندیدی دووەمی کۆماریەکانە و کورد دەناسی و چەند جارێک لە ئێدارەی ئوباما داوای کردووە کە راستەوخۆ چەک بە کوردانی رۆژئاوا و باشور بدرێت، تا بتوانن جەنگی دائەش و حکومەت ئیسلامی بکەن. بەڵام تێد کروز شانسی سەرکەوتنی کەمە و دونالد ترامپ لە پێشە . دونالد ترامپ دیاردەکی نەناسراوە ، فرەتر هەستی نیشتمانپەروەری ئامریکایی هەیە . فرەیک لەو رەخنە دەگرن کە ئەو دیپلومات نیە  و سەری لە سیاسەتی جەهانی دەرناچێت. یا هەندێ کەس دەڵێن ئەو کابرایکی شێت و وێتە (کرەیزیە) و بۆ سەروک کۆماری نابێت . بەلام بەم هەموو دژایەتیەوە  فرەیك لە خەڵکی ئامریکا پشتیوانی لێدەکەن  و بووگە بە هیوای داهاتویان. دونالد ترامپ چەندین جار دژی رێکەوتنی ناوکی ئێران و ئامریکا قسەی کردووە و وتویە ئەگەر ببێتە سەروک کۆمار ئەو رێکەوتنە هەڵدەوشێنێتەوە. لای کەم ترامپ لە تەک ئێران وەکۆ هێلاری سازان ناکات و رەنگە گوشاری فرەتر بخاتە سەر رژیمی ئیسلامی ئێران. بەم هۆیەوە ترامپ و کوماریەکان ئێستا بۆ کورد باشترن . کونگڕێس و پارلەمانی ئامریکاش کە زورینەی بە دەستی کوماریەکاندایە  داوایان لە ئێدارەی ئوباما کرد کە راستەوخۆ چەکی قورس بە کوردانی روژئاوا و باشور بدەن ، بەڵام ئێدارەی ئوباما تا ئێستا چەکی قورسی بە کورد نەداوە و تەنیا لە جەنگی دائەش پشتیوانی ئاسمانی کردووە. 
هەرچەندە سیاسەتی گشتی ئامریکا  لەم ٣٥ سالەدا بە دیموکرات و کوماریەوە ، گوڕینی رژیمی ئێران نەبووە و نیە و پێویستیان بەم رژیمە دژی بەشەریە هەر ماوە و رولی رێبەری بەرەی شێئەی دژی سونی و ئەرەبیان پێداوە وجارێک ماوەی بە سەرنەچوە.
 ئێستا ئێدارەی ئوباما پێویستی بە کوردە کە رەقە و موسل لە دەست دائەش دەربێنن . بەم جورە دیموکراتەکان هەڵالە بکەن کە دائەشیان لاواز کردووە و رەنگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە مانگی نوامبر دەنگی فرەتر بێنن و کوشکی سپی لە دەست نەدەن. بەڵام کورد دەبێ هەم لە رۆژئاوا و هەم لە باشور مەرجی خۆیان هەبێ و داوا کەن کە ئامریکا هەڵویستی هەبێ دژی کومەڵکوژی تورکیە لە باکوری کوردستان و بێدەنگی خۆی بشکێنێ، ئەگەر نە با رەقە و موسڵ هەر لە دەست دائەش بمێنێت. ئەگەر کورد دەبێتە سەرباز و هێزی زەوینی ئامریکا لە جەنگی دژی دائەش ، با ئامریکاش ، قەدری ئەم هاوپەیمانەی لە ناوچکە بزانێت و حەسابی هاوپەیمانی بۆ بکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە